په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی سووتاو و سته‌مدیده
Monday, 01/03/2010, 12:00
(ئهگهرکوردستان جه‌سته‌یه‌کی بریندار بێت هه‌ڵه‌بجه قوڵترین برینیهتی) جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی شاری شه‌هید په‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید که‌س و کاری شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامان وبرینداره به‌ڕێزه‌کانی کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه. ئێوه‌ی تێکۆشه‌رو ماندوو نه‌ناس ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه 19 ساڵی ڕه‌به‌قه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا گرتووه ئیراده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یان سه‌لب کردووه. ئه‌وه نۆزده ساڵه ده‌سه‌ڵات به‌ناوی ئێوه‌و ئه‌نفاله‌وه پاره‌و کۆمه‌ك له‌ووڵاتان و له‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه کۆده‌کاته‌وه‌و ده‌چێته حیسابی تایبه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه له دوای ڕوخانی ڕژێمی سهدامییشهوه له 17% ی بودجه‌ی عێراق بۆ کوردستان خه‌رج ده‌کرێت که‌چی هێشتا گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بۆ سۆی سوتاویان لێ دێت و ئاسه‌واری وێرانه‌ی پێوه دیاره.
هێشتا که‌س و کاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ت وبێ شوێن ودهرهتانن. ئێستاش که بۆجهی ساڵی 2010 بۆ وه‌زاره‌ته‌کان و دروست کردنی پرۆژه بۆ شاروو شارۆچکه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ته‌رخانکراوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و کاره‌سات باریهی شاری هه‌ڵه‌بجه گه‌رمیان زۆر به‌داخه‌وه هه‌ڵه‌بجه ته‌نها 16 پرۆژه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه که‌چی شارێکی وه‌کو زاخۆ به‌ته‌نها خۆی 57 پرۆژه‌ی بۆ ده‌رچووه . خۆتان حه‌که‌م بن ئه‌م په‌راوێزکردنه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
هه‌رچی بێ حورمه‌تی و سوکایه‌تی و سته‌مکاری بوو به‌رمبه‌ر ئێوه‌و شارهکهتانیان کرد له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 1994 وه هه‌تاکو کۆتایی 1997 شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرده لانکی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان خۆیان و حیزبه ئیسلامیه‌کان دواتر شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه.
بۆیه ئێوه‌ی تێکۆشهروستهمدیده ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازار له‌به‌رده‌متانه تۆڵه‌ی خۆتان و شاره‌که‌تان و نه‌هامه‌تیه‌کانی له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌نه‌وه و ده‌نگی خۆتان بده‌نه لیستی گۆڕان و کاندیدی خزمه‌تکار به‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌ندازیار(کاك عومه‌ر عه‌نایه‌ت)
کاك عومه‌ر عه‌نایه‌ت له‌ڕووی پسپۆڕیهوهو له‌ڕووی دڵسۆزیه‌وه ته‌نها کاندیده بهئازاروو مه‌ینه‌تیه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئاگاداره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست