تاڵه‌بانی پیاوی ته‌وافوقاتی سیاسی و ڕۆبۆته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا
Monday, 08/03/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ووردی که‌سایه‌تی سیاسی تاڵه‌بانی بده‌ین ده‌بینین کۆمه‌ڵێك سیفاتی نامۆ‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه که به ده‌گمه‌ن له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی دونیادا به‌دی ده‌کرێت. له‌وانه دووڕووی سیاسی و (الازدواجیه السیاسیه) خزمه‌تکاری دوژمنانی کورد‌و لاواز‌و خۆبه‌که‌مزان له‌به‌رامبه‌ریاندا وپشتگوێ خستنی میلله‌ته‌که‌ی خۆی وتوندو تیژ له‌گه‌ڵیاندا. به‌رجه‌سته‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیی وبنه‌ماڵه‌که‌ی وفه‌رامۆش کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها به‌خشنده‌ولێبوورده به‌رامبه‌ر تاوانبارانی جه‌نگ وجینۆساید که‌رانی میلله‌ته‌که‌ی له‌وانه فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان که یه‌کێك بوو له کیمیا باران که‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه که له‌زیندانی ئاسایشی حیزبه‌که‌ی خۆیدا له‌شاری سلێمانی ئازادی کرد،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌نفالچی سوپا سالاری عێراق نزار خه‌زره‌جی که به‌هه‌مان شێوه‌که دڵسۆزانی کورد له ووڵاتی دانیمارك دایان به‌دادگا که‌چی تاڵه‌بانی به نامه‌ی فه‌رمی دادگای دانیمارکی ئاگادار کرده‌وه که نزار خه‌زره‌جی هیچ تاوانێکی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان ئه‌نجام نه‌داوه وکه‌سێکی بێ گوناهه ئه‌وان هیچ داوایه‌کیان له‌سه‌ر ناوبراو نیه . که‌چی زیندانه‌کانی سلێمانی و قه‌ڵاچوالان پڕه له تێکۆشه‌رانی ئه‌م گه‌له که‌هیچ گوناهێکیان نیه بێجگه له‌وه‌ی که دژی گه‌نده‌ڵیه‌کانی تاڵه‌بانی وهه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداران .
پێویست ناکات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین و له‌وێوه ده‌ست به ڕۆڵه سیاسیه نه‌گه‌تیڤانه‌کانی تاڵه‌بانی له‌م ووتاره کورته‌دا بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز باس بکه‌م به‌ڵکو ته‌نها باسی ڕۆڵی تاڵه‌بانی له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م که له ساڵی 2003 وه ده‌ست پێ ده‌کات. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێرش بکاته سه‌ر عێراق له به‌هاری 2003 تاڵه‌بانی به بێ هیچ مه‌رجێك ڕه‌زامه‌ندی خۆی و حیزبه‌که‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری کردنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای هاوکاری لێ بکات. که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا لاوازی تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌یی وته‌نانه‌ت گه‌لی کوردیش ده رده‌خات . که ئه‌مه‌ریکاش عێراقی داگیر کرد تاڵه‌بانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و خۆی و پارتی وه‌کو دوو حیزب و حکومه‌تێکی به‌هێز نیشان بدات به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژ ئاوا وه‌کو سیاسیه‌کی لاواز‌و مشه‌خۆر یه‌کسه‌ر هێزه‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی به‌غداو شاره‌کانی باشور‌و ناوه‌ڕاست کرد بۆفه‌رهود وتاڵان کردن و داگیرکردنی کۆشك وته‌لاری به‌رپرسانی ڕژێمی له‌ناووچووی به‌عس و دزینی ماڵ و موڵک و ئۆتۆمۆبێله‌کانیان .دوای چه‌ند ڕۆژێك دوای داگیر کردنی عێراق تاڵه‌بانی به بێ هیچ مه‌رجێك و تاك لایه‌نه ئه‌و هه‌رێم و حکومه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی که ماوه‌ی یانزه ساڵ بوو له‌عێراق جیا بووبوه‌وه وئازادیه‌کی هه‌بوو سیمای ته‌واوی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو به‌بێ خواستی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی خۆی هه‌رێمی کوردستانی لکانده‌وه به‌عێراقه‌وه وبۆ سه‌رانی ئه‌مه‌ریکاو عه‌ره‌ب و تورك وفارسی دووپات کرده‌وه که میلله‌تی کورد هه‌رگیز نایه‌وێت ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت . به‌مه‌ش تاڵه‌بانی بووه ئه‌ندازیاری لکاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به عێراقه‌وه که ئه‌مه له‌ده‌ست دانی گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی بوو که سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کو تاڵه‌بانی له‌ده‌ستی دا.
له‌گه‌ڵ داگیر کردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌و درووست کردنی ئرنجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وا(مجلس الحکم) ئاڵۆزی و شه‌ڕو پێکدادان له نێوان سوننه‌و شیعه له‌لایه‌ك وڕێکخراوی قاعیده‌و حکومه‌تی، عێراقی له‌لایه‌کی تره‌وه. حکومه‌تی عێراق به جۆرێك لاواز بوبو له‌حکومه‌تی ئێستای سۆماڵ ده‌چوو، که‌چی هه‌رێمی کوردستان له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و هێمنی و گه‌شه کردندا بوو. له‌م هه‌له زێرینه‌دا له جیاتی ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وه‌کو هه‌لێکی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی نیشتمانه‌که‌ی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی به‌سه‌ر سه‌رانی عێراقێکی لاواز‌و داته‌پیوی پاشماوه‌ی شه‌ڕدا بسه‌پێنێت هه‌موو داواکاری و مه‌رجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی به دیکۆمێنت و نووسراو داوا بکات و بسه‌پێنێت که‌چی به پێچه‌وانه‌وه وه‌کو فریاد ڕه‌سێك شه‌وو ڕۆژی خستبووه سه‌ریه‌ك بۆ ناوبژیوانی نێوان سووننه‌و شیعه‌وڕزگار کردنی عێراق له ڕووخاندنی حه‌تمی، بۆیه حه‌ق وایه عه‌ره‌بی عێراق په‌یکه‌رێکی زێڕین بۆ تاڵه‌بانی درووست بکه‌ن و وه‌کو غاندیه‌ك بۆ عه‌ره‌ب بیخه‌نه مێژووی خۆیانه‌وه هه‌تا هه‌تایه شانازی پێوه بکه‌ن. که هه‌ربه‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا وه‌کو ڕاوێژکارێکی گوێڕایه‌ڵ وڕۆبۆتێکی بێ ئیراده هه‌رهه‌موو داواکاری و پێشنیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکای جێ به‌جێ ده‌کرد له‌وانه هێنانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژێمی پێشووی به‌عس که زۆربه‌یان ده‌ستیان سوور بوو به خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بۆ ناو سوپای عێراق و دامه‌زراوه سیاسیه‌کان. دواتر چه‌ند جارێك حکومه‌ته‌کانی عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری ومالیکی ڕووبه‌ڕووی شکست بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سووننه‌وه که‌چی ئه‌م بۆته پاڵپشتێکی به‌هێز بۆیان وله ڕوخان ڕزگاری کردوون. دواتر درووست کردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه‌کان له ڕۆژئاوای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی القاعیده ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی تاڵه‌بانی تێدا بوو. دواتر هه رچی بڕیارێکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی که مافه‌کانی کوردی تێدا ده‌سته به‌ر بووبێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاخود له‌سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوکومدا که‌وتبێته موناقه‌شه‌وه له‌نێوان کوتله سیاسی یه‌کانی عێراقدا تاڵه‌بانی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد بڕیاری داوه هه‌ر بۆ نمونه کاتێك بڕیار له‌سه‌ر فدڕاڵی بوونی عێراق درا کوتله عه‌ره‌بیه‌کانی عێراق له‌سه‌ر فدڕاڵی پارێزگاکان بڕیاریان دا‌و ئیمزایان کرد تاڵه‌بانیش به‌هه‌مان شێوه ئیمزای کردبوو ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که فدراڵی پارێزگاکان زیان به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی کورد ده‌گه‌ێنێت وه‌هه‌روه‌ها وه‌کو سیاسیه‌کی کاریزما بیری چووبوو که فدراڵی پارێزگاکان زۆر جیاوازه له فدراڵی نه‌ته‌وه‌یی . دواتر مه‌سعود بارزانی ڕازی نه‌بوو جارێکی تر ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. دواتر تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می مه‌جلسی حوکمیدا وه‌هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 4 ساڵی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌یدا بێجگه له‌وه‌ی که مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی پشتگوێ ی خستووه وفه‌رامۆش کردووه که‌چی له‌ولاشه‌وه له‌جمال عبدالناسر زیاتر به ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه‌یه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی خۆی. تاڵه‌بانی هێنده لاواز‌و که‌م خۆی نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌لی کورددا ڕۆژێك تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورك داده‌نێت و ڕۆژێك له‌سه‌ر مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی فرمێسك له‌چاوه‌کانی دێنێت ڕۆژێك له کۆشکی کۆماری ئه‌تاتورکدا ده‌ڵێت ده‌وڵتی کوردی خه‌ونی شاعیرانیه هه‌رهه‌موو ئه‌مانه مشتێك له‌نمونه‌ی خه‌روارێکی تاوانه‌کانی تاڵه‌بانین به‌رامبه‌ر به‌میلله‌ته‌که‌ی خۆی.
تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌ی که هه‌رهه‌موو خه‌ون و مه‌رامه سیاسی و ئابووری وبه‌رژه‌وه‌ندیه بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی هاته دی ئێستا کار بۆ مێژووی خۆی ده‌کات وده‌یه‌وێت به که‌سێکی ئاشتیخواز و دیموکراتخواز بچێته مێژووه‌وه زۆریش خه‌ون به خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه ده‌بینێت هیوا خوازه له‌دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نیدا وه‌ری بگرێت.
تاڵه‌بانی ته‌نها فریاد ڕه‌سێك بوو که عه‌ره‌بی عێراق وحکومه‌ته‌که‌ی له مه‌رگی حه‌تمی ڕزگار کرد ئێستاش دوای هه‌ڵبژاردنی 7 / 3 چاودێره سیاسیه‌کان وا پێش بینی ده‌که‌ن که حکومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌توانن حکومه‌ت پێك بهێنن چونکه هیچ کوتله‌یه‌ك نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ته‌نها حکومه‌ت پێك بهێنێت، بۆیه وا پێ ده‌چێت قه‌واره سیسیه‌کان په‌نا به‌رنه به‌ر هاوپه‌یمانی کردن یاخود حکومه‌تێکی بنکه فراوان به شێوه‌ی ته‌وافوقاتی سیاسی پێك بهێنن ته‌نها که‌سێکیش ئه‌ندازیاری توافوقاتی سیاسی و موساوه‌مات بێت ته‌نها تاڵه‌بانی یه بۆیه هه‌رله‌ئێستاوه تاڵه‌بانی بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌کات که گوایا له چوار کوتله‌ی سیاسی دوانیان داوایان لێ کردووه که بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه به‌سه‌رۆکی عێراق، ئه‌مه‌ریکاش له تاڵه‌بانی باشتری ده‌ست ناکه‌وێت که بتوانێت ببێته ڕێکخه‌رو نزیککه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌کانی یه‌وه دواتر هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی وه‌کو تاڵه‌بانی ده‌ست ناکه‌وێت که مافه‌کانی کورد به‌رامبه‌ر به لایه‌نی عه‌ره‌بی و عێراقی هه‌رزان فرۆش بکات و کاغه‌زی سپی بۆ ئه‌مریکا ئیمزا بکات بۆ یه ئه‌توانین بڵێین تاڵه‌بانی پیاوی ته‌وافوقاتی سیاسی وڕۆبۆتی ئه‌مه‌ریکایه له‌عێراقدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست