مه‌رامه شاراوه‌کانی نێچیره‌ڤان بارزانی له‌مه‌ر ووتاره‌کانی به‌رامبه‌ر به گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا.
Saturday, 21/11/2009, 12:00
25/7 وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورددا بۆ یه‌که‌م جار بوو له مێژوودا که به‌بێ تووندوو تیژی یه‌ك له‌سه‌ر چواری خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه ده‌نگیان دا به ڕیفۆرم کردن وچاکسازی و دژی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و سته‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ستان . ئه‌گه‌ر بهاتایه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و ترس وله‌رزیان له‌جه‌ماوه‌ری کوردستان نه‌کردبایه به‌دڵنیایی یه‌وه نیوه‌ی ته‌واوی کورسیه‌کانی ئێستای به‌رله‌مان هی ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌بوون. یه‌کێتی وپارتی دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن تووشی شۆکی کردن و به ئیشتیهای ئه‌وان نه‌بوو ناچار بوون ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع ببن ومامه‌ڵه له گه‌ڵ باردووخه‌که‌دا بکه‌ن. به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌ره‌تا له ناو ڕه‌حمی یه‌کتیدا له‌دایك بوو وله مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌ستی به گه‌شه‌کردن کرد په‌لی بۆ ناوچه‌کانی تری هه‌رێم هاویشت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و 25 کورسیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 90% ی یه‌کێتیه ڕیفۆرمخوازه‌کان ده‌نگیان بۆ داوه‌و له به‌شی یه‌کێتی که‌م کردۆته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی که له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا هه‌بوو کاریگه‌ریه‌کی ئه‌و تۆی نه‌بوو له‌سه‌ر یه‌کێتی چونکه تاکو ئێستا ئه‌ودوو حیزبه به‌یه‌کسانی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته‌کانیان دابه‌ش کردووه ئه‌گه‌رچی پارتی جارووبار وورده بانوو به‌یه‌کێتی ده‌گرێت و خۆی به فێڵ لێکراوو خه‌ڵه‌تاو ده‌زانێت. با له سه‌ردێڕی باسه‌که نه‌چینه ده‌ره‌وه‌و بچینه ناو ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌وه.
پارتی له‌دوای 25 /7 وه ترسێکی زۆر گه‌وره‌ی لێ نیشتووه که‌وا ناتوانێت چیتر به زه‌برووزه‌نگ خه‌ڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌چه ترسێن بکات و به‌زۆر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
چونکه له‌داهاتوویه‌کی نزیکداپارتی پێ ی خۆش بێت‌و پێ ی ناخۆش بێت په‌تای گۆڕان هه‌ولێروو دهۆکیش ده‌گرێته‌وه‌وجه‌ماوه‌ر وه‌کو ئه‌مری واقیع ده‌بێت خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بگۆڕن چونکه سه‌رده‌م سه‌رده‌می گۆڕانه‌و نابێت خۆمانی لێ گێل بکه‌ین. جا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تای گۆڕانه پارتی ده‌بێت پیلان و پلانی خۆی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر بێت وجه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی وه‌کو جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی داوای گۆڕان بکه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوودا ده‌نگ بۆ بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌ن پارتی تووشی ێه‌دمه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت وبه‌رگه‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی گۆڕان ناگرێت. پارتی وه‌کو یه‌کێتی په‌تای گۆڕانی پێ هه‌زم نابێت و کاریگه‌ری سه‌لبیانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌یکه‌لی سیاسی و ئیداری پارتی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بکه‌ین له‌نێوان گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا‌و گۆڕان له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌بینین جیاوازیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو حیزب وه‌کو یه‌ك نیه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی لای خواره‌وه.
1/ ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی له ناوخودی یه‌کێتی وجه‌ماوه‌ری ژێر قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ئه‌وداڕوویدا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵێك به‌رپرس وکادری یه‌کێتی ئه‌نجام دراو تا ئێستاش زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی به چاوێکی گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و گۆڕانه‌و به پیلانێکی نێوان سکرتێری یه‌کێتی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ده‌زانن بۆده‌ست به‌سه‌را گرتنی ڕه‌وتی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز.
2/ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌ناو پارتی و جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی دا ڕوو بدات هیچ کوتله‌یه‌کی ڕیفۆرمخواز له‌ناو خودی پارتیدا نیه تاکو په‌نای بۆ به‌رن ناچارجه‌ماوه‌ری ڕیفۆرمخواز په‌نا بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌به‌ن و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ به وده‌ده‌ن.
3/ سکرتێری یه‌کێتی باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که له‌دوای نه‌مانی خۆی سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌که‌ی له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌یدا نامێنێت و ده‌که‌وێته ده‌ستی جێگر‌و به‌رپرسانی تر له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌دوایین ساته‌کانی کورسی سه‌رۆك کۆماری ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌نده بیر له خودی ناو یه‌کێتی ناکاته‌وه بۆیه به‌ڕای من کاریگه‌ری له‌ت بوونی یه‌کێتی و جیابوونه‌وه‌ی لیستی گۆڕان زۆر سووکتر ده‌بێت ئه‌گه‌ربه هه‌مان شێوه و هه‌مان گۆڕانکاری له‌داهاتوودا ڕوو بدات له‌ناو پارتیدا.
4/ به‌ڵام سه‌رۆکی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری سه‌رۆکایه‌تی پارتی نابن تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ست 60 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه‌دا که‌چی ته‌نها بۆ ڕۆژێکیش ده‌ستیان له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حیزبه هه‌ڵنه‌گرتوه چونکه یه‌که‌م ستراتیژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ناو پارتیدا هێشتنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه له‌ناو خودی بنه‌ماڵه‌دا.
5/ بورکانی ڕیفۆرم و چاکسازی له‌ناویه‌کێتیدا ته‌قیه‌وه‌و به‌که‌مترین زیان تیایدا ده‌رباز بوو وا جارێکی تر خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌وه‌که له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر چی نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی له کادروسه‌رکرده سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی لێ ی جیابوونه‌وه به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی نیوه‌ی کورسیه‌کانی لیستی کوردستانیه‌و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ووه‌زاره‌ته‌کانیشی نیو به‌نیوه.
6/ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و په‌تای گۆڕان پارتی و جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی بگرێته‌وه به‌هه‌مان شێوه نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌نگ بۆ گۆڕان ده‌ده‌ن ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته سه‌رکرده‌یه‌کی ڕیفۆرمخواز له‌پارتی جیا نه‌بێته‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره گۆڕانخوازه و ڕێکخستنیان هه‌رهه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ده‌چن بۆ لیستی گۆڕان و پارتی به‌هامان شێوه‌ی یه‌کێتی له‌ت ده‌بێت و تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره ده‌بێت.
بۆیه به بۆچوونی من ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی له ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کاندا له‌مه‌ڕ گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا کۆمه‌ڵێک نهێنی شاراوه‌ی له پشته‌وه‌یه که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ئاشکرا ده‌بن که له‌م چه‌ند دێڕه‌یه‌ی لای خواره‌وه کورتی ده‌که‌مه‌وه .
به بۆچوونی من سه‌رانی پارتی به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بارزانی بۆیان ده‌رکه‌وتوو دڵنیا بوون که شنه‌بای گۆڕان له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌گاته ژێر ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری ئه‌وان و مه‌حاڵه بتوانن ڕێ ی لێ بگرن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئێستا له‌هه‌ولێرو دهۆک بنکه‌و باره‌گایان هه‌یه هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت خۆی بگۆڕێت و گۆرانکاری بکات یه‌کسه‌ر په‌نا بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بات به‌م شێوه‌یه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌جه‌ماوه‌ری پارتی که‌م ده‌بێته‌وه‌و جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ڕوو له‌زیاد بوونه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌رده‌سه‌ڵاتی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
بۆیه پێم وایه کۆنگره‌یه‌کی نهێنی له‌ناو خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌چۆن پلان و پیلان دژی گۆڕان و گۆڕانخوازان بگرنه‌به‌ر بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ده‌رنه‌چوونی جه‌ماوه‌ری ڕیفۆرمخواز له‌ناوده‌سه‌ڵاتی پارتی دا.
بۆ ئه‌م کاره‌ش نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌ست نیشان کراوه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی لای خواره‌وه.
1/ نێچیره‌ڤان بارزانی ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و حیزبی نیه له‌به‌ر ئه‌وه له‌یه‌ك کاتدا مه‌شغوڵی ده‌که‌ن به‌و کاره‌وه‌و ئه‌و پۆسته‌ی پێ ده‌سپێرن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه نێچیره‌ڤان بارزانی به حوکمی ئه‌وه‌ی که که‌سێکی گه‌نجه‌و ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی عێراقی و کوردستانی‌دا هه‌یه‌وبه هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رپرس وکادره‌کانی پارتیدا هه‌یه به‌تایبه‌تی له چین و توێژی گه‌نجاندا ئه‌گه‌ر بێت و دروشمی گۆرانکاری له‌ناو پارتیدا به‌رز بکاته‌وه خه‌ڵکی گۆڕان خوازی ناو پارتی پێ چه‌واشه ده‌بێت.
2/ نێچیره‌ڤان بارزانی که‌سایه‌تیه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو پارتی و بنه‌ماڵه‌یه خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلاره وه‌هه‌روه‌ها خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆن و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانێت خه‌ڵکی به‌رژه‌وه‌ند خواز‌و له‌هه‌مانکاتدا ریفۆرمخواز له‌ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه بۆ ڕێگه گرتن له له درووست بوونی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا.
3/ له‌به‌ر تێکه‌ڵ بوون و لێک نزیکی خزمایه‌تی نێوان مام و برازادا زاوا‌و خه‌زوردا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ئارادا نیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ش بێت و بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری بنه‌ماڵه زۆر ئاسایی یه له‌ژێر ناوی جیا‌و له دوو حیزب یان ڕێکخراوی جیاوازدا له‌ته‌نیشت یه‌که‌وه وه‌کو هاوپه‌یمان و یاخود به‌ره‌ی یه‌کگرتوو بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش وڕووت و سته‌مدیده چه‌واشه بکه‌ن.
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست