کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان له‌ دیارده‌ش تێ په‌ڕیوه‌و بۆته‌ که‌لتوور

Saturday, 05/11/2011, 12:00





گه‌نده‌ڵی له‌ ناو ده‌سه‌ڵات و شۆڕشه‌کانی دونیادا له‌ قۆناغی ڕزگار بوون و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست دا تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراوحاڵه‌تێکی ئاسایی وته‌ندروسته‌ که‌ پێ ی ده‌ڵێن قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات (المرحلە الانتقالیە)چونکه‌ هه‌موو شۆڕش و ده‌سه‌ڵاته‌کانی میلله‌تانی دونیا له‌کاتی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست گرتن پێویستیان به‌ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو هه‌یه‌ تا ده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌کان و که‌سه‌ دزێوه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ له‌کار بخات وده‌زگای چاکسازی له‌ جێگه‌یاندا بنیات بنێت.ڕاسته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌رێمێکی داته‌پیوو له‌ زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیاندا گرته‌ ده‌ست که‌ پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆروو سته‌مکاربوووه‌هه‌روه‌ها کاریگه‌ری چه‌وسانه‌وه‌وئه‌نفال و جینۆسایدی له‌سه‌ر مابوو.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگای سه‌رنج وتێ ڕامان بوو که‌وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ سیمای ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتخوازو نیشتمان په‌روه‌ری پێوه‌ دیار نه‌بوو.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌واوه‌ زاده‌ی شۆڕشێکی زانستی فکری و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون هه‌رزۆر زوو دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و دزێوی وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی لێوه‌ ده‌رکه‌وت.‌سه‌ره‌تای گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌مووژێرخانی ئابوری کوردستانیان هه‌ڵته‌کاندو هه‌رچی که‌ره‌سه‌ی بونیادنانه‌وه‌و ئامێری گه‌وره‌و که‌ل وپه‌لی کارگه‌کان هه‌بوو هه‌ڵیانوه‌شاندو ئاودیوی سنوریان کردوو تاڵانفرۆشیان کرد دواتر له‌ ساڵی 1994 شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساندوو تاکو ئێستاش کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی ماوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ شه‌هید کردنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌ شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌دا.ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ده‌یان کاری خیانه‌تکاری به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ربه‌رده‌وامی هه‌یه‌.
کاره‌سات ودواکه‌وتوویی میلله‌تێك له‌وه‌دایه‌ که‌ چاوه‌ڕێ ی چاکسازی له‌ده‌سه‌ڵاتێک و سیسته‌مێکی دکتاتۆر بکات ئاخر به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ری خست هیچ ده‌سه‌ڵات وسه‌رکرده‌یه‌کی دکتاتۆرتوانای چاکسازی نیه‌وده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات نابن و تا دوا هه‌ناسه‌یان به‌رگری له‌ خۆیان و سیسته‌مه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ به‌لامه‌وه‌ که‌وا ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ری کوردستان چاوه‌ڕی ی چاکسازی و ڕیفۆرمن له‌ دوو حیزب که‌ ده‌سه‌ڵاتێکی بیست ساڵه‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بونیاد ناوه‌‌. گه‌نده‌ڵی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا مێژوویه‌کی بنچینه‌یی هه‌یه‌و زاده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نیه‌. گه‌نده‌ڵی دیارده‌و که‌لتوری شۆڕشه‌کانی ڕابوردومانه‌و به‌ میرات بۆ بۆ شۆڕش و سه‌رکرده‌کانی ئێستا به‌جێ ماوه‌. من چۆن گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانی پارتیم پێ سه‌یر بێت له‌کاتێکدا شۆڕشی ئه‌یلول گه‌نده‌ڵ ترین شۆڕشی کورده‌ له‌مێژوودا دوای ئاشبه‌تاڵ به‌شاهیدی هه‌موو دونیا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نزیکه‌ی 75 ملیۆن دۆلاری حه‌فتاکانیان که‌ هی شۆڕشی میلله‌تی کورد بوو ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و تاکو ئێستاش که‌س نازانێت چی به‌سه‌ر هات.گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زاده‌ی ئه‌م چرکه‌ ساته‌ نیه‌و مێژوویه‌کی بنچینه‌یی هه‌یه‌ ئه‌توانم بڵێم گه‌نده‌ڵی له‌ناو کورددا له‌دیارده‌ ده‌رچووه‌وبووه‌ته‌ که‌لتورله‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێت ده‌ست به‌رداری گه‌نده‌ڵی بێت چونکه‌ گه‌نده‌ڵی شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی وه‌رگرتووه‌وسیمای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌. گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێك ئالووده‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه‌. پێم سه‌یره‌ گروپی ئۆپۆزیسیۆن چاکسازیان کردۆته‌ چه‌ند خاڵێك و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات جێ به‌جێ یان بکات له‌ کاتێکدا چاکسازی پرۆسه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن و به‌رده‌وامه‌و ناتوانرێت له‌چه‌ند خاڵێکدا کورت بکرێته‌وه‌و جێ به‌جێ بکرێت. دواتر یه‌کێك له‌وخه‌سڵه‌تانه‌ی که‌ دکتاتۆره‌کانی دونیای پێ ده‌ناسرێته‌وه‌ گه‌نده‌ڵیه‌ وهه‌رگیز ناتوانن چاکسازی بکه‌ن وهه‌رهه‌نگاوێکیش بۆ چاکسازی کردن جاڕی مردنی خۆیانه‌.هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆری دونیا ناتوانێت له‌بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگادا چاکسازی بکات ئه‌گه‌ر له‌ بواری سیاسیداو له‌خۆدی سه‌رکرده‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێ نه‌کات چونکه‌ هه‌موو چاکسازیه‌ک سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌بواری سیاسیه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات ئینجا بواره‌کانی تر بگرێته‌وه‌. چاوه‌ڕێ کردنی چاکسازی له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌یاڵی سه‌رابیه‌. دواتر گه‌نده‌ڵی کردن له‌ کوردستاندا بۆته‌ که‌لتور هه‌مووکه‌سێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و پێ بگات ده‌بێت گه‌نده‌ڵ بێت و دزی بکات. له‌ناو ئه‌م نیشتمانه‌دا ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی وونه‌ چونکه‌ ده‌سه‌ڵات کاری له‌سه‌ر ناکات وحه‌ز ده‌کات تاکی کورد هه‌روا به‌ بێ ئاگایی له‌مافه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی خۆی بمێنێته‌وه‌.گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێك له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕه‌گی داکوتاوه‌ هیچ هێزێك نیه‌ بتوانێت چاکسازی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بکات به‌گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌ نه‌بێت چونکه‌ خێرو خۆشی سه‌رکرده‌کان وبه‌رپرسه‌کانی کورد له‌ و گه‌نده‌ڵیه‌دایه‌وبه‌هیچ جۆرێك ده‌ست به‌رداری نابن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە