کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵکی کوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی دادگایی بکه‌ن

Thursday, 11/03/2010, 12:00


له‌ سیسته‌می دیموکراتیدا که‌لتورێکی سیاسی زۆر جوان ودادپه‌روه‌رانه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپاوڕۆژئاواو ئاسیا کاتێك که‌ سه‌رۆکی کۆمار یان سه‌رۆک وه‌زیران له‌کاتی فه‌رمانڕه‌وایی وده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا هه‌ر تاوان و زوڵم و سته‌م و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتیدا چاوپۆشی لێ بکه‌ن و نه‌یده‌نه‌ دادگا ئه‌وه‌ بێ سێ ودووله‌دوای کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی له‌پۆسته‌کیدا ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسان و داواکاری گشتی سه‌رۆکه‌که‌یان ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌که‌نه‌وه‌و دادگایی ده‌که‌ن. تاڵه‌بانیش له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تاکو ئێستا بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش ده‌ستی له‌ زوڵم و سته‌م و خیانه‌ت کردن دژی میلله‌ته‌که‌ی خۆی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵنه‌گرتووه‌. من هیچ باسی گه‌نده‌ڵی و دزیه‌کانی جلال تاڵه‌بانی له‌ پاره‌و ده‌رامه‌ت و قوتی خه‌ڵکی کوردستان ناکه‌م . به‌ڵکو ته‌نها باسی ئه‌تاوانانه‌ ده‌که‌م که‌ زۆر به‌زه‌قی دیارن و یاساو ده‌ستوور سزای له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌رانی داناوه‌. ئه‌گه‌ر تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی بژمێرین ئه‌وه‌ بێگومان له‌ ژماره‌ نایه‌ن به‌ڵام ته‌نها چه‌ند تاوانێك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕووبه‌ڕووی دادگا بکه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌توانن جلال تاڵه‌بانی پێ بده‌نه‌ دادگا ئه‌توانین چه‌ند نمونه‌یه‌کیان له‌خواره‌وه‌ باس بکه‌ین که‌ ئه‌مانه‌ن.

(تاوانباری جه‌نگ) (مجرم حرب)
جلال تاڵه‌بانی له‌ساڵی 1994 وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌ڕێکی ناوخۆی هه‌ڵگیرساند وچوار ساڵ به‌رده‌وام بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشه‌رو به‌ده‌یان خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش شه‌هید بوون وبه‌ سه‌دانیش برینداروو زه‌ره‌رمه‌ند بوون دواتر به‌هه‌زاران هاوڵاتی له‌شوێن و زێدی خۆیان ده‌رکراون بۆ ناوچه‌ی سه‌ر به‌لایه‌نه‌که‌ی تربه‌ ده‌یان دیلیش پاش سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ دان گولله‌ باران کراون ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان سزای تاوانه‌کانی جه‌نگی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌بێت ودادگا سزای تایبه‌تی بۆ داناوه‌. که‌واته‌ که‌س وکاری شه‌هیده‌کان و برینداره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆو ده‌توانن تاڵه‌بانی وه‌کو تاوانباری جه‌نگ ڕووبه‌ڕووی دادگای فیدراڵی عێراق بکه‌نه‌وه‌ سزای یاسایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.

(تاوانی فڕاندن و تۆقاندن) (الجرائم الخگف والارهاب)
جلال تاڵه‌بانی بێجگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆکی عێراقه‌ له‌هه‌مان کاتدا سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی و سه‌رۆکی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی حیزبه‌که‌یه‌تی به‌ پێ ی یاسا هه‌ر تاونێك له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ئه‌وه‌وه‌ له‌ ئاسایش و ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان ئه‌نجام بدرێت ئه‌و به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌بێت . له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌زگاکانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چه‌ندین لاوو نه‌یاری حیزبه‌که‌یان له‌خه‌ڵکانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس به‌بیانووی جۆراو جۆر فڕێنراون وئازاروئه‌شکه‌نجه‌ دروان و له‌ زیندانه‌کانی ئه‌وان بێ سه‌رو شوێنن بۆیه‌ که‌س وکاری ئه‌و که‌سانه‌ ده‌توانن داوایه‌کی یاسایی دژی ناوبراو له‌ دادگای فیدراڵی عێراقی تۆمار بکه‌ن به‌ تاوانی فڕاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و تۆقاندنی زیندانی کردنی هاووڵاتیان.

(تاوانی هاوکاری کردن به‌ تاوانبارانی جه‌نگ)
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌ تایبه‌تی که‌س و کاری قوربانیان ئه‌توانن تاڵه‌بانی بده‌نه‌ دادگا به‌ تاوانی داڵده‌دان و هاوکاری کردنی تاوانبارانی جه‌نگ . تاڵه‌بانی ڕاشکاوانه‌ و زۆر به‌ڕوونی و دادگای دانیمارکی به‌نامه‌ی ڕه‌سمی ئاگادار کرده‌وه‌ که‌وا سوپا سالاری ڕژێمی ڕووخاوی پێشوو نزار خه‌زره‌جی هیچ تاوانێکی به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستان ئه‌نجام نه‌داوه‌ له‌کاتێکدا ناوبراو واته‌ خه‌زره‌جی یه‌کێکه‌ له‌تاوانباران و جینۆساید که‌رانی گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال.
ساڵی پار به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی که‌س و کاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ گه‌وره‌ تاوانبار فرۆکه‌وان (تاریق ره‌مه‌زانی) له‌زیندانی ئاسایشی سلێمانی ئازاد کرد که‌ دانی به‌وه‌دا نابوو به‌شداری هێرشی کیمیاوی بۆسه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ کردبوو. به‌ پێ ی یاسا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌توانن داوایه‌کی یاسایی دژی تاڵه‌بانی له‌دادگای فدراڵی عێراق تۆمار بکه‌ن .

تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ زۆرن بۆ به‌رده‌م دادگا و دادگایی کردنی له‌ ووتارێکی کوورتدا ناتوانین هه‌موویان بنووسین و ریزبه‌ند بکه‌ین بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانن ته‌نها به‌م سێ تاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ باسمان کردن ناوبراو بده‌نه‌ دادگای فیدراڵی عێراقی چونکه‌ له‌ دادگایی کردنده‌ عیبره‌ت به‌زۆری ده‌عوا نیه‌ به‌ڵکو عیبره‌ت به‌ جۆری ده‌عوایه‌ ، بۆیه‌ هیوادارم وه‌هه‌روه‌ها داوا له‌ خه‌ڵکی کوردستانی بوێرو تێکۆشه‌ر ده‌که‌م که‌وا نه‌وه‌ستن و به‌زووترین کات ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌نده‌ڵ و کورد کوژه‌ بده‌نه‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ عیبره‌ت بۆ هه‌موو سه‌رانی کوردی خیانه‌ت کارو گه‌نده‌ڵ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە