کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پارسه‌نگی ترازووه‌که‌یه‌و ئه‌توانێت یه‌کێتی له‌ مه‌رگی حه‌تمی ڕزگار بکات

Saturday, 14/02/2009, 12:00


جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و سه‌رکرده‌ بنه‌ماڵه‌ خۆپه‌رسته‌یه‌ تانانه‌ت نایه‌وێت له‌ دواساته‌کانی ژیانیدا حیزبه‌که‌ی له‌و سه‌ره‌مه‌رگه‌ ڕزگار بکات. هه‌رچی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیشه‌ وه‌کو به‌نده‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵی بێ ده‌سه‌ڵات سه‌یری دوا هه‌ناسه ‌و سینه‌کوتێی حیزبه‌که‌یان ده‌که‌ن
نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر جار له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو یه‌کێتی و چاره‌سه‌ر کردنیان به‌ڵام هیچ سه‌ره‌نجامێکی نه‌بووه‌ چونکه‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی پشتیوانیان له‌ پرۆژه‌کانی نه‌کردووه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ دوای ڕووخانی ڕژێم به‌هۆی زیاد بونی ئابووری کوردستانه‌وه‌ به‌هۆی بۆجه‌ی 17% و پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوه‌وه‌ که‌ که‌وته‌ ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌،ئیتر جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ناو یه‌کێتی به‌ تایبه‌تی بواری ئابووری که‌ هه‌موو پرۆژه‌کانی سه‌رمایه‌گووزاری خسته‌ ژێر ده‌ستی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ کۆنترۆڵ کردنی یه‌کێتی و ده‌م کووتکردنی ئه‌ندامه‌کانی . جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ که‌ سیاسه‌تی ئینگلیزی به‌کار هێناوه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا. ئه‌ویش سیاسه‌تی (فرق تسد) په‌رتکه‌و زاڵبه‌ که‌ توانیویه‌تی یه‌کێتی کوتله‌ کوتله‌ بکات و بیانکات به‌ دژی یه‌کتری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووریدا بگرێت و هه‌ر خۆی خاوه‌نی ناوه‌ندی بڕیار بێت له‌ناو یه‌کێتیدا. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ نزیکه‌ی 2ساڵ ده‌بێت، که‌ کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی دڵسۆزی ناو یه‌کێتی له‌مه‌کته‌بی سیاسی و کادری ناوه‌ند باڵێکی ڕیفۆرمیان پێك هێنا له‌ناو خودی یه‌کێتیدا، که‌ زۆر زیره‌کانه‌ توانیویانه‌ درێژه‌ به‌ خه‌باتی سیاسی و ڕۆشنبیری دیموکراسی خۆیان بده‌ن له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا تاکو نزیکه‌ی هه‌ڵبژاردن بوه‌وه‌ به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ هه‌موو قه‌یرانه‌ سیاسیه‌کانی ناو یه‌کێتیدا هه‌رگیز په‌نای بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم کردن نه‌بردووه‌ چونکه‌ نه‌یویستووه‌ قوربانی به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی بدات له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی هه‌میشه‌ په‌نای بردۆته‌ به‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی سیاسی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌رو ئه‌ندامانی دڵسۆزی ڕیفۆرم. ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه‌ پشتی پێ به‌ستووه‌و وه‌کو هێزێکی پارسه‌نگ دژی به‌ره‌ی ریفۆرم به‌کاری هێناوه‌ که‌سایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بووه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه ‌و دڵسۆزه‌ی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات، چیتر ویژدانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو
هاوارو داده‌ی میلله‌تی نه‌گرت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی . له‌ بریارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌دا پارسه‌نگی هێزی شکاند به‌لای به‌ره‌ی ڕیفۆرمداو جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌و لێواری مه‌رگ برد. ئه‌گه‌ر کاک کۆسره‌ت له‌و بڕیاره‌ی خۆی په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ ئاوی حه‌یات ویه‌کێتی له‌مردن ڕزگار ده‌کات وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ره‌و ڕسوابوونی یه‌کجاره‌کی ده‌بات. له‌کۆتاییدا به‌ به‌ڕێز کاك کۆسره‌ت ده‌ڵێم، سوێندت ده‌ده‌م به‌ شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خوێنی مامه‌ ڕیشه‌و ئارام وشه‌هاب که‌ له‌و بڕیاره‌ی خۆت په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌و میلله‌تی کورد له‌م گه‌نده‌ڵیه‌ ڕزگار بکه‌ که‌ ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ مافیا بنه‌ماڵه‌یی یه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیاندا هێناوه‌. منیش و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی بوێرانه ‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی جه‌نابتانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە