کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆرو ئۆپۆزیسیۆنێکی شه‌رمن و جه‌ماوه‌رێکی چه‌واشه‌ ؟

Monday, 16/05/2011, 12:00





یه‌کێتی و پارتی نه‌ك هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆرن به‌ڵکو له‌وه‌ش تێ یان په‌ڕاندووه‌و بونه‌ته‌ دکتاتۆرێکی ڕه‌های بنه‌ماڵه‌یی. ووڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاش ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌  له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ووڵاتانی خۆیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ووڵات وسیسته‌مه‌کانی دونیادا ده‌که‌ن. به‌ڕای چاودێرانی بواری سیاسی سیسته‌مێکی دکتاتۆری ڕه‌ها (مگلق)زۆر له‌ دیموکراتیه‌کی چه‌واشه‌و سه‌روگوێ کراو باشتره‌ سیسته‌مه‌ دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ دکتاتۆریه‌که‌یان و چه‌واشه‌ کردنی جه‌ماوه‌رو ڕای گشتی  په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڵام چ هه‌ڵبژاردنێك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌ست و له‌به‌ر چاویانه‌ هه‌روه‌کو له‌ ووڵاتانی ناوچه‌که‌و هه‌رێمی کوردستانیشدا چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.ئه‌وه‌ی که‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی ووڵاتانی ناوچه‌که‌و هه‌رێمی کوردستان له‌یه‌ك جیا ده‌کاته‌وه‌ جیاوازی بارودۆخ و جۆری ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ر نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و جیاوازیه‌ له‌ هه‌ڵس و که‌وتی ئۆپۆزیسیۆن و مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کانداو وه‌هه‌روه‌ها چه‌واشه‌یی و  بێ هه‌ڵوێستی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان که‌ سنوری دوو پارێزگای گرته‌وه‌. له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ ڕاپه‌ڕینیان تێدا ڕووی دا له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا ئۆپۆزیسیۆن ڕاسته‌وخۆ چووه‌نه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه‌وبه‌هێزێکی تۆکمه‌و ستراتیژیه‌کی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه‌. هه‌رچی ڕۆڵی سوپا شبوویه‌ك چرکه‌ لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان نه‌کرده‌ سنگی ڕۆڵه‌کانی خۆیان. که‌چی له‌ هه‌رێمی کوردستان  ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئۆپۆزیسیۆن خۆی نه‌کرده‌ خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وو به‌ ئاشکرا و به‌بێ شه‌رمانه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه‌ ده‌یانووت جه‌ماوه‌ر خۆی ڕاپه‌ڕیوه‌و ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین خۆپیشاندان ده‌که‌ین به‌ڵکو خه‌ڵکی ناڕازیی یه‌، دواتر ئۆپۆزیسیۆن تا کۆتایی پێ هێنانی خۆپیشاندانه‌کانیش داوایان له‌جه‌ماوه‌ری خۆیان نه‌کرد که‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قام که‌ به‌ڕای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بێ ئومێدی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو. هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌رله‌ سه‌ره‌تادا ده‌رکه‌وت له‌وه‌دا که‌ داوای چاکسازیان له‌ده‌سه‌ڵات کردوو نه‌یانتوانی دروشمی ارحل به‌رزبکه‌نه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و داوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتیان بکردبایه‌ به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئێستا كاغه‌زی سپیان بۆ ئیمزا ده‌کردن نه‌وه‌ك 22 خاڵه‌که‌. هه‌چی هێزی چه‌کداری به‌ناو پێشمه‌رگه‌یشه‌ وه‌کو سوپای به‌عسی جاران به‌ڵکو له‌وانیش زیاتر ئیشتیهای ڕشتنی خوێنی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ریان هه‌بوو بێسڵه‌مینه‌وه‌و دوودڵی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ده‌کرده‌ سنگی ڕۆڵه‌و که‌س وکاره‌کانی خۆیان ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ جه‌واشه‌یی و گه‌مژه‌یی ئه‌و هێزه‌ چکداره‌ هیچ ته‌فسیرێکی تر هه‌ڵناگرێت.
ئه‌وه‌شی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌واشه‌یی و گه‌مژه‌یی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌
خۆپیشاندان له‌ سنووری ده‌ڤه‌رێك وشارێك تێ نه‌په‌ڕی ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێگه‌ی پرسیاره‌ تۆ بڵێ ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو شاره‌ له‌هیچ شتێکیان که‌م نه‌بێت و شاره‌کانیان کرابێت به‌ دوبه‌ی یاخود تۆ بڵێ ی پارتی و یه‌کێتی له‌ قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح دوڕنده‌ترو به‌ هێزتربن که‌ ئه‌ودوو ووڵاته‌ به‌هه‌زاران شه‌هیدیان داوه‌ یاخود ڕاستتر وایه‌ بڵێین که‌وا زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان چه‌واشه‌و گه‌مژه‌و به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ به‌درێژایی دوو مانگ ڕاپه‌رینیان کردو بوێری وبه‌ئاگایی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار سه‌لماند. عه‌ره‌ب له‌ ڕووی دکتاتۆری سیسته‌مه‌کانیان ودواکه‌وتوویی وچه‌واشه‌یی جه‌ماوه‌ره‌کانیان له‌دواکه‌وتوترین گه‌لانی دونیان به‌ڵام ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵ وگۆڕینی سیسته‌مه‌ دکتاتۆریه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ سه‌لماندیان که‌ چیتر نابێت له‌ کاروانی پێشکه‌وتنی شارستانی وسیاسی ڕۆشنبیری گه‌لانی دونیادا جێ بمێنن، که‌چی به‌داخه‌وه‌ که‌لتووری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زیاتر له‌ دوومانگ ده‌ڤه‌ری سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد که‌چی زیاتر له‌ نیوه‌ی کوردستان خۆیان بێ ده‌نگ کردوو جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو که‌ بۆ ڕۆژێکیش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رببڕن له‌کاتێکدا ده‌بوایه‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌یان به‌هه‌ل بزانیایه‌ چونکه‌ شاره‌که‌یان له‌ 31 ی ئاب به‌ ده‌بابه‌ی به‌عس وبنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ هه‌تك کراوه . له‌ ‌‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵات چاك خۆی و جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆنیش ده‌ناسێت به‌ڵکو ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا له‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات تێ نه‌گه‌یشتووه‌ ونایان ناسێت ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ره‌.
ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کتان ده‌ده‌مێ که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ زۆر نه‌بێت ناڕوات کاره‌ساتی 31 ئابه‌ یه‌کێتی پارتی له‌هه‌ولێر ده‌رپه‌ڕاند نه‌یوت پێ ی ده‌بێت نه‌مێنیت به‌ڵکو ده‌یووت ده‌بێت گومرگ و پاره‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بهێنیته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت که‌چی ئه‌و په‌نای برد بۆ به‌عس و به‌ده‌بابه‌و سوپای عێراق هه‌ولێری داگیر کردو یه‌کێتی ده‌رپه‌ڕاند ئێستا چۆن به‌وه‌ڕازی ده‌بێت تۆداوای لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و پاره‌ی دزراوو ئه‌و هه‌موو کۆمپانیاو بیره‌ نه‌وتانه‌ی لێ بکه‌یت بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من هه‌رڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانێك دروشمه‌که‌ی ڕوخانی ئه‌و دوو حیزبه‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ وده‌سه‌ڵاته‌کانیان نه‌بێت بێجگه‌ له‌ خۆ خڵافاندن و بێ هوده‌یی زیاتر هیچ ئه‌نجامێکی نابێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە