پارتی و حیزبه ئیسلامیه‌کانی کوردستان پرۆژه‌ی تورکیا‌و عه‌ره‌بی سوننه جێ به‌جێ ده‌که‌ن
Tuesday, 05/06/2012, 12:00
ئه‌م قه‌یرانه که حکومه‌تی عێراقی تێ که‌وتووه نه له‌دوور نه‌له نزیك کێشه‌ی خۆی نیه به‌ڵکوشه‌ڕی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وبه‌وه‌کاله‌ت له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و کێشانه‌ی ئێستای عێراق له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی حکومه‌ته‌وه هه‌ربون وبێجگه له کێشه‌ی تاریق هاشمی تازه‌یه هیچ کێشه‌یه‌کی نوێ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه تاکو ئه‌م هه‌موو هه‌ڵڵایه له‌سه‌ر حکومه‌تی مالی بنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی دروست کردووه تورکیا‌و سعودیه‌وقه‌ته‌رن ده‌یانوێت شه‌ڕی ئێران له‌عێراقدا بکه‌ن و به‌رگری نفوزی بکه‌ن و ئه‌و حکومه‌ته شیعه‌یه ی که ئێستا به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکیه‌و له‌عێراقدا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه بڕوخێنن و له جێگه‌یدا حکومه‌تێکی سوننه به‌به‌شداری کورد‌و که‌مینه‌یه‌کی شیعه پێك بهێنن .
بۆ ئه‌م پلانه‌ش ئیمکانیه‌تێکی دارایی گه‌وره‌یان خستۆته گه‌ڕبه‌تایبه‌تی سعودیه‌و قه‌ته‌ر.
کاره‌کته‌ری ئه‌نجام دانی ئه‌م پرۆژه‌یه له عێراقدا عه‌ربی سوونه‌وبه‌تایبه‌تی لیستی عێراقیه‌و له‌کوردستانیش پارتی و مه‌سعود بارزانی و حیزبه ئیسلامیه‌کان خه‌ریکی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن.
ئه‌گه‌ر چی کورد به‌زۆر خۆی کرده به‌شێك له‌عێراق به‌ڵام به‌ڕای من عێراقێکی لاواز‌و پڕ له‌قه‌یران و پڕ له‌ر کێشه هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدایه چونکه هه‌تا ده‌سه‌ڵاتی عێراق به هه‌ردوو پێکهاته‌ی شیعه‌و سوننه‌وه لاوازولێکترازاو بێت کورد زیاتر ده‌توانێت داواکانی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
به‌ڵام مه‌سعود بارزانی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ست تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ تورکیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ردا ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه تایبتیه‌کانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌نجام بدات نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد.
ئه‌وه‌تا به کلک گرێدانی له‌گه‌ڵ تورکیاداده‌یه‌وێت به‌زۆر کورد بخزێنێته سه‌نگه‌ری تورکیا‌و عه‌ره‌بی سوننه‌وه که به‌درێژایی مێژوو له خراپترینی دوژمنه‌کانی کورد بوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حیزبه ئیسلامیه‌کانی کوردستانی له‌ڕێگه‌ی ئیغرائاتی مادیی یه‌وه به‌تایبه‌تی عه‌لی باپیر‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌کار هێناوه که‌ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ پارتی و سه‌درو عه‌لاویه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌حکومه‌ته‌که‌ی مالکی که ئه‌م دوو حیزبه ئیسلامیه هه‌موو ئامانجێکیان ته‌نها ده‌ست که‌وتی مادی و مه‌زهه‌بیه که‌له‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌ردوکیان ده‌سته‌به‌ر بوون .
ئه‌ودوو حیزبه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان پرۆژه‌ی نیشتمانیانی و نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌بووه هه‌میشه هاو سۆز‌و هاو حکومه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون له کابینه یه‌ك له‌دوا یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌میشه به‌شداری حکومه‌ت بوون و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون.
پارتی ته‌نها به‌م دوو حیزبه ده‌سته‌مۆکراوه ڕازی نابێت بیانباته سه‌نگه‌ری خۆیه‌وه به‌ڵکو ده‌یه‌وێت هاو په‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی که یه‌کێتی یه له‌ڕێگه‌ی فشاره‌وه ئه‌ویش قایل بکات.
ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که تا ئێستا ته‌سلیمی پارتی نه‌بووه ئه‌وه هه‌ڵوێستێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه ونه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه که‌هیوادارم بزوتنه‌وه گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ی حیزبه ئیسلامیه‌کان نه‌کات ئه‌گینا زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی لێ ده‌ته‌کێته‌وه. چونکه هه‌روه‌کو حاکم له‌تیف ده‌ڵێت ئێمه متمانه‌مان نه‌داوه به حکومه‌تی مالیکی تاکو لێ ی بسێنینه‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێم زۆربه‌زه‌قی پرۆزه‌ی بازرگانی و سیاسی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه بۆیه کار بۆ ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی ده‌کات ئیتر بۆچی ده‌بێت گه‌لی کورد دوای مه‌رامه بنه‌ماڵه‌یی یه گڵاوه‌کانی بارزانی بکه‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خۆی وه‌لاوه نێت.
کورد ده‌بێت له‌م باروودۆخه ناسکه‌دا زۆر ووشیارانه مامه‌له له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کانی ناوخۆ‌و ناوچه‌که‌دا بکات و دوای به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی هیچ حیزب و سه‌رۆکێك نه‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی لێنراوه قه‌یران و کێشه له‌دورو نزیک په‌یوه‌ندی به‌کورده‌وه نیه به‌ڵکو کێشه‌ی نێوان گرێ به‌سته نه‌وتیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و حکومه‌تی مالکی یه‌وه هه‌یه‌و هیچی تر ئه‌گینا کورد بێ دواکه‌وتن و به‌به‌رده‌وامی له 17% ی بۆدجه‌یی عێراق وه‌رده‌گرێت وهیچ کێشه‌یه‌کی نیه.
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانه ئه‌وه‌نده‌ی حکومه‌تی مالیکی و شیعه هاوسۆزن له‌گه‌ل ماده‌ی 140 دا ئه‌ونده لیستی عێراقیه‌و عه‌ره‌بی سوننه ئاماده نین که‌دان به جێ به‌جێکردنی ئه‌و ماده‌یه‌دا بنێنن که‌واته چ خه‌یره کورد ببێته هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی شۆڤێنی و سوننه‌ی دژ به‌مافه‌کانی گه‌لی کورد.
بۆیه داوا له جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕای گشتی ده‌که‌م که به ووته‌کانی بارزانی فریو نه‌خۆن و سۆزی قسه‌کانی ڕایان نه‌کێشێته ناو سه‌نگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کانی ناوچه‌که‌و ببنه به‌شێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی که ده‌یانه‌وێت حیساباتی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانیان له ڕێگه‌ی به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه له‌عێراقدا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست