کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


به‌ڵێ من سه‌رۆکتانم.. منم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌موو کوردستان

Thursday, 13/05/2010, 12:00


به‌ڵێ من سه‌رۆکتانم پێتان خۆش بێت یان نا . کوردستان موڵکی باوکمه‌ و تاپۆی ڕه‌شی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌وه‌یه‌. ئێوه‌ له‌ کرێچییه‌ك به‌ولاوه‌ هیچی تر نین. ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت کورسی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی من ده‌ربهێنێت خۆی ده‌خڵافێنێت زۆر که‌س و لایه‌ن به‌ختی خۆیان تاقی کرده‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و شکستییان هێنا.
من کارتی زۆرم له ‌ده‌سته‌ بۆ پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌کاریان ناهێنم ته‌نها یه‌ك کارتم له‌وانه‌ به‌کار هێناوه‌ ئه‌ویش کارتی 31 ئابه‌، که‌ زۆر پێویست بوو به‌کاری بهێنم چونکه‌ خه‌ریک بوو کورسی ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ست بده‌م. ئه‌وه‌ی خه‌ون به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بینێت با بیبینێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر خه‌ون بێت و به‌س، چونکه‌ نابێت ببێته‌ واقیع .
من ئیراده‌ی تاک به‌تاکی ئێوه‌م سه‌لب کردووه‌ و وه‌لای یه‌ک به‌یه‌کتانم کڕیوه‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه‌تانم خه‌ساندووه‌ و له‌ ئاست ڕاستیه‌کاندا کوێرو نابینام کردوون .
ئه‌وه‌یشی به‌ده‌سه‌ڵاتی من و بنه‌ماڵه‌که‌م ڕازی نییه‌ و خۆشی به‌ ئێمه‌ نایه‌ت و نابێته‌ ڕه‌عیه‌تی ئێمه‌ با سیر بخواو زوڕنا لێبدات. ئه‌‌و تاکه‌ که‌سانه‌ش که‌ ئه‌جه‌لیان به‌ده‌ستی ئێمه‌ هاتووه ‌و خه‌تی سوور ده‌به‌زێنن وباس له‌ شکاندنی پیرۆزیی بنه‌ماڵه‌که‌مان ده‌که‌ن، ده‌بێت قه‌ڵه‌مه‌کانیان بشکێنین و زمانیان ببڕین و گولله‌ به‌ده‌میانه‌وه‌ بنێین تا ببنه‌ عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکانی تر.
به‌ڵێ شێخ ستار و سۆران و سه‌رده‌شت ئێمه‌ کوشتنمان، چیتان له‌ ده‌ست دێ بیکه‌ن، ئێمه‌ نکوڵی لێناکه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ کوشتنی ئه‌وانه‌یش، که‌ وه‌ک ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه‌. به‌خێر بۆ ده‌تانه‌وێت به‌ناوی دیموکراتی و ئازادیی بیرو ڕا ومافی مرۆڤه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتم له‌ هه‌ولێر له‌ق بکه‌ن؟ ئێوه‌ زۆر گه‌مژه ‌و ئه‌حمه‌قن، ئاخر هه‌ولێرێك که‌ به‌ خوێن و به‌ ده‌بابه‌ی حکومه‌تی به‌عس گیرابێته‌وه‌ و سومعه‌ی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌مم له‌ سه‌ر دانابێت، چۆن ده‌بێت هه‌روا به‌ئاسانی ته‌سلیمی ئێوه‌ی بکه‌م؟ هه‌ولێر به‌ خوێن گرتوومانه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌خوێنیش ده‌ستبه‌رداری ده‌بین.
زۆر حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و ڕاستیه‌تان بۆ ئاشکرا بکه‌م کوردستان یان ده‌بێت نه‌بێت، یاخود ده‌بێت ئێمه‌ حاکمی بین، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ته‌وه‌یی قسه‌ی پووچه‌، نیشتمانی کوردستان یانی ئاسایشی ده‌سه‌ڵات وپیرۆزیی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ . ستراتیژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌، ته‌نها له‌ هێزو توانای پارتییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ته‌نانه‌ت هه‌موو ووڵاتانی دراوسێ به‌ تورك و فارس و عه‌ره‌به‌وه‌، پارێزگاری له‌ بنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ ده‌که‌ن، خۆ به‌ خۆڕایی کوردستانم نه‌کردۆته‌ لانکی جاسووسی ئه‌وان و دواتر خۆ پاره‌و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ ته‌نها بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وه‌تا به‌ هه‌زاران کۆمپانیای تورکی و ئێرانی ته‌نانه‌ت ئیبراهیم تاتلیسیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ شه‌ریکه‌.
با ناحه‌زانی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن که‌وا ئێمه‌ به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابین پارتیمان خاوه‌نی سه‌د و په‌نجا هه‌زار هێزی چه‌کداره‌ له‌ پاشماوه‌کانی جاش وئه‌من و ئیستخباراتی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی ڕوخاوه، پارتی و ده‌زگای پاراستنمان له‌و پیاوانه‌ دروست کردووه‌، که‌ بۆ پاره‌ نه‌ك هه‌ر شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تیان، به‌ڵکو گۆڕی باپیریشیان ده‌فرۆشن. ئه‌وانه‌ نۆکه‌ر و ده‌روێش و گوێڕایه‌ڵی بنه‌ماڵه‌ن.
با جه‌ماوه‌ری کوردستان بزانێ، وه‌ختێك باوه‌ڕمان به‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان هه‌یه،‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا بێت و خۆیشمان براوه‌ بین، ئه‌گینا هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی هیچ که‌س و لایه‌نێك ناکه‌ین، هه‌تا په‌نجا ساڵی تریش هه‌ڵبژاردن بکرێت تا پاره‌و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت هه‌ر براوه‌ ده‌بین بۆیه‌ هیچ ترسێکیشمان له‌ هه‌ڵبژاردن نییه‌ به‌ پێ ی خواستی خۆمان کورسی ته‌زویر ده‌که‌ین کێ ده‌توانێت پێمان بڵێت ته‌زویره‌ یاخود ڕێگریمان لێ بکات، پاره‌ خۆش بێت فه‌رج حه‌یده‌ریه‌کان زۆرن چاوپۆشی له‌ ته‌زویراته‌کانمان بکات.
هه‌ندێك که‌س و لایه‌ن و ڕێکخراوی به‌ناو مافی مرۆڤ داوای ڕوونکردنه‌وه‌مان لێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێک به‌ناوی سه‌رده‌شت! به‌ خوا جوانه‌، من هه‌موو جارێک وتوومه‌ ئه‌وه‌ پێشجاشایه‌تی‌ ببورن پێشمه‌رگایه‌تیی کردبێت وه‌کو ئێمه‌ له‌ ره‌خنه‌ و روونکردنه‌وه‌ ناترسێ، ئاخر توخوا خه‌ڵکینه‌ ئه‌مه‌ گه‌مژه‌یی نییه‌ من بێم بڵێم بۆچی ئیحراجم ده‌که‌ن من چیتان پێ بڵێم چ لێدوان و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کتان بۆ بده‌م و بۆ بنووسم . ئاخر بێجگه‌ له‌ ئێوه‌ی ترسنۆك بێجگه‌ له‌ ئێوه‌ی گه‌لحۆ له‌ شێتێکیش بپرسه‌ ده‌زانێت سه‌رده‌شت له‌سه‌ر چی کوژراوه‌ و کێ کوشتویه‌تی ئیتر بۆچی پرسیار له‌من ده‌که‌ن؟
خۆ منیش ده‌زانم، ئێوه‌ش ده‌زانن که‌ سه‌رده‌شت کێ کوشتوویه‌تی و ‌بۆچی کوژراوه‌
باشه‌ ئه‌وا زانیتان که‌ سه‌رده‌شت ئێمه‌ کوشتومانه!‌ ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ چی ده‌بێت؟ پێتان وایه‌ من له‌ ئێوه‌ ده‌ترسێم و بکوژانی سه‌رده‌شت ته‌سلیم به‌ دادگا ده‌که‌م؟ ئه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر خه‌ون، به‌ڵکو وه‌کو مامه‌ جه‌لۆ ووتی خه‌ونی شاعیرانه‌یشه‌.
خه‌ڵکی سلێمانی ته‌نگیان به‌ مامه‌ جه‌لۆ هه‌ڵچنیوه‌، خه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ده‌رده‌هێنن، ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ولیش ده‌سه‌ڵاتی منیش له‌ق بکه‌ن، با ئه‌وه‌ بزانن من ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئێوه‌ نابم ئێوه‌ هه‌رئه‌وه‌ن که‌ باوکم وه‌سفی کردوون ئێوه‌ (صۆره‌ی هینده‌رن).
دوا په‌یامم بۆ ئێوه‌ی دروێش و کۆیله‌ ئه‌وه‌یه، که‌ پێتان بڵێم:‌ کوردستان موڵکی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یه‌، به‌ یاسا و ده‌ستووری ئێمه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، دیموکراتی مافی مرۆڤ و یاساش ته‌نها ئێمه‌ پێناسه‌ی ده‌که‌ین، نه‌ک ئێوه‌. ڕای گشتی و نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌مانه‌ش قسه‌ی بێمانایه‌،‌ ئێمه‌ کاری پێ ناکه‌ین هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت خه‌تی سوور ببه‌زێنێت و سه‌رکێشی بکات، پیرۆزیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ له‌که‌دار بکات چاره‌نووسی وه‌کو سه‌رده‌شت و سۆران و شێخ ستار ده‌بێت.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: هه‌ی صۆره‌کانی خه‌ڵکی سلێمانی، به‌ڵێ من سه‌رۆکتانم، منم مه‌سعود بارزانی.
به‌ جامانه‌ سور و به‌ که‌وش سور، به‌ ده‌ستیش سور و خوێناوی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە