کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


له‌ یادی ڕاپه‌ڕیندا ڕاپه‌ڕینێکی نوێ دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ ده‌کات

Friday, 28/01/2011, 12:00


هه‌موو دکتاتۆره‌کانی دونیا ئامۆزای یه‌کن یه‌ك نه‌ته‌وه‌ویه‌ك عه‌شره‌تن.که‌ تونس گڕی گرت و سه‌رۆکه‌که‌ی تێ ی ته‌قاندو هه‌ڵهات، که‌چی قه‌زافی دکتاتۆربێ شه‌رمانه‌ به‌رگری له‌ زین العابدین کردو دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو وه‌ستا.
ڕاپه‌ڕینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ دژی دکتاتۆره‌کان وه‌کوپه‌تای ئینفله‌ونزا وایه‌ زۆر به‌زوویی ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌م په‌تایه‌ ته‌نها دکتاتۆره‌کان له‌ناو ده‌بات.ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌ دکتاتۆریدا ڕووی سه‌دامیان سپی کردووه‌
هیچ گه‌نده‌ڵیه‌ك و خیانه‌تێك نه‌ماوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودوو بنه‌ماڵه‌یه‌ دژی گه‌لی کورد ئه‌نجامی نه‌ده‌ن.ژێر خانی ئابووری ئه‌م میلله‌ته‌یان هه‌ڵته‌کاندووه‌و به‌تاڵان بردووه‌. ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان قۆرخ کرووه‌وهه‌موو ده‌ستگا ئه‌منی وسه‌ربازیه‌کانی هه‌رێمیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه‌و بۆمه‌به‌ستی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌کاری ده‌هێنن. ئازادی یه‌ سیاسی و ڕۆشنبیریه کانیان له‌جه‌ماوه‌رزه‌وت کردووه‌و ئیراده‌ی خه‌ڵکیان سه‌لب کردووه‌، هه‌رهه‌موو ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ جه‌ماوه‌ری کوردی بێ تاقه‌ت و بێزار کردووه‌ چ وه‌کو تاک چ وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی. بورکانی ڕق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌رگه‌یشتۆته‌ ئاستێك چاوه‌ڕێ ی یه‌ك جه‌خماخه‌یه‌.
په‌تای ڕاپه‌ڕین گه‌یشتۆته‌ میسرو یه‌مه‌ن چه‌ندین لاو له‌ تونس و جه‌زائیرو میسرو سوریه‌ خۆیان گڕ تێ به‌ردا وخۆیان کرده‌ سومبولی ئازادی. دکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆری ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ئاوا بونه‌ ئه‌م به‌هاره‌ دوا ته‌مه‌نی دکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌یه‌. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌مان چاره‌نووسیان ده‌بێت و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ خه‌ویان لێ زڕاوه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌لف وبێ یه‌ك له‌ سیاسه‌ت بزانێت ده‌زانێت بۆچی مه‌سعودبارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی داوای دانووستاندن له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌که‌ن وده‌ یانه‌وێت کۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجام بده‌ن ته‌نها خه‌می ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریانه‌ و ده‌یانه‌وێت گۆڕان جه‌ماوه‌ری بێزارو توڕه‌ ڕابگرێت وشه‌قام هان نه‌دات به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وان به‌ئاگا تره‌وئه‌وداواکاریه‌ی ئه‌وانی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌. چونکه‌ ده‌زانێت داواکاریه‌کانی ئه‌وان له‌و چی یه‌. بۆیه‌ من دڵنیام له‌یادی ڕاپه‌ڕینی 1991خه‌ڵکی کوردستان ڕاپه‌ڕینی نوێ دژی یه‌کێتی وپارتی ئه‌نجام ده‌دات و کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و دوو حیزبه‌ دیکتاتۆره‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌هێنێت. یه‌که‌مجار ڕاپه‌ڕین له‌ شاری سلێمانی یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و دواتر شاروو شارۆچکه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌گرێته‌ه‌وه‌و به‌ره‌و کۆیه‌و ته‌قته‌ق ده‌کشێت و قۆناغی دووه‌م هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی پارتی بۆ مه‌سیف پاشه‌کشێ ده‌کات له‌وێ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ دهۆك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌وروبه‌ری گرتووه‌وسێ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌ ناهێڵێت ڕاپه‌ڕین بکات وبه‌ شێوه‌یه‌کی کاتی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .
به‌ بۆچونی من دوای ڕاپه‌ڕین جه‌لال تاڵه‌بانی ناچار ده‌بێت وه‌کو حیزبه‌که‌ی زین العابدین گوێ بۆ جه‌ماوه‌ربگرێت و کاغه‌زی سپی بۆ ئۆپۆزیسیۆن ئیمزا ده‌کات و به‌ به‌شداریه‌کی لاواز به‌شداری له‌ حکومه‌تێکی کاتی ده‌کات تا هه‌ڵبژاردن. به‌ بۆچونی من حکومه‌تی عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌ کێشه‌ی هه‌رێم تێوه‌ ناگلێنێت چونکه‌ به‌ کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی داده‌نێت به‌پێ یده‌ستور بۆی نیه‌ خۆی تێوه‌ گلێنێت. ئه‌م بۆچونه‌ی من نه‌ خه‌ونه‌و نه‌ سیناریۆیه‌ به‌ڵکو واقعێکی حه‌تمیه‌و ته‌نها کات ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت. بۆیه‌ هیودارم وه‌هه‌روه‌ها داواکارم له‌ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وئۆپۆزیسیۆن بۆ ئه‌م به‌هاره‌ ئاماده‌باش بن وسه‌کردایه‌تی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان بکه‌ن و نه‌هێڵن بکه‌وێته‌ ژێرئاگروئاسنی میللیشیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی.وه‌هه‌روه‌ها نه‌هێڵن ئه‌و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریانه‌ که‌ به‌ بۆجه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاش وڕووت دروست کراون خراپ بکرێن وتێك بدرێن وه‌هه‌روه‌ها نه‌هێڵن ڕاورروتی ساڵی 1991 دوباره‌ ببێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە