کام شۆڕش جه‌نابی سه‌رۆك شۆڕشی ئه‌یلول یان شۆڕشی چه‌واشه
Tuesday, 11/09/2012, 12:00
منیش شانازیم ده‌کرد وه‌کو هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخوازی ئه‌م دونیایه خاوه‌نی شۆڕشێك بومایه به‌ڵام سه‌د مه‌خابن هه‌رگیز ئه‌و شانازی یه‌م پێ نابڕێت. شۆڕش ته‌نها ئه‌وه نیه هێزێکی چه‌کدارت هه‌بێت و له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌تدا شه‌ڕ بکه‌یت و کوڕی خه‌ڵکی به‌کوشت بده‌یت به‌ڵکو شۆڕش پێناسه‌ی سیاسی خۆی هه‌یه. له‌یه‌کێك له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا ووته‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێزم خوێنده‌وه که هه‌رکه‌سێك سوکایه‌تی به شۆڕشی ئه‌یلول بکات چ له‌ده‌ره‌وه بێت یاخود له‌ناوه‌وه لێ ی قه‌بوڵ ناکه‌ین. من هه‌رگیز زمانی ته‌حه‌دا کردنی مرۆڤه‌کان شاره‌زا نیم به‌ڵکو ڕاستیه‌کی مێژوویی بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه به‌یان ده‌که‌م که شۆڕشی ئه‌یلولیان نه‌بینیوه به‌ڵکو ته‌نها بۆیان گێڕاونه‌ته‌وه و له گێڕانه‌وه‌که‌یشدا یه‌ك دونیا درۆی شاخدارو ئارایشی ده‌روێشانه بۆ ئه‌و به‌ناو شۆڕشه کراوه که گه‌نجان و لاوانی دوای ئاشبه‌تاڵی ئه‌و شۆڕشه‌ی پێ چه‌واشه کراوه‌و ده‌کرێت. باوه‌ڕ بکه‌ن کاتێك باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌کرێت یه‌ك دونیا هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م که ئێمه خاوه‌نی چ میلله‌تێکی دواکه‌وتوو چه‌واشه بووین که‌وا ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌مان لێ ده‌کرا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه که‌چی له‌به‌ر خاتری دوژمنه‌کانمان به‌ناچاری لێمان قه‌بوڵ ده‌کردن. من له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییدا بوم وچاك زوڵم و زۆری سه‌رانی ئه‌و شۆڕشه چه‌واشه‌یه‌م له‌بیره. کێ هه‌یه له ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زورو هه‌ڵه‌بجه زوڵم زوروکوته‌کی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی و سڵێمان ئه‌تروشی و جه‌مال نامیقی به‌رنه‌که‌وتبێت . مناڵی بێشکه ئه‌گه‌ر زۆر بگریایه‌یه بیان وتایه فه‌یاز هات خێرا ژیر ده‌بویه‌وه . به‌ڵی جه‌نابی سه‌رۆك له‌بیرم دێت کۆمه‌ڵێك پیاو ماقوڵ و ده‌مڕاستی هه‌ورامان و شاره‌زور له‌تاو زوڵم و زۆری عه‌بدولوه‌هاب به‌پێ چون بۆ گه‌ڵاڵه بۆلای بارزانی باوکت بۆ شه‌کوای حاڵی خۆیان له‌ده‌ست عه‌بدولوه‌هاب ئه‌زانی باوکت له‌وه‌ڵامدا چی پێ ووتن؟
ووتی من ده‌توانم عه‌بدوڵوه‌هاب لابه‌رم له‌کۆڵتان بکه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دێته جێگه‌ی عه‌بدولوه‌هاب زوڵم وسته‌می زیاترتان لێ ده‌کات چونکه عه‌بدولوه‌هاب له‌وانه‌یه تێر بوبێت له چه‌وسانه‌وه‌ی ئێوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دێته جێگه‌ی برسی یه‌و زیاترتان پێ ده‌کات . خۆت ده‌گرم به‌شاهید توخوا ئه‌وه قسه‌ی سه‌رکرده‌یه یان توخوا به‌و شۆڕشه ده‌وترێت شۆڕش ئه‌وه سه‌رکرده‌کانی بن. پیاوێك له‌دێکه‌ماندا به‌ناوی (ش.م)
که ئێستاش له‌ژیاندایه گوێ درێژێکی هه‌بوو به‌شه‌و ده‌یزه‌ڕاند سڵێمان ئه‌تروشی ده‌یووت ئه‌مجاره که‌ره‌که‌ت بزه‌ڕێنێ خۆت و که‌ره‌که‌ت له‌م دێ یه‌دا ناهێڵم به‌سه‌زمانه به‌شه‌ودا ده‌می که‌ره‌که‌یان به په‌ت ده‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زه‌ڕێنێ ئێستاش خه‌ڵکی دێکه‌مان ماون و هه‌رهه‌مویان ئه‌و شاهیدیه ده‌ده‌ن. له‌بیاره عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی که‌مالی ئه‌حه‌ڕوشی کوشت که سه‌رلقی شۆڕشه‌که‌ی ئێوه بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رلقێکی ئازابوو له‌شه‌ڕداوو ناحه‌قی له عه‌بدولوه‌هاب قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد به ئاشکراو به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌به‌رچاوی خه‌ڵک شه‌هیدی کرد.
من سوکایه‌تی به‌شۆڕشه‌که‌ی ئێوه ناکه‌م به‌ڵکو وه‌کو شاهیدێکی ڕاستگۆ باسی سلبیاته‌کانی ئه‌و شۆڕشه ده‌که‌م ئه‌گه‌رهه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆم له‌سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه‌دا باس بکه‌م به‌چه‌ندین ووتار ته‌واو نابێت به‌ڵکو ته‌نها ویستم به‌جه‌نابتان بڵێم ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی کاره دزێو چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌و شۆڕشه بکات ئه‌وه سوکایه‌تی نیه به‌ڵکو ئه‌وه واقیع و ڕاستیه‌و پێویست به خۆ سه‌غڵه‌ت کردن ناکات.جه‌نابی سه‌رۆک شۆڕش پێناسه‌ی خۆی هه‌یه پرانسیپ و په‌یڕه‌و پرۆگرام و ستراتیژی هه‌یه ئامانج و به‌رنامه‌ی هه‌یه خواست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه . چاك بیرم دێت که ئاشبه‌تاڵتان کرد خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ی ده‌زانی ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاپه‌ڕین کرا.
جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی شۆڕشتان هه‌بوو چ خه‌یر بوو به ته‌نها په‌یمان نامه‌یه‌کی نێوان دوو ووڵات 150 هه‌زار پێشمه‌رگه‌تان له به‌ره‌کانی جه‌نگداو له‌و په‌ڕی ووره به‌رزیدا کێشایه‌وه‌و ئاش به‌تاڵتان پێ کرد ئه‌ی نه‌ده‌کرا هه‌رهیچ نه‌بێت کۆنگره‌یه‌کی فراوانی حیزبیتان بگرتایه‌و ڕه‌زامه‌ندی ته‌نانه‌ت به‌رپرس و کادیره‌کانی خۆتان وه‌ربگرتایه، یاخود شۆڕش هی خۆتان بوو پێویستی به بیروڕای جه‌ماه‌ر نه‌بوو. ئه‌ی پێم ناڵێ ی ئه‌و هه‌موو دارایی یه‌ی حیزب که خۆی له زیاتر له 75 ملیۆن دۆلاری ئه‌و کاته ده‌دا کواو چیتان لێ کرد.
ئه‌ی پێمان ناڵێ ی چ خه‌یر بوو دوای شه‌ش مانگ له ئاشبه‌تاڵ چی ئێوه‌ی جارێکی تر هێنایه‌وه بۆ کوردستان و ده‌ستان کرده‌وه به‌شه‌ڕله‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایی یه‌کانی شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌که‌مان له‌کاتێکدا ڕژێم هه‌مان ڕژێمی شا بوو سه‌دام هه‌مان سه‌دام بوو. له‌کاتێکدا بارزانی باوك ووتی کورد شه‌ڕی پارتی زانیمان پێ ناکرێت که‌چی وه‌کو ڕاوچی به‌دوای مه‌فره‌زه سه‌ره‌تای و تازه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتیدا ده‌گه‌ڕان . له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی شۆڕشی ئه‌یلول بکات به نه‌رێنی ئه‌وه سوکایه‌تی نیه به‌ڵکو ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌و نابێت مرۆڤیش له حه‌قیقه‌ت زویر بێت و به سوکایه‌تی بزانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست