کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


دەسەڵاتێکی شەفاف لەگە ندەڵیدا وئۆپۆزیسیۆنێکی گەندەڵ لەشاردنەوەی نهێنیدا

Thursday, 24/01/2013, 12:00





ڕاستیەکی حەشا هەڵنەگرە کەدە سەڵاتی هەرێم بە هەردوو حیزبی حوکم ڕانەوە لەترۆپی گەندەڵیدان و ژمارەی پێوانەییان بڕیوە بەڵام خوا هەڵناگرێ ئەوان بە ئاشکراو بە ڕۆژی نیوەڕۆ گەندەڵی دەکەن . تاکو ئێستا یەکێتی و پارتی لەماوەی ٢٢ ساڵ فەرمانڕەوایی یانەوە هەتاکو ئێستا زۆر بێ منەتانەو بەڕۆژی ڕوناك گەندەڵی دەکەن و هەرگیز گەندەڵیەکانیان لەهەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئیداریدا بە نهێنی نەبووە بەڵکو لەبەر چاوی جەماوەرو میدیاوە بووە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخ ونیگەرانیە ئۆپۆزیسیۆنە کە بە ئاشکرا دەڵیت من بەرگری لەمافەکانی جەماوەر دەکەم و خۆیشی بە چاودێر دەزانێت بەسەر کارەکان و گەندەڵیەکانی دەسەڵاتەوە کەچی لەماوەی یەك خولی ئۆپۆزیسیۆن بونیدا کە نزیکە چوار ساڵە تاکو ئێستا هیچ تاکێکی کورد یاخود هەرهیچ نەبێت جەماوەرەکەی خۆیان نازانن ئەو نهێنی یانەی لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتدا هەن چین یاخود ئەو گفتوگۆیانەی کە لە نێوان خۆیان و دەسەڵاتدا دەکرێن چین و خاڵە هاوبەش و خاڵە ناکۆکەکان چین. چەند جارێك هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لەکاتی قیرانەکانیاندا لەگەڵ حکومەتی ناوەندا پەنایان هێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا ئەوانیش بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای جەماوەر دانیشتنیان لەگەڵ کردون و دواتر تەنها بۆ کوشتنی کات و مەشغوڵ کردنی مێشکی جەماوەر بە قەیرانی سیناریۆ بۆ داڕێژراو لەوانە قەیرانی سوپای دیجلەو مەسەلەی بۆدجەوهەروەها سیناریۆی شەڕی کوردو عەرەب کە بۆ مرۆڤی بەئاگا جێگەی گاڵتەجاڕی و پێکەنینە.
پارتی بە ئاشکرا دەسەڵاتی کوردستانی کردووە بە حوکمی سێکوچکەی بنەماڵەیی و بە ئاشکرا نەوتی کوردستان هەڕاج فرۆش دەکات بە تورکیاو ئەمەریکا. بارزانی بە ئاشکراو زۆر بە شانازیەوە ٣١ی ئابی ئەنجام دا بە ئاشکرا بەدەیان ملیار دۆلاری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدزێت یەکێتیش بەهەمان شێوە. کەچی ئۆپۆزیسیۆن هیچ هەڵوێستێکی پراکتیکی بۆ ئەم هەموو تاوان و دزی و ستەمەی دەسەڵات نیە . ڕاستە بە ڕاگەیاندن هەندێك گەندەڵی دەسەڵات باس دەکەن بەڵام هیچ هەنگاوێکی پراکتیکیان نیە بۆ جوڵاندنی شەقام بەرامبەر بە گەندەڵیەکانی دەسەڵات. دواتر ئۆپۆزیسیۆن هێزێکی یەکگرتوو نیە هەرکاتێك دەسەڵات بیەوێت درز دەخاتە ناویانەوە هەروەکو مەسعود بارزانی جاروبار یەکێك لەسەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن بانگ دەکات و ئەوەی بیەوێت پێ ی بکات پێ ی دەکات و هەمیشە وەکو تەتەرێکی خۆی بەکاری دەهێنێت بۆ کپ کردنەوەی ڕق و کینەی جەماوەرو بۆ پیا هەڵدانی خۆی و هەڵوێستەکانی دژی حکومەتی ناوەندی هەروەکو چەند ڕۆژێك لەمەوبەر خۆی گەیاندە لای مەسعود بارزانی و هەوڵێکی نەزۆکی دا بۆ دانیشتنی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات کە دڵنیام بێجگە لەکات کوشتن و گەمژاندنی خەڵک و ئۆپۆزیسیۆن هیچی لێ سەوز ناکەن. دەسەلات پارەیەکی دزراوی زۆری نەوتی لەلای خۆی کۆکردۆتەوە هەربەو پارەیە دەیان ڕاوێژکاری سیاسی و ئابوری و ئیداری یان لە ئەوروپاو ئەمەریکا بە کرێ گرتووە بۆ گەمژاندنی ئۆپۆزیسیۆن و جەماوەر دواتر هەر بە پارەی دزراوی گەلی کوردستان ئیرادەی هەزاران قەڵەمفرۆشیان کڕیوەو دەیان حیزبۆکەشیان دروست کردووە و ئاخوڕەکانیان بۆ پڕ کردون لە پارە هەر هەمووشی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان و بنەماڵەکانیان و چەوساندنەوەی میللەتی ڕەش و ڕووت.
بە بۆچونی من ئیتر شەرمە باسی گەندەڵیەکانی دەسەڵات بکرێت چونکە ئەوەندە باس کراوە دەسەڵات حەیای تکاوەو مەناعەی پەیدا کردووە دواتر دەسەڵات بەئاشکرا گەندەڵی دەکات و هیچ باکی بە شاردنەوەی نیە دەبێت ئۆپۆزیسیۆن باس لەگەندەڵیەکانی دەسەڵات نەکات بەڵکو باس لە ڕێگە چارە بکات بۆ دانانی سنورێك بۆ بنبڕ کردنی گەندەڵیەکانی ئەویش دڵنیام بێ هودەیە چونکە دەسەڵات هەرگیز ناتوانێت چاکسازی بکات
و بگرە زۆر بەئاگاهی و سیستماتیکی گەندەڵی ئەنجام دەدات و هەربانگەشەیەکیش بۆ چاکسازی کردن لەسەر دەستی ئەم دوو حیزبە فەرمانڕەوایەدا بێجگە لە گاڵتە جاڕی و درۆی شاخدارو کات بەفیڕۆدان بەولاوە هیچی تر نیە.
بۆیە هیوادارم ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان چیتر خۆی نەگەمژێنێ و کاتی خۆی بەفیڕۆ نەدات ئەو دوو حیزبە نەچاك سازی دەکەن و نە بیریشی لێ دەکەنە وە بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی کە بە یەکجاری و بێ پێچ و پەنا بونەتە بەشێك لە ڕژێمی تورك و زۆنی زەردیان کردۆتە ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە هەرکاتێکیش زۆریان بۆ بێت ٣١ی ئابێکی تر ئەنجام دەدەن. بۆیە تەنها ڕێگە چارە ئەوەیە کە هەرچۆنێك بێت یەکێتی لە پارتی جیا بکرێتەوە بۆ ئەوەی پارتی بە تەنها بمێنێتەوە دواتر جەماوەری کوردستان هوشیار بکرێتەوە کەدڵنیام هەرهەموو هۆکارەکانی چەق بەستوویی ئەم قۆناغە سیاسیەو زوڵم و ستەمەکانی دەسەڵات دەگەڕێتەوە بۆ ناهوشیاری و دواکەوتویی خەڵکی کوردستان نەوەك هێزی سەربازی و چەك و جبەخانەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە