کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


شانسی مانه‌وه‌ی پارتی ته‌نها له‌شه‌ڕدایه‌و ئه‌ویش مۆدێلی به‌سه‌ر چووه‌

Tuesday, 13/12/2011, 12:00







هه‌موو که‌سێکی ووشیارو به‌ئاگا ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌ ئه‌وه‌ی پارتی هێشتۆته‌وه‌ ئایدۆلۆژیا نیه‌ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ به‌ڵکو ته‌نهاغه‌ریزه‌ی شه‌ڕانگێزیه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری بیست ساڵی ڕابووردو بکه‌ین ده‌بینین که‌وا ئه‌و شته‌ی پارتی هێشتۆته‌وه‌ ته‌نها شه‌ڕه‌.
پارتی له‌ ژینگه‌ی دیموکراسیدا ناژیت و گه‌شه‌ ناکات چونکه‌ خاوه‌نی ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسی نیه وبڕوای به‌ ستراتیژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نیه‌. پارتی وه‌کو داینه‌سۆر وایه‌و ژینگه‌ی به‌سه‌ر چووه‌.پارتی تاکه‌ حیزبه‌ له‌ کوردستاندا که‌ بڕوای به‌ دیموکراسی و گیانی
پێکه‌وه‌ ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نیه‌.ئه‌وه‌ی که‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ له‌لام ئه‌وه‌یه‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان داوای چاکسازی ومافی مرۆڤ ودیموکراسی له‌ پارتی ده‌که‌ن که‌چی پارتی به‌ ئاشکراو ڕاشکاوانه‌ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ که‌وا ئه‌و کاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌وستراتیژی ئه‌ودا ناگونجێت ڕه‌نگه‌ که‌سێك بپرسێت ئایا ئه‌مه‌ بیرو بۆچونی منه‌ یان له‌ واقیع وپراکتیکدا سیماو دروشمی ئه‌و حیزبه‌یه‌؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم هێرش کردنه‌ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی یه‌کگرتووله‌ بادینان سوتاندنیان و شه‌هید کردنی چه‌ند به‌رپرسێك وگرتنی ده‌یان ئه‌ندام ولایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌و دووباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌مان کردار له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردودا وه‌هه‌روه‌ها سوتاندنی بنکه‌و باره‌گاکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر له‌ دوای خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوبات به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ پارتی ئێستاش به‌دوای لایه‌نێك وحیزبێکدا ده‌گه‌ڕێت که‌ شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بکات چونکه‌ ته‌نها شه‌ڕه‌ ده‌توانێت ووزه‌ به‌ پارتی بدات و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت گیان به‌به‌ریدا بکات.
به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌لماندی که‌ نه‌هێزی سه‌ربازی و نه‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت دادی دکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نه‌داو  له‌به‌رده‌می ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ردا نه‌یانتوانی خۆیان ڕابگرن ئیتر چۆن حیزبێکی وه‌کو پارتی ده‌توانێت گره‌و له‌سه‌ر هێزو
چه‌ك وجبه‌خانه‌که‌ی بکات دژی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌کاتێکدا هێزو توانای پارتی بۆ سه‌رکوت کردنی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌چاو هێزی سه‌ربازی و لۆجیستی دکتاتۆرانی ناوچه‌که‌ به‌راورد ناکرێت. به‌ڵگه‌ و دیکۆمێنتی زیندوو کرته‌ ڤیدیۆیه‌کانی هێرشه‌کانی ئه‌و حیزبه‌
بۆ سه‌ر بنکه‌وباره‌گاکانی یه‌کگرتوسوتاندنیان وبه‌شداری کردنی هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی له‌و هێرشه‌دا به‌ڵگه‌ی زیندوون که‌وا پارتی ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێزه‌وه‌ نه‌یاره‌کانی سه‌رکوت بکات و چاوترسێنیان بکات. به‌پێ ی هه‌موو یاساو عورفه‌کانی دونیا تاوانی بینراو(الجرائم المشهودە) پێویست به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ناکات که‌چی پارتی ئه‌وه‌نده‌ جه‌ماوه‌رو حیزب و لایه‌نه‌کان به‌ گه‌مژه‌ ده‌زانێت ده‌یه‌وێت له‌ کرته‌ ڤیدیۆیه‌کانیش حاشا بکات. ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا پارتی به‌و قه‌واره‌یه‌ هێشتۆته‌وه‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت و پاشماوه‌ی جاش و ئه‌نفالچیانی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاوو به رگری کردنی ده‌وڵه‌تی تورکی فاشیسته‌ له‌و حیزبه‌ به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ده‌ڵێم ژینگه‌ی سیاسی بۆ دکتاتۆرانی ناوچه‌که‌ نه‌ماوه‌و له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌هاری کوردیش
سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ ئه‌و کاته‌ نه‌ هێزی سه‌ربازی و نه‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌و نه‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت دادی سه‌رانی ئه‌و حیزبه‌ نادات.‌

‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە