کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


کۆنگره‌ی سێ ی یه‌کێتی یا مه‌راسیمی دابه‌ش کردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان

Saturday, 05/06/2010, 12:00


له‌ سیسته‌می سیاسی هه‌موو حیزبه‌کانی دونیادا له‌وپه‌ڕی کۆمۆنیستیه‌وه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی لیبرالیزم ته‌نانه‌ت حیزبه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانیش کۆنگره‌ به‌ مانای خۆسازدانه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران و کێشه‌کانی نێوان دوو کۆنگره‌ ده‌بێت. که‌چی له‌ناو حیزبه‌ کوردیه‌کانی ئێمه‌دا کۆنگره‌ ڕه‌وتێکی تری وه‌رگرتوه‌و به‌مه‌زاجی تایبه‌تی سه‌رۆکی حیزبه‌، که‌ی ئاره‌زووی لێبوو ئه‌و کاته‌ کۆنگره‌ ده‌به‌ستێت.
ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر کۆنگره‌ کوردیه‌کانی کردۆته‌ جێگای گاڵته‌جاڕی ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش سازدانی کۆنگره‌ سه‌رکردایه‌تی حیزب و سه‌رۆك له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌ پۆسته‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن و هه‌رکه‌سێك شوێن و پۆستی خۆی پێ ده‌درێت وڕازی ده‌کرێت ئیتر ده‌توانین بڵێین به‌ستنی کۆنگره‌ بێجگه‌ له‌ مه‌راسیمی دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی حیزب و به‌یعه‌ت کردن بۆ سه‌رۆك شتێکی تر نیه‌. باسه‌که‌مان کۆنگره‌ی یه‌کێتی یه‌و بابزانین کۆنگره‌ی سێ یه‌می یه‌کێتی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌ سه‌خته‌کانی ناویه‌کێتی ده‌کات یاخود ته‌نها مۆرفینێکه‌و بۆ چه‌ند ساتێك ئازاره‌کانی جه‌سته‌ی ئه‌و حیزبه‌ ساڕێژ ده‌کات و دواتربۆ که‌ناری مه‌رگی ده‌باته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رانی یه‌کێتی له‌ کۆنگره‌ی سێ ی حیزبه‌که‌یان وه‌کو ده‌ستکه‌وت باسی لێوه‌ ده‌که‌ن چه‌ند خاڵێکه‌ له‌وانه‌ (نه‌هێشتنی کوتله‌و کوتله‌ کاری، هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نجان ، هێنانی ژنان بۆ سه‌رکردایه‌تی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ناو حیزبه‌).
ئاخر توخوا خه‌ڵکینه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی گاڵته‌جاڕی نیه‌ یه‌کێتی هه‌رله‌سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه‌ هه‌تاکو پۆلیسێکی دارستان فێری دزی و گه‌نده‌ڵی بوون دواتر گه‌نده‌ڵی ناوحیزب بریتی یه‌ له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی که‌ سه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ خه‌ڵکانی ساده‌و گشتی جیا ده‌کاته‌وه‌ ئایا سه‌رانی یه‌کێتی و سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌ست له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ هه‌ڵ ده‌گرن و واز له‌ گه‌نده‌ڵی دزینی سامانی میلله‌ت ده‌هێنن. با له‌ ڕووی واقعی یه‌وه‌ باسی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌ین که‌ سه‌رانی یه‌کێتی وه‌ک و ده‌ستکه‌وت باسی لێوه‌ ده‌که‌ن.
1/ نه‌هێشتنی کوتله‌و کوتله‌ کاری .
ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی باس له‌ نه‌هێشتنی کوتله‌و کوتله‌ کاری ده‌کات گوایا له‌دوای کۆنگره‌ی سێ ئیتر بواری کوتله‌و کوتله‌کاری نامێنێت من سه‌رانی یه‌کێتی ده‌پرسم مه‌گه‌ر پێش چونیان بۆکۆنگره‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌ئه‌دا له‌ کۆنفرانسه‌کانی مه‌ڵبه‌ندوکۆمیته‌کاندا لایه‌نگرانی خۆیان ده‌رچێنن بۆ کۆنگره‌ به‌تایبه‌تی کوتله‌ی تاڵه‌بانی وکۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ئه‌ی پێمان ناڵێن دیاری کردنی هێرۆ خان و شانازئیبراهیم و لاهور شێخ جه‌نگی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی یه‌وه‌ و هه‌روه‌ها شاڵاوی کوڕی کۆسره‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ کوتله‌کاری وڕێککه‌وتنی پێش وه‌خت نیه‌ ئه‌ی چیه‌.
2/ باس له‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی توێژی گه‌نجان ده‌که‌ن بۆ سه‌رکردایه‌تی ئاخر ئێوه‌ باس له‌کام گه‌نج ده‌که‌ن له‌ ئازاد توفیق و ستران عبدلله‌و جمال حسین ده‌که‌ن باوه‌ڕم پێ بکه‌ن من عومه‌ر فه‌تاح و فۆاد معسوم و که‌مال فۆادم که‌ پیرن پێ باشتره‌ له‌ و سێ گه‌نجه‌ی سه‌ره‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ پیره‌ ته‌نیا کۆیله‌ی مام جه‌لالن به‌ڵام ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ گه‌نجه‌ی سه‌ره‌وه‌ دووجار کۆیله‌ ده‌بن جارێك کۆیله‌ی تاڵه‌بانی و جارێکیش کۆیله‌ی مه‌کته‌ب سیاسی ده‌بن دواتر پێم ناڵێن ئه‌و به‌ناو گه‌نجانه‌ چیان پێ ده‌کرێت خۆی مه‌کته‌بی سیاسی چی به‌ده‌سته‌ تا ئه‌وان شتیان به‌ده‌ست بێت هه‌رهه‌موومه‌کته‌بی سیاسی ویه‌کێتی له‌ژێر ده‌ستی هێرۆخانه‌وهێرۆخانیش له‌ژێر ده‌ستی تاڵه‌بانیدایه‌.

3/ باسی زیاد کردنی ڕێژه‌ی ژنان ده‌که‌ن له‌سه‌رکردایه‌تیدا ئاخر توخوا خه‌ڵکینه‌ ئه‌مه‌ گاڵته‌ جاری نیه‌ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ باسی لێوه‌ ده‌کات ئاخر له‌ناو یه‌کێتی پیاو شتی به‌ده‌سته‌ تابواری ژنان بدرێت کار بکه‌ن دواتر کام ژن ئه‌وانه‌ی که‌وه‌کو له‌یلا زانان زیره‌ک و به‌تواناو چاونه‌ترسن . ئه‌وانه‌ی تاکو ئێستا له‌ناو یه‌کێتیدا ماونه‌ته‌وه‌ ودرێژه‌ به‌خه‌باتیان ده‌ده‌ن خه‌ڵکانی خه‌سێنراون ئه‌وانه‌ن که‌توانای ڕه‌خنه‌گرتنیان نیه‌و به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی حیزب و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ڕازین وملکه‌چن.

4/ باسی کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن.
من باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو کۆنگره‌تان بۆ ده‌که‌م نه‌وه‌ك ناو یه‌کێتی باشه‌ پێم ناڵێن له‌ کۆنگره‌ی چه‌پڵه‌ ڕێزان چ حکمه‌تێکی تێدایه‌ بۆ 35 هه‌مین ساڵ هه‌رهه‌مووتان به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان به‌یعه‌تی کوێرانه‌وکۆیلایه‌تی خۆتان بۆ تاڵه‌بانی سه‌د باره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئێوه‌ش وهه‌موو دونیاش ده‌زانێت ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی به‌وده‌رده‌ی ئێستا بردووه‌ وله‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌ ته‌نها خودی تاڵه‌بانیه‌.
ئه‌ی ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی سیاسی نیه‌ تاڵه‌بانی هه‌رهه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ر له‌هێرۆخانه‌وه‌ تا کوڕه‌کانی و شانازو لاهورو ماهورو تابورهه‌رهه‌مویانی هێناوه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵی نیه‌ ئه‌ی کامه‌ گه‌نده‌ڵیه‌.
من دڵنیام کۆنگره‌ی سێ ی یه‌کێتی نه‌وه‌ك هه‌ر ناتوانێت گۆڕانکاری و چاکسازی بکات به‌ڵکو یه‌کێتی به‌ره‌و که‌ناری مه‌رگ ده‌بات و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی دڵسۆزو چالاکی ناو یه‌کێتی پێشتر هیواو ئومێده‌کانیان بۆ کۆنگره‌ی سێ هه‌ڵگرتبوو ئیتر له‌دوای کۆنگره‌ ئه‌و هیواو ئومێده‌ش نامێنێت . ئاخر خه‌ڵکینه‌ چۆن مرۆڤ بڕوای به‌ چاکسازی ناو یه‌کێتی هه‌بێت له‌ کاتێکدا سه‌رچاوه‌ی هه‌ر هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو یه‌کێتی له‌ خودی تاڵه‌بانی و دواتر مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه‌یه‌ . له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تا 31 ی ئاب یه‌کێتی له‌ لوتکه‌ی هێزیدا بوو له‌هه‌موو بواره‌کاندا که‌چی به‌ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌ویه‌کێتی یه‌ی به‌و ده‌رده‌ی ئێستا برد که‌ کۆیله‌یه‌کی خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ولاوه‌ شتێکی تر نیه‌ . ئه‌گه‌ر به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازی تاڵه‌بانیه‌وه‌ نه‌بوایه‌ له‌دوای 31 ئاب ده‌بوایه‌ حیزبێك نه‌بوایه‌ به‌ناوی پارتی که‌چی تاڵه‌بانی کارێکی وای کرد ته‌نها له‌به‌ر کورسی سه‌رۆك کۆماریه‌که‌ی خۆی که‌ بێجگه‌ له‌ناوێکی گه‌وره‌ بۆ خۆی شکستێکی گه‌وره‌ش بۆ یه‌کێتی به‌ولاوه‌ شتێکی تر نه‌بوو.
ئاخر له‌کۆنگره‌ به‌چه‌پڵه‌ ڕێزان به‌یعه‌ت بۆ کێ ده‌که‌ن ؟ بۆئه‌و که‌سه‌ی که‌ یه‌کێتی به‌ره‌وکه‌ناری مه‌رگ بردووه‌و ده‌یه‌وێت پێش مردنی خۆی جاڕی مه‌رگی ئه‌ویش بدات.
بۆیه‌ به‌ڕای من کۆنگره‌ی سێ ی یه‌کێتی بێجگه‌ له‌مه‌راسیمێکی به‌یعه‌ت بۆ تاڵه‌بانی ودووباره‌ دابه‌شکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان له‌ناو سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسیدا شتێکی تر نیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە