نه بارزانی بن عه‌لی یه و نه تاڵه‌بانیش حوسنی موباره‌ك
Sunday, 30/01/2011, 12:00
ئێواره‌ی 29 /1 هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی، هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دوو به‌یاننامه‌یان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان کردووه له‌وه‌ڵامی به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا که تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رله‌مان وحکومه‌ت ده‌که‌ن. به‌یاننامه‌که‌ی هه‌ردوو حیزبی دهسهڵاتداربه زمانێکی هه‌ڕه‌شه ئامێز‌و شپڕزهوترسهوه نوسرابوو وئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر کرابوو زیاتر له‌شێوازی به‌یاننامه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ ده‌چوون.ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی پێکه‌نین وتێڕامان بوو ئه‌و ئه‌و ڕسته‌یه بوو که ئه‌گه‌ر ههرکارهسات و ڕووداوێکی ناخۆش یاخود ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی ئێستا له‌بار بچێت گۆڕان ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌که‌نه‌وه. ئاخر به‌ڕاستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێ ی قسه بۆ مرۆڤی ئه‌حمه‌ق وگه‌مژه ده‌کات خۆیان ئه‌وه 20 ساڵی ڕه‌به‌قه خیانه‌ت نهماوهدهرههق به‌مافی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌ی نه‌که‌ن. سوکایه‌تی ویاسا شکێنی نه‌ماوه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رامبه‌ر به‌م خه‌ڵکه ئه‌نجامی نه‌ده‌ن که‌چی ئه‌وه‌نده مههزهلهن بێ شه‌رمانه باسی به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌که‌ن که بیخه‌نه ئه‌ستۆی گۆڕان من له‌جیاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه خوا ده‌کات ئێوه واز له زمانی چاك و خیانه‌ت وگرتن و فڕاندن و سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی کورد ده‌هێنن وئه‌وه‌نده دیموکرات خواز ده‌بن په‌نا بۆ یاسا ده‌بن گۆڕان ئه‌وکاته له‌به‌رده‌م یاسادا ملی له‌موو باریکتره.
له‌به‌شێکی تری به‌یاننامه‌که‌یاندا باس له زمانی گفتوگۆ‌و دیالۆک ده‌که‌ن ، ئاخر خۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7 وه تاکو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی داواکاریه‌کان و که‌م وکوڕیه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌کات له هۆڵی به‌رله‌ماندا له‌وانه ئاو‌و کاره‌با وبۆدجهومافی که‌س وکاری شه‌هیدان و ناوچه دابڕاوه‌کان وبهقاچاخ فرۆشتنی نه‌وت و وه‌هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌یان خستۆته به‌رده‌می سه‌رۆکی به‌رله‌مان که‌چی له‌جیاتی گوێ گرتن بۆ داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆن که‌مال که‌رکوکی ئه‌ندام بهرلهمانهکانی گۆڕان ده‌کاته ده‌ره‌وه له‌هۆڵی به‌رله‌مان.
به بۆچونی من بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کاتێکی گونجاوی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌م به‌یاننامه‌یه چونکه له‌ڕووی باروودۆخی نێودهڵهتیهوه وا خه‌ریکه یه‌ك له‌دوای یه‌ک سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیاندا به‌چۆکدا دێن و ئاشبه‌تاڵی لێ ده‌که‌ن وه‌هه‌روه‌ها له‌ئاست ناوخۆیشه‌وه بورکانی ڕق وتوڕه‌یی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتۆته لوتکه وهێزی چه‌کداری کوردستانیش ڕاپه‌ڕینه‌کانی میسر‌و تونس فێری کردن که ده‌بێت لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ڕوونه‌که‌نه سنگی جه‌ماوه‌رو به‌ڵکو ده‌بێت له‌سه‌نگه‌ری ئه‌واندابن.
به بۆچونی من یه‌کێتی و پارتی به‌ته‌واوی وره‌یان به‌رداوه‌و وهکودیوارێکی ووشکه کهڵکهکیان لێ هاتووهبه پاڵێکی به‌هێز ده‌ڕوخێن هه‌ربۆیه‌ش به‌یاننامه‌که‌یان به زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێز نووسیبوو تا جه‌ماوه‌ری کوردستان بترسێنن و نه‌یه‌ڵن بێته سه‌ر شه‌قام وڕاپه‌ڕین نه‌کات. من وه‌کو که‌سێکی ئۆپۆزیسیۆن به‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه بانگێشتی جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌که‌م بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری دژی دام وده‌زگا حیزبیه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه دکتاتۆرهو له‌ناو بردنیان.ئه‌وان باسی له‌ناوچونی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌که‌ن له‌ڕاستیدا ئێمه کوردی سته‌مدیده هیچ شتێکمان نیه تا له‌ده‌ستی بده‌ین له کوردستاندا یه‌کێتی و پارتیش نه‌مێنن ته‌نها زه‌حمه‌تکێشان و حسکیش بمێنن کورد هه‌ر له سه‌دا حه‌ڤده‌که‌ی بۆدجه‌ی له به‌غداوه بۆ ده‌نێرن من دڵنیام کاکه حه‌مه‌و قادر عه‌زیز له‌بارزانی تاڵه‌بانی به ویژدانترن له سه‌رفکردنی بۆجهی میلله‌تدا.
ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵی ڕابووردوی ئهودوحیزبه بنه‌ماڵه‌یی یه باشترین شایه‌تیه که ئه‌وان نه‌یان توانیوه ته‌نیا ئاوی پاك وکاره‌با بۆ ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره دابین بکه‌ن چ جا مافه نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی که‌چی له به‌یانامه لهرزۆکهکهیاندا بێ شه‌رمانه باسی گفتوگۆی خۆیان له‌سه‌ر 19 خاڵه‌که‌ی کورد ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقیدا ئه‌و 19 خاڵه که تاکو ئێستاش یه‌ک بهرلهمانتاری عه‌ره‌ب ئیمانی پێ ی نیه نه‌خوازه‌ڵا کوتله‌ی عێراقیه و مالیکی.
جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو سته‌مدیده نه‌هێڵن چیتر ئه‌و دوو حیزبه دیکتاتۆر و مافیایانه گه‌مه بهچارهنووستان بکه‌ن وئیرادهتان سه‌لب بکه‌ن دڵنیاتان ده‌که‌م هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکی ئه‌ودوو حیزبه تاکو ئێستا چه‌ندین ملیاردۆلاریان له قوتی ئێوه دزیوهوله بانکه‌کانی ئه‌وروپاو تورکیا‌و لوبنان قایمیان کردووه که‌چی ئێوه‌ی هه‌ژار له‌سه‌رده‌می ئه‌م پێشکه‌وتنه که جیهانی گرتۆته‌وه عه‌وداڵی ئاوی پاك و2 سه‌عات کاره‌بای موه‌لیده‌ن.من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه سه‌رده‌مه‌که گۆڕاوه ئه‌ودووحیزبه ناتوانن په‌نا بۆ چه‌ك به‌رن ئه‌م جاره خوێنی ئێوه زۆرگران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت کوشتنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌ودوو حیزبه‌وه جاڕی مه‌رگی خۆیان ده‌ده‌ن.سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌کانیان مه‌که‌ن سه‌رۆکی تونسیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد له‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو که‌چی که زۆری بۆهات خۆیشی نه‌یزانی چۆن هه‌ڵهات. ئاخر نه‌بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی بن عه‌لی سوپا‌و هێزی پۆلیس وچه‌ك و جبه‌خانه‌ی هه‌یه‌و نه تاڵه‌بانیش ئه‌وه‌نده‌ی حوسنی موباره‌ك به‌شکۆو ده‌سه‌ڵاتداره.
به‌ڕاپه‌ڕینی ئێوه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یی یه له‌کوردستان ئاوا ده‌بێت وله جێگه‌یدا ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری به‌رله‌مانی به‌رپا ده‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست