بۆ بنبڕ کردنی گه‌نده‌ڵی(سه‌رۆك باله جه‌نابته‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین)
Monday, 21/03/2011, 12:00
سه‌رۆکی پارتی وهه‌رێمی کوردستان هه‌رکاتێك ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنرێت یه‌کسه‌ر په‌نا بۆ ئه‌م زاره‌وه‌یه ده‌بات (با لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی) هه‌روه‌کو
بڵێ ی که گه‌نده‌ڵی زاده‌ی ئه‌م چرکه‌ساته‌یه که جه‌ماوه‌ر تێیدا ڕاپه‌ڕیوه یاخود گه‌نده‌ڵی له سنورێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه‌و په‌رێزی ئه‌و وه‌کو به‌فری سپی خاوێنه.
من ده‌مه‌وێت له ووتارێکی زۆر کورت‌دا وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی بارزانی به چه‌ند دێڕێکی کورت بده‌مه‌وه که به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه له کوردستان تیڤی یه‌وه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانی کرد.
جه‌نابی سه‌رۆك پێش هه‌موو شتێك گه‌نده‌ڵی زاده‌ی ئه‌م یه‌ك دوو مانگه نیه که جه‌ماوه‌ر تێیدا ڕاپه‌ڕیوه به‌ڵکو گه‌نده‌ڵی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جه‌نابتانه‌وه ده‌ستی پێ کردوه که خۆت کرده سه‌رۆکی هه‌رێم. له سایه‌ی حوکمی جه‌نابتانه‌وه گه‌نده‌ڵی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له دیارده‌ش تێ په‌ڕی و بوو به که‌لتوور. بارزانی سه‌رۆك لێم زویر مه‌به ئه‌گه‌ر پێت بڵێم سه‌ره‌تای گه‌نده‌ڵی له په‌رێزی ماڵی ئێوهوخانهوادهکهتانهوه ده‌ستی پێکردوو دواتربهناو هه‌موو کاربه‌ده‌ستان و فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگاکانی حکمومه‌تی هه‌رێمدا بڵاو بووه‌وه. من وه‌کو هاوڵاتیه‌کی ئه‌م کوردستانهووه هه‌روه‌ها وه‌کو یاسا ناسێك ده‌توانم گه‌نده‌ڵیه‌کانی به‌ڕێزتان له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بۆ جه‌نابت و هه‌موو خوێنه‌ران به‌یان بکه‌م تا وانه‌زانی جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌وه‌نده چه‌واشه‌ن به‌و قسانه‌ی جه‌نابت ده‌ڵێن ئامین یاخود گه‌مژه‌یه‌کی وه‌کو بێژه‌ره‌که‌ی کوردستان تیڤی که مه‌خابن هه‌ڵه‌بجه‌یی یه به ته‌وازوع پێناسه‌ی ده‌کات. من گه‌نده‌ڵیه‌کانی جه‌نابت وکه‌سه نزیکه‌کانت به داتا‌و به ڕوونی بۆ تۆ‌و جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌مه پێش چاوههر بواره‌و به‌جیا سێ نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی به ژماره‌و به‌داتا باس ده‌که‌م چونکه ناتوانم له وتارێکی کورت‌دا هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی جه‌نابت ڕیز بکه‌م.
یه‌که‌م/ (بواری سیاسی)بواری سیاسی کاریگه‌رترین جومگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی یه له‌ناو ووڵاتدا چونکه سه‌رکرده ئهگهرلهبواری سیاسی‌دا گه‌نده‌ڵ و دکتاتۆر بوو ئیتربۆ دادوه‌ری له هیچ بوارێکی تردا مه‌گه‌ڕێ.
1/ جه‌نابت ناتوانی ئینکاری له‌وه بکه‌یت که له‌ساڵی 1994 وه هه‌تاکو1998 لایه‌نێکی شه‌ڕی ناوخۆ بوویت که
به‌هه‌زاران لاوی کوردی تێدا بووه قوربانی جه‌رگی هه‌زاران باوك و دایکی کوردت هه‌ڵقرچان هه‌زاران مناڵت هه‌تیو کرد و دایکیشیانت بێوهرژن خست .
2/ له 31ی ئابی 1996 له ئه‌نجامی شکست خواردنت به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی هاوپه‌یمانی ئێستات چووی له‌شکری
سه‌دامت هێناو هه‌ولێرو بهرلهمانت خسته ژێر پۆستاڵی به‌عسیه‌کانه‌وه له‌وه‌ش تاوانتر ئه‌وه بوو که له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندن و میدیاکاندا به سه‌روه‌ری و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌د کرد.
3/ له‌ساڵی 1997 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا په‌نات برده به‌رله‌شکر کێشی تورکیا‌و فرۆکه‌و ده‌بابه‌کانی تورکیا
هاتنه دۆڵی سماقوڵی و هیران و نازه‌نین به‌دوای پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و په‌که‌که و به‌سه‌دان پێشمه‌گه‌ری
تێکۆشه‌ریان شه‌هید کرد ئێستاش سێ پایه‌گای سه‌ربازی له پارێزگای دهۆکدایه به‌به‌رچاوی ههموودونیاوه ئایا ئه‌توانی نکوڵی له‌م ڕاستیانه بکه‌یت جه‌نابی سه‌رۆك.
دووه‌م/ (بواری ئابووری)
1/ ساڵی 1992 وه ده‌ستتان بهسهرڕێگای بازرگانی نێوان کوردستان و تورکیادا گرتووه
که مانگانه ملیۆنه‌ها دۆلار له بازرگانی ئه‌م سنووره وه‌رده‌گرن و که‌س نازانێت بۆ کوێ ده‌چێت .
2/ له ساڵی 2003 وه ئێوه‌و یه‌کێتی 17% بۆدجه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن که به ئه‌ندازه‌ی بۆدجه‌ی ووڵاتێکی
وه‌کو ئوردونه بێجگه له موچه‌یه‌ی هاوڵاتیان و چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌کی که‌م که شایه‌نی ئه‌و بۆدجه
باس نیه‌و له‌ئاستی ئه‌و بۆدجه زه‌به‌لاحه‌دا نیه.
3/ بێجگه له‌و هه‌موو په‌خشان و تهخشانهی پاره که‌به‌سه‌ر دام و ده‌زگا حیزبیه‌کانی خۆتاندا ده‌یکه‌ن ساڵانه ئێوه‌و
یه‌کێتی نزیکه‌ی چل ملیۆن دۆلارتان بۆ حیزب هه‌ڵگرتووه.
4/ له‌کاتێکدا ووڵاتێکی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا که خاوه‌نی چه‌ندان بیری نه‌وته که‌چی نه‌وت له‌ووڵاتان ده‌کڕێت و ده‌یکاته
چاڵه نه‌وته‌کانی خۆیه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دواڕۆژ، که‌چی ئێوه هه‌موو کوردستانتان هه‌ڵکۆڵیوه‌و هه‌رچی نه‌وت هه‌یه له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا بیانیه‌کانه‌وه هه‌ڵتان گۆزی و ته‌نها له‌به‌ر شیرینی و دزی خۆتان و به‌شدار بونتان له سه‌همی کۆمپانییا بیانیه‌کاندا مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار به‌رتیل و شیرینی له‌کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان وه‌رده‌گرن ئه‌مه بێجگه له پشکی خۆتان له‌و کۆمپانیایانه که ملیۆنه‌ها دۆلاره. ته‌نها بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه ئاشتی هه‌ورامی دانی به‌وه‌دا نا که چوار ملیار دۆلار شیرینی له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه وه‌رگیراوه که‌چی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێت من ئاگام له‌و پاره‌یه نیه ئایا وه‌کو هاوڵاتیه‌ک ده‌توانم بپرسم ئه‌و پاره‌یه له چ بانکێکی ئه‌وروپا دا زیندانی کردووه .
سێ یه‌م (بواری ئیداری)
1/ له بواری ئیداریشدا گه‌نده‌ڵی له لوتکه‌دایه به‌ته‌نها بۆجه‌نابت چه‌ندین هه‌زار پاسه‌وان و فه‌رمانبه‌ر دامهرزێنراون که به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار پاره‌ی ئه‌م میللهتایان بۆ خه‌رج ده‌کرێت .
2/ به‌هه‌زاران به‌رپرس و کادری حیزبه‌که‌ی جه‌نابتان له ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیه‌وه تا کادرێك و ئه‌ندام بهرلهمانێك بێجه‌گه لهوپاسهوانه زۆره‌ی که بۆیان دامه‌زرێنراون هه‌ریه‌که‌و چه‌ند موچه‌خۆرێکی
بندیواریان بۆ خۆیان نوسیوه که هه‌مووی له بۆدجه‌ی ئه‌م میلله‌ته ده‌رده‌چێت ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌زاران
ئه‌ندام و به‌رپرسی حیزبه‌که‌تان به پله‌ی وه‌زیرو جێگر وه‌زیر خانه نشین کراون.
3/ هه‌رهه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردیتان کردووه به کۆمه‌ڵگایه‌کی حیزبی و ههرکسێك وه‌لای بۆ ئێوه نه‌بێت و
ته‌زکیه‌ی حیزبی نه‌بێت له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کی کوردستاندا دانامه‌زرێت.
چواره‌م (بواری کۆمه‌ڵایه‌تی)
1/ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا خه‌ڵکی کوردستان خه‌ریکه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می په‌نجاکان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که ببێته کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدرێن که‌چی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای خێڵ و قه‌بیله هه‌نگاو ده‌نێت .
2/ له ئه‌نجامی غه‌ریزه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵاتی خۆتاندا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیتان کرده دوو ئیداره‌و ناوچهگهریتان له‌نێوان و شار‌و ناوچه‌کاندا دروست کرد ڕق و کینه‌تان له‌نێوان جه‌ماوه‌ره‌که یاندا بڵاو کرده‌وه.
3/ په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیه‌کانی کۆمه‌ڵگاتان به‌جۆرێك تێکداوه برا له برا باوك له‌کوڕ به‌هۆی جیاوازی
فکرو حیزبایه‌تیه‌وه دژوار بووه وتێك چووه.
پێنجه‌م (بواری ڕۆشنبیری)
گه‌نده‌ڵیه‌کان له‌بواری ڕۆشنبیریدا ترسناکترین گه‌نده‌ڵیه چونکه زیندوترین کاریگه‌رترین چینی کۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیرهکانیهتی ئه‌گه‌ر ئه‌و چینهت گه‌نده‌ڵ وگه‌مژه کرد‌و ئیتر ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ده‌وه‌ستێت.
له‌سایه‌ی حیزبه‌که‌ی جه‌نابت و سه‌رۆکایه‌تی تۆدا له سه‌دا نه‌وه‌دی بواری ڕۆشنبیری ئه‌م کۆمهڵگایهت ئیفلیج
کردووه‌و ویژدانی زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی ئه‌م کۆمهڵگایهت کڕیوه‌و ده‌مت به‌ستوون ناتوانن ووشه‌یه‌کی ڕاستی
بڵێن بێجگه له‌وه‌ی ئارایشی گه‌نده‌ڵیه‌کانی جه‌نابت بکه‌ن. به‌خواستی دوژمنانی کورد‌و به‌ئه‌نقه‌ست هونه‌رو
ئاواز‌و ئه‌ده‌بی کوردیت ئه‌نفال کردووه‌و تێكه‌ڵ به زمانی دوژمنانی کوردیت کردووه.
سه‌رۆکی هه‌رێم گه‌نده‌ڵیه‌کانی جه‌نابت به ووتار هه‌ژمار ناکرێت به‌ڵکوده‌بێت به کتێبێکی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی باس بکرێت به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها ویستم بۆ وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی جه‌نابتان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه له کوردستان تیڤی یه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر لێدوانت دا بۆ بنبڕ کردنی گهندهڵیهکن منیش ده‌ڵێم به‌سه‌ر چاو سه‌رۆك بایه‌که‌م که‌س له جه‌نابتانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین به‌و پێ یه‌ی که گه‌نده‌ڵی ژماره‌یه‌کی یه‌کی له‌کوردستاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست