ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ئه‌مجاره فێڵ له گۆڕان بکات، دوا بزمار له تابووتی خۆی ده‌دات
Tuesday, 09/10/2012, 12:00
ئه‌گه‌ر چی مۆدێلی شه‌ڕوو به‌کار هێنانی هێز تا ڕاده‌یه‌ك کاتی به‌سه‌ر چووه بۆ گۆڕینی ته‌رازووی هێز له‌کوردستاندا به‌لام له ڕووی یاسایی ده‌ستووریه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی هه‌میشه وهکوئیزرائیل وایه بۆ گیان کێشانی پارتی و له‌ده‌سه‌ڵات خستنی، چونکه له‌ڕووی ده‌ستووریه‌وه هه‌رکاتێك یه‌کێتی بیه‌وێت له و هاوپه‌یمانه ستراتیژیه بکشێته‌وه ئه‌وا حکومه‌ت و به‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش له‌کار ده‌که‌ون و یه‌کێتی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و پارتێک که خۆی بیه‌وێت حکومه‌ت پێك بهێنێت.
نزیکه‌ی پێنج ساڵه تاڵه‌بانی ته‌نها له‌به‌ر خاتری مێژووی سیاسی خۆی و بوونی به سه‌رۆک کۆمار هه‌رچی ئیراده‌و موقه‌ده‌ساتی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه هه‌یه به حیزبه‌که‌ی خۆیشیه‌وه ته‌سلیم به پارتی کردووه و بارزانی کردووه به حاکمی ڕه‌های ئه‌م هه‌رێمه .
بارزانیش هه‌روه‌کو میرنشینه‌کانی که‌نداو بگره له‌وانیش خرابتر ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ئابووری ژێرزه وی سه‌رزه‌وی ئه‌م ههرێمهداو خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بوونه‌ته قاروون به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.زوڵم و سته‌می ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا گه‌یشتۆته لوتکه‌و هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رگه‌ی ناگرێت ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان و کادیرانی خودی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیش گه‌یشتۆته لوتیان وهاواریان لێ به‌رزبۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی سیاسی تاڵه‌بانی بناسێت له‌و ڕاستیه تێ ده‌گات که‌وا بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش بێت هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌گۆڕێ زۆر جار بووه ته‌نها له‌یه‌ك ڕۆژدا دوو جۆر هه‌ڵوێستی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به قه‌یرانه سیاسی یه‌کان. تاڵه‌بانی له‌ژێر چه‌ندین فشاردا له‌وانه ئێران و هاوپه‌یمانی شیعی به‌تایبه‌تی مالیکی و دواتر له ژێر فشاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کادیرانی حیزبه‌که‌ی خۆی ناچاره ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به پارتی هاوپه‌یمانی بگۆڕێت و به‌و په‌یمانه ستراتیژیه‌دا بچێته‌وه که بۆته هۆی ماڵ وێرانی بۆ گه‌لی کورد و لاواز بوونی حیزبه‌که‌ی خۆی. له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و گفتوگۆکانیان له‌مه‌ڕ قه‌یرانه سیاسیه‌کانی هه‌رێم و ناوچه‌که و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور و ئه‌و یاسایانه‌ی که ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه بۆ به‌رله‌مان . دوای کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی له‌هه‌ولێر وده‌نگۆی کۆبونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له هه‌ولێرله‌م نزیکانه‌دا زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی پێ یان وایه که‌وا تاڵه‌بانی فێڵی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کوردووهو مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه‌کانی نێوان خۆی وگۆڕان و ته‌نها بۆ ده‌ستکه‌وتی سیاسی ومادی بووه که له‌لایه‌ن پارتیه‌وه پێ ی بدرێت چونکه تاڵه‌بانی فشارێکی ناوخۆیی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی و کادیرانی ناوه‌ندی ناو حیزبه‌که‌یه‌وه . دیاره پارتیش له پێناوی ده‌ست که‌وتی سیاسی و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان و تێ په‌ڕاندنی کات و قه‌یرانه سیاسیه‌کانی دژ به بنه‌ماڵه و دسهڵاتهکهیان درێغی له پاره ناکات.
به‌ڵام ئه‌مجاره تاڵه‌بانی زیاتر له‌هه‌ر کاتێك هه‌ستی به‌و مه‌ترسیانه‌ی پارتی کردووه بۆ سه‌ر حیزبه‌که‌ی و دواتر هه‌ل و مه‌رج و قه‌یرانی ئاڵۆزی ناوچه‌که ودروست بوونی جه‌مسه‌ری جیاواز که ناوچه‌که‌ی دابه‌ش کردوه‌و یه‌کێتی و پارتیش هه‌ریه‌کێکیان سه‌ر به جه‌مسه‌رێکی دژ به‌یه‌کن له‌به‌ر ئه‌وه پێم وا نیه ئه‌م جاره تاڵه‌بانی بتوانێت فێڵ به‌رامبه‌ر به گۆڕان و کادیران و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆی بکات. خۆ ئه‌گه‌ر بێت و قسه‌ی چاودێرانیش ڕاست ده‌ربچێت و تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ ده‌ست که‌وتی مادی و سیاسی و به‌ڵانسی هێز به‌رامبه‌ر به پارتی ئه‌م ڕێکه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌نجام دابێت ئه‌وا تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی باجێکی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌ده‌ن وله‌به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ری کوردستان و به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندام لایه‌نگرانی خودی یه‌کێتی و دواتر گورزێکی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌رده‌که‌وێت ووه‌کو ئه‌وه وایه دوا بزمار له تابوتی خۆی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست