ئه‌گه‌ر هه‌مووکه‌س باسی ئه‌خلاقی کوردانه بکات ده‌بێت بارزانی لێ ی بێ ده‌نگ بێ
Monday, 19/03/2012, 12:00
ئه‌وشته‌ی که باجی له‌سه‌ر نیه قسه‌ی مه‌سعود بارزانی یه من تێ ناگه‌م ئایا مه‌سعود بارزانی کاتێك که قسه ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندن بیری لێ ده‌کاته‌وه یاخود لا ئیرادی قسه‌کان له‌ده‌می ده‌ر ده‌چن. ئاخر که‌سێك شانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌کارێکی خیانه‌تکارانه‌ی مێژوویی 31ی ئابدا ئه‌خلاقی کوردانه ڕێگه‌ی پێ دابێت 800 که‌س له ئۆپۆزیسیۆنی دژ به‌ڕژێمی سه‌دام تێکه‌ڵ له کادیرانی یه‌کێتی و کۆنگره‌ی نیشتمانی له‌هه‌وادارانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی حیزبی ده‌عوا ته‌سلیم به ڕژێمی عێراق بکاته‌وه که دواجارههرههموویان سه‌رنگوم بکرێن و بکوژرێن که‌چی له‌م لاوه ئه‌خلاقی کوردانه ڕێگه‌ی پێ نه‌دات تۆمه‌تبارێک به کاری تیرۆر ته‌سلیم به دادگای فیدراڵی عێراق بکاته‌وه که ئه‌مری گرتنی له‌دادگاوه بۆ ده‌رچووه. بارزانی وا ده‌زانێت حکومه‌تی عێراق وحیزبه عێراقیه‌کان و میلله‌تی عه‌ره‌ب وه‌کو حیزبه کوردیه کانی کوردستان و خه‌ڵکه چهواشهکهیهتی که‌هه‌موو شتێکی لێ قه‌بوڵ بکه‌ن و وه‌ڵامی نه‌ده‌نه‌وه.
ئاخر چۆن ده‌بێت مه‌سعود بارزانی خیانه‌تێکی وه‌کو 31ی ئاب ئه‌نجام بدات و به ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بزانێت یاخود له هه‌ڵبژاردندا له 70% ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت من هه‌رگیز گله‌یی نه له‌خواو نه له مێژوو و نهلهمرۆڤایهتی و نه له‌عه‌ره‌ب و تورك و فارس ناکه‌م که زوڵم و سته‌میان له کورد کردبێت و نه‌یان هێشتبێت ببێته خاوه‌نی ووڵات و سه‌ربه‌خۆیی خۆی چونکه له‌ڕاستیدا ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو نین شایه‌نی ئه‌وه نین خاوه‌نی ووڵات و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بین. میلله‌تێك خیانه‌ت و ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له‌یه‌ك جیا نه‌کاته‌وه ده‌بێت پێ ی بڵێیت نه‌ته‌وه‌ی زیندوو. گه‌لێك له‌دوای ئاشبه‌تاڵ و خیانه‌تی 31 ی ئاب و شه‌ڕی براکوژی وله‌شکر کێشی تورکیا بۆ سه‌ر نیشتمانه‌که‌ی خۆی متمانه‌ی خۆی بدات به بارزانی ئه‌نجام ده‌ری ئه‌م هه‌موو خیانه‌تانه ئه‌و میلله‌ته شایه‌نی ئه‌وه نیه که ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت. ئه‌وه‌ی که بێ هیوای کردوم وپه‌رده‌ی به‌سه‌ر هه‌ردوو چاومدا هێناوه که ئاسۆیه‌کی ڕوون نه‌بینم بۆ میلله‌ته‌که‌م ئه‌وه‌یه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی حوکمی کورستان ده‌که‌ن .مه‌سعود بارزانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ڕێگه‌ی بازرگانهکانیهوه به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ ده‌کڕن گرنگ نیه گران بێت یاخود هه‌رزان . هیچ به‌دووریشی نازانم که به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی پیاوه‌کانی بارزانی خۆیان بگه‌یه‌ننه لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ وله ساڵی 2014 مه‌سعود بارزانی ببێته خاوه‌نی نۆبڵی ئاشتی و ئاواته‌که‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغیش بێته دی مه‌سعود بارزانی هه‌رکاتێك تووشی قه‌یرانی سیاسی ده‌بێت قسه‌یه‌کی لوغزاوی ده‌درکێنێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێکیش له ئارادا بێت ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ره جاری واهه‌یه موژده ده‌دات جاری وا هه‌یه به‌ڵێن ئه‌م موژده‌یه‌ی که له‌م دوایی یه‌دا به جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی دای بێجگه له مه‌شغول کردنی مێشکی خه‌ڵکی هیچی تر نه‌بوو ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه بوو که له گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیدا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر تاریق هاشمی .
زۆر خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وارو ده‌روێشی بنه‌ماڵه خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه ده‌بینن له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانیدا ئه‌گه‌ر چی مام جه‌لال بڕیاری داوه که ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه منیش به جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕوت و سته‌م لێکراوی گه‌له‌که‌م ده‌ڵێم دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی نه‌ك ههرخهونی شاعیرانه‌یه به‌ڵکو قسه‌ی شێتانه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست