کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەگەر مەسعود بارزانی بەدیلی نەبێت کەواتە کۆمەڵگای کوردی مێگەلە

Sunday, 21/04/2013, 12:00








زاراوەو بیروبۆچوونی وا لە میدیاکانی یەکێتی و پارتیدا بڵاو دەکرێەتەوە مرۆڤ پێ ی سەرسام دەبێت و دڵی بۆ ئەم میللەتە دەسوتێت کە چۆن ئەم دەسەڵاتە سوکایەتی پێ دەکات.لەنوێترین کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەردوو بەرپرسی باڵای یەکێتی و پارتی فازل میرانی و مەلا بەختیاردا لە گوزارشێکی سەرسوڕهێنەردا بە جەماوەری کوردستانیان ڕاگەیاند کەوا بارزانی و تاڵەبانی بەدیلیان نیە بۆ هەردوو پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارو سەرۆکایەوتی هەرێم.بۆیە هیچ کام لەودوو حیزبە بەدیلیان نیە بۆ پۆستەکانی یەکتری واتە هەتا خەڵکی بێ دەنگی هەڵبژێرێت یەکێتی و پارتیش هەرتاڵەبانی و بارزانی هەڵدەبژێرن.ئەگەر پارتی بڵێت مەسعود بارزانی بەدیلی نیە بۆ سەرۆکی پارتی من باوەڕیان پێ دەکەم چونکە لە پرەنسیپی سیاسی ئەو حیزبەدا گۆڕینی سەرۆك بەدەست خەڵکی نیە بەڵکو بەدەست خودایە واتە کەی خودا ویستی بیکۆژێت ئەوا لای دەبات و لەجیاتی باوکی مردوو کوڕی زیندوو دەبێتە سەرۆکی پارتی هەروەکو چۆن مەلا مستەفا مرد مەسعود هاتە جێگای.بەڵام ئەگەر پارتی بڵێت بارزانی بەدیلی نیە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ئەوە سوکایەتی کردن وبێ حورمەتی کردنە بەم کۆمەڵگایە.ئەگەرخۆ پارتیش ڕاست بکات کەوا مەسعود بارزانی بەدیلی نیە بۆ سەرۆکایەتی و جەماوەریش ئەوەی لێ قەبوڵ بکەن کەواتە ئەمە کۆمەڵگا نیە بەڵکو کۆمەلە گایە و میگەلە.
ڕاستە قوتابخانەی یەکێتی و پارتی جگە لەمرۆڤی خەسیو کۆیلە گوێ ڕایەڵ و متمانە بەخش بەسەرۆک هیچی تریان بەرهەم نەهێناوە بەڵام لەدەرەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵات واتە کۆمەڵگای کوردیدا بە هەزاران خەڵکی پسپۆڕو ئەکادیمیمان هەیە خاوەنی فکری سیاسی و مەعریفەن لەکۆمەڵگادا وەهەروەها بەسەدان خەڵکی سیاسەتمەدارو ئابوری ناس و زمانزانمان هەیە کە خاوەنی بڕوانامەی بەرزن لەبواری جیاجیادا شیاوی لەو پۆستە باڵاترن.
گرنگە هاوڵاتیانی هەرێم بزانن ئەو بەهرەمەندیە چیە لە کەسایەتی بارزانیدا هەیە وەکو کاریزما لە کەسانی تری کۆمەڵگادا نیە دواتر بارزانی ئەگەر بە پێ ی پرەنسیپی نێو دەوڵەتی ودەستوری هەرێمیش بێت مافی ئەوەی نیە نەوەك بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بەڵکو بۆ ئەندام پەرلەمانیش خۆی کاندید بکات چونکە مێژووی سیاسی بارزانی پڕە لەتاوان و خیانەت کردن تەنها دوونمونەی شەڕی ناوخۆو ٣١ی ئاب بەسە بۆ ئەوەی بارزانی بە تاوانی خیانەتی گەورەی نیشتمانی و نەتەوەیی بدرێتە دادگاو دادگایی بکرێت کەواتە شەرمەزاریی و نوشوستی یە بۆ کۆمەڵگایەك کەسێك سەرۆکیان بێت خیانەتی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەنجام دابێت. ئەگەرپارتی و یەکێتی بڵێن بارزانی بەدیلی نیە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم لە خراپی و خیانەتدا ئەوە ڕاست دەکەن .لە بنەڕەتدا کورد پێویستی بە سەرۆک نیە ئێمە ووڵات نین ئێمە تەنها پێویستمان بە پەرلەمانێکی هەڵبژێرراو تۆکمە هەیە لەگەڵ حکومەتێکی بەهێز و تکنۆقرات نەوەك سەرۆکی خێڵ ە بنەماڵەیی.
یەکێتی هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە دەکات ئەگەر پاڵپشتی بارزانی بکات بۆ سەرۆکایەتی هەرێم چونکە ئەو تۆپەڵە جەماوەرەیش کە هەیەتی ئەویش دەتوێتەوە و پشتی تێ دەکات.سەرانی یەکێتی دوای تاڵەبانی بڕوایان بە خۆیان نیە بتوانن سیاسەت بکەن چونکە فرە کوتلەو فرە بۆچوونن بەلام یەك ئامانجی هاوبەش لەئێستادا بەرەو لای پارتی ڕاپێچی کردوون ئەویش دەست گرتنە بەو سەروەت و سامان و پۆستانەی کەهەیانە . بەڵام ئەوەی کە پشت گوێ خراوە لەم هاوپەیمانە نوێ یەدا تەنها بەشێك لە ئەندامانی سەرکردیەتی و کادیرانی خوارەوەن کە گوێ بۆ ڕاوبۆچونەکانیان نەگیراوە لە نزیک بونەوە لە پارتی.پارتی بە پارەو پۆست ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی هەڵخەڵەتاندووە بەتایبەت کۆسرەت ڕەسوڵ . دواتر پارتی بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکێتی فریو داوە ، ئەگەر یەکێتی پێ ی وا بێت دوای مردنی تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەدرێتەوە بە کورد ئەوە گەمژەیی یە چونکە بونی تاڵەبانی بە سەرۆکی عێراق بەدەر لەوەی کە بە ڕێککەوت بوو لەهەمان کاتدا ویستێکی ئەمەریکی ئێرانی بوو بەلام لە ئێستادا نە ئەم ویستە نیەو دواتر عەرەبی سوننە
بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هەرگیز ڕازی نابن پۆستی سەرۆککۆماری بدرێت بەکوردو جامعەی عەرەبیش ئەو ئامادەیی یەی نیە بۆ خولی داهاتوو جارێکی تر سەرۆکایەتی عێراق بدرێتەوە بەکورد. دواتریەکێتی نیشتمانی چ سودێکی لە سەرۆکایەتی تاڵەبانی بینی جگە لە پەرت بوون و پەرەوازەیی و لاواز بونی یەکێتی ئەگەر تالەبانی نەبوایە بەسەرۆک کۆماری عێراق ئاوا حیزبەکەی نەدەبوو بە مەخسەرەو ئاوا نەدەبوو بەبەشێك لەمەکتەب سیاسی پارتی و ئاوا سوکایەتیان پێ نەدەکرا.لەکۆتاییدا دەڵێم ئەگەر پارتی و یەکێتی پێ یان وایە خەڵکی میگەلەو گەمژەیە وبارزانیش تەنها شوانە بۆ ئەو مێگەلە ئەوا منیش دەڵێم دەتوانن بە جەماوەری حیزبەکانی خۆتان بڵێن کە بارزانی بەدیلی نیە ئەگینا کۆمەڵگای کوردی هێشتا پڕە لە مرۆڤی ژیرو بیرمەند و جەماوەری کوردستانیش میگەل نیە تاکو شوانی هەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە