ئه‌رێ به‌ڕاست هه‌رێمی کوردستان پێویستی به حکومه‌ت هه‌یه؟
Wednesday, 18/01/2012, 12:00
له هه‌موو دونیادا حکومه‌ت په‌یڕه‌و پرۆگرام و کار‌و به‌رنامه‌ی ستراتیژی خۆی هه‌یه که له‌ماوه‌ی حوکمڕانی خۆیدا جێ به‌جێی ده‌کات وه‌له‌هه‌مان کاتدا حکومه‌ت هه‌میشه یان له‌به‌رامبه‌ر به‌رله‌مان به‌رپرسیار ده‌بێت که‌ئه‌م جۆره سیسته‌مه پێ ی
ده‌وترێت سیسته‌می به‌رله‌مانی یاخود حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکی ووڵات به‌رپرسیار ده‌بێت که به‌م جۆره سیسته‌مه‌ش ده‌وترێت سیسته‌می رئاسی واته سه‌رۆکایه‌تی. که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و حکومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌کانه‌ی یه‌کێتی و پارتی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نیهوهیچ به‌رپرسیارێتیه‌کی سیاسی و ئیداری و مێژووی هه‌ڵناگرن وجگه له‌وه‌ی که هیچ ئه‌رك و ڕۆڵێکیان نیه جگه له‌وه‌ی که ته‌نها بۆ چه‌واشه کردنی جهماوهروڕای گشتی نه‌بێت ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌کی و خاوه‌ن بڕیاری ڕاسته‌قینه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن و له‌سه‌رووی ئه‌وانیشه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆك.
له‌له‌یه‌کی تریشه‌وه گۆڕینی ئه‌م حکومه‌ت و کابینانه قورسایه‌کی دارایی خستۆته سه‌ر بۆدجه‌و قوتی جه‌ماوه‌ری کوردستان
چونکه له‌گه‌ڵ گۆڕینی ههرکابینهیهك یاخود ده‌ستاوده‌ست کردنی له نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا تابوورێکی درێژ له وه‌زیرو جێگر وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌کان که وه‌کو گه‌نه له‌سه‌ر بۆدجه‌ی هاوڵاتیان ده‌ژین خانه‌نشین ده‌کرێن و گروپێکی نوێ ده‌خه‌نه جێگایان. حکومه‌ت له‌هه‌رێمی کوردستاندا خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌کی سیاسی سه‌ربازی ئیداری و دارای وستراتیژی نیه به‌ڵکو مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌نی بڕیاری گرنگ ویهکلاکهرهوهن له‌هه‌مووبواره جیاجیاکان و بڕیاره چاره‌نووس سازه‌کاندا. هه‌ندێك نمونه‌ی زیندوو بۆ ئه‌م ووتانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌م ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران بو ڕاستی و دروستی بۆ چونهکانم.
حکومه‌ت و بواری سیاسی.
حکومه‌تی هه‌رێم به درێژای ته‌مه‌نی شه‌ش کابینه‌ی حکومڕانی تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زیدا هه‌یه‌تی و له‌ده‌ستووردا وه‌کو ماده ده‌ست نیشان کراوه له‌وانه ماده‌ی 140
چاره‌سه‌ر بکات ویه‌ك لایی بکاته‌وه له‌به‌رچی؟ چونکه حکومه‌ت خاوه‌نی بڕیار نیه و هه‌رکاتێکیش باسی ماده‌ی 140 و
ناوچه دابڕاوه‌کان کرابێت حکومه‌تی عێراقی به په‌له به به‌گرێبه‌ستی نه‌وتی و زیاد کردنی بۆدجه‌و پاره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و چاوپۆشی کردن له به قاچاغ فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه ئه‌و باسانه‌ی کپ کردۆته‌وه‌و ئهودو حیزبه‌ی پێ ده‌م ئاخنیوه. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمیش ئه‌وه نزیکه‌ی بیست ساڵه ئه‌ودووحیزبه حوکمی په‌نجا به‌په‌نجا ده‌که‌ن و هێشتا هه‌رێمی کوردستان دوو ئیداره‌یه‌و وه‌زاره‌ته سیادیه‌کانیش یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت فزه‌ی لێوه بێت چونکه هیچی به‌ده‌ست نیه.
حکومه‌ت وبواری سه‌ربازی
له‌ماوه‌ی بیست ساڵی حوکمڕانی ئه‌م دوو حیزبه‌دا ده‌یان جار به‌شێوازی جۆراو جۆر ئێران و تورکیا له‌شکرکێشیان بۆ ناو خاکی هه‌رێم ئه‌نجام داوه به‌سه‌دان جاریش تۆپ بارانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌و چه‌ندین هاووڵاتیان شه‌هیدو بریندار کردووه‌و زه‌ره‌رو زیانی به‌ده‌یان گوندوو سه‌دان هاووڵاتی گه‌یاندووه که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم وورته‌ی لێوه نه‌هاتووه وهیچ هه‌ڵوێستێکی نیشتمانی نه‌بووه چونکه ئه‌وه مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی هه‌ردوو حیزبن که خێرا پاساو بۆ بۆردمانه‌کانی دوژمنان ده‌هێننه‌وه وبه‌یاننامه‌ی شه‌رمنانه ده‌رده‌که‌ن . یاخود به‌ده‌یان ده‌زگای هه‌واڵگری تورکی وئێرانی له‌هه‌رێمی کوردستانن و کاری سیخوڕی به‌سه‌ر نه‌یاره‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن که‌چی حکومه‌ت بۆی نیه هیچ بڵێت .
که‌چی بۆ سه‌رکوت کردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی 17 ی شوبات و سه‌رای ئازادی لوله‌ی تفه‌نگه‌کان وجهندرمهکانیان حازرو ئاماده ده‌بن و بێ سڵه‌مینه‌وه چه‌ندین لاو مناڵ شه‌هید ده‌که‌ن و ده‌یانیش بریندار ده‌که‌ن که‌چی حکومه‌ت جارێکی تر وورته‌ی لێوه نایه‌ت و ناتوانێت بڵێت بۆچی ڕێگه له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێپێوانی هێمنانه دگرن.
کحومهت و بواری دارایی.
له‌دوای ساڵی 2003 وه به‌شه بۆدجه‌ی کورستان له 17% ی بۆدجه‌ی عێراق بووه که‌ساڵانه له ده ملیار دۆلار زیاتر بووه ئه‌مه جگه لهوارداتی خاڵه سنوریه‌کان و باجی ده‌رامه‌ت هتد.. که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم بێجگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی که هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆیان دیاری کردووه بۆ پاره‌ی موچه‌ی هاوڵاتیان و هه‌ندێك خزمه‌ت گوزاری تر بۆی نیه له بۆدجه‌ی هه‌رێم بپرسێت و به‌دوادا چونی بۆ بکات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش که له‌و بۆدجه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه وه‌کو برا نیو به‌نیو به‌شی ده‌که‌ن. لێره‌شدا حکومه‌ت هه‌ربێده‌نگه.له‌لایه‌کی تره‌وه به‌ملیاره‌ها پاره‌ی وه‌به‌رهێنانی کۆمپانیا بیانیه‌کان له شێوه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان بواری وه‌به‌رهێنان و شیرینیه‌وه دێته هه‌رێمی کوردستان که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌قه‌ی گوێ ی دێت.
حکومه‌ت و بواری ئیداری .
به‌درێژای حکومڕانی حکومه‌ت تاکو ئێستا نه‌یتوانیوه به‌رێوه‌به‌رێک یاخود فه‌رمانبه‌رێك یاخود پۆلیسێك نه دامبمهرزێنێت نه له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر بگوازێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمانی حیزبه‌کان نه‌بێت. یاخود ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه سیاسی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تیه ئیداریه هه‌یه که هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه تاکو ئێستا حکومه‌ت نه‌یتوانیوه بڕیارێکی چاکسازی بدات یاخود نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت مودیر عامێکیش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سزا بدات یاخود له کاره‌که‌ی دوری بخاته‌وه. زۆر نمونه‌ی تر هه‌یه که ده‌توانم بۆ خوێنه‌رانی باس بکه‌م به‌ڵام ئه‌و چوار بواره‌ی سه‌ره‌وه به‌سه بۆ ڕاستی بۆچونه‌کانم.
له‌م ووڵاته‌ی ئێمه دا بونی حکومه‌ت یاخود نه‌بوونی به‌م سیسته‌مه‌ی ئێستای هیچ جیاوازیه‌کی نیه بگره نه‌بوونی باشتره چونکه موچه‌ی سه‌دان وه‌زیری خانه‌نشین کراو فه‌رمانبه‌ری پله به‌رز که‌هه‌ر یه‌کێکیان موچه‌ی 10 فه‌رمانبه‌ری ئاسایی وه‌رده‌گرێت له‌بارگرانی بۆدجه‌ی هاوڵاتیان هێنده‌ی تر قورس ده‌کات.
حکومه‌تی هه‌رێم له حکومه‌تێکی خزمه‌تگوزاری ده‌چێت زیاتر له‌وه‌ی له‌حکومه‌تێکی سیاسی بچێت چونکه به کار‌و فه‌رمانه‌کانیدا دیاره ئه‌و ڕۆڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یبینێت به نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که بۆی ته‌رخان کراوه کۆمپانیایه‌کی سویدی ده‌توانێت هه‌مان خزمه‌گوزاری به کوالیتی باشتر‌و گه‌نده‌ڵی کهمتربه نیوه‌ی ئه‌و بۆدجهیهی حکومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ده‌ری ده‌دات خزمتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم دابین بکات. ئیتر حکومه‌ت چ پێویست ده‌کات ببێت یا نا.
له‌ووڵاتێکی وه‌کو سوید حکومه‌ت ته‌نها ڕۆڵی سیاسی ده‌بینێت وڕۆڵی چاودێرێك ده‌بینێت ئه‌گینا هه‌موو بواره‌کانی ژیان به ته‌ندروستی و کارهباوو ئاویشه‌وه فرۆشتوه به‌که‌رتی تایبهتواته حکومه‌تی سوید حکومتێکی سیاسی سهربهخۆیهوواته حکومه‌تی جه‌ماوه‌رو له‌ژێر کاریگه‌ری هیچ حیزب و لایه‌نێکدا نیهوههموو بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری به‌ده‌ست که‌رتی تایبهتهوهیهو هیچ حیزب و لایه‌ن و کۆمپانیاو حکومه‌ت و مه‌لیکی ئه‌م ووڵاته‌ش له‌ژێر حوکمی یاسادان بۆ هه‌موو لێ پێچینهوهیهك.
که‌واته ده‌مه‌وێت بڵێم گۆڕینی کابینه یه‌ك له‌دوایه‌که‌کانی حکومه‌ت و گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کان هیچ له کێشه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه که‌م ناکه‌نه‌وه بگره گه‌نده‌ڵیه‌کان زیاتر به‌سه‌ر یه‌که‌وه که‌ڵه‌که ده‌بن وقه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بن چونکه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوونی سیسته‌می حکومڕانی ته‌ندروسته نه‌وه‌ك نه‌بوونی حکومه‌ت ووه‌زیر هه‌تاکو سیسته‌مێکی حکومڕانی ته‌ندروست له‌م هه‌رێمه‌دا بونیاد نه‌نرێت ئێمه هه‌رله قه‌یراندا ده‌ژین . دروست کردنی حکومه‌تی سیستماتیک و دیموکراتخواز سه‌رکرده‌ی خۆنه‌ویست و ئیراده‌ی ده‌وێت که به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا تاکو ئێستا هیچکامیان بونیان نیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست