کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ شکست پێ بێنێت گه‌وره‌ترین خیه‌نه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان ده‌کات

Thursday, 24/02/2011, 12:00




ئه‌م شنه‌ بای دیموکراسی یه‌ ی که‌ وه‌کو زریانێك هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه‌ به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه‌ به‌ڵکوده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌ی سه‌رکرده‌و حیزبه‌ دیکتاتۆره‌کانی  ئه‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌. شۆڕشی سپی جه‌ماوه‌ری سه‌رشه‌قام مۆدێلێکی نوێ وشارستانی یه‌ بۆ گۆڕینی سیسته‌مه‌  دیکتاتۆریه‌کانی ناوچه‌کان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌وه‌به‌ شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌و دوور له‌ خوێن ڕشتن. سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له‌ تونس سه‌ری هه‌ڵداو دواترپه‌لی هاویشت بۆ میسرو به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌وره‌دیکتاتۆری ناوچه‌که‌یان وه‌ده‌ر نا کۆتاییان به‌ده‌سه‌لاتی هێنا،ده‌سه‌ڵاتی لیبیاو یه‌مه‌نیش له‌ سه‌ره‌مه‌رگدان. کوردستانی باشوریش بێ به‌ش نه‌بوو له‌وشۆڕش وڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ بیست ساڵی ڕه‌به‌قه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ساده‌ترین داواکاری و خزمه‌تگوزاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورد ده‌سته‌به‌ربکه‌ن که‌گرنگترینیان ئاو کاره‌باو بواری ته‌ندروستیه‌. له‌ ئاست مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کاندا ئه‌وه‌ هه‌رباس ناکرێت که‌ چه‌نده‌ که‌مته‌رخه‌م بوون ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆو په‌لکێش کردنی سوپای داگیر که‌ر بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌ دیارترینیان کاره‌ساتی 31 ئابی 1996 که‌ شاری هه‌ولێرله‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ داگیر
کراو ته‌سلیم به‌ پارتی کرایه‌وه‌.له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامیشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له 17 % ی بۆدجه‌ی عێراق  وه‌رده‌گرێت و بڕێکی که‌می بۆ هاوڵاتیان وه‌کو موچه‌ خه‌رگ ده‌کرێت و ئه‌وه‌یشی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ردوو حیزبی  ده‌سه‌ڵاتداربه‌بێ هیچ لێ پرسینه‌وه‌یه‌کی یاسایی بۆ خۆیانی ده‌به‌ن و هیچ که‌س ولایه‌نێکیش نه‌بووه‌ تاکو ئێستا
لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات. ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ شۆڕ بۆته‌وه‌ بۆ ناوهه‌موو دام و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ وه‌هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانیان له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا کردووه‌. گه‌نده‌ڵی سیاسی ئابووری ئیداری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری سه‌راپا جه‌سته‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ژاراوی کردووه‌و جوڵه‌ی لێ بڕیوه‌. گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستاندا له‌دیارده‌ش ده‌رچووه‌و خه‌ریکه‌ ببێته‌ که‌لتوور. گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌نجام نادرێت به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیك له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌جۆرێك هه‌رگیز ناتوانێت ده‌ست به‌رداری گه‌نده‌ڵیه‌کان ببێت وهه‌رجاکسازی کردنێکیش له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌ جاڕی مه‌رگی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌ 17 شوباتی ئه‌م مانگه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی ڕقی پیرۆزیان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ته‌قیه‌وه‌وهه‌روه‌کو جه‌ماوه‌ری  میسرو تونس ڕژانه‌ ناو مه‌یدانی ئازادی یه‌وه‌وبه‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان کرد ئیتر به‌سه‌ ئیتر به‌سه‌ به‌ڵێنی درۆ ئیتر به‌سه‌ گه‌نده‌ڵی
به‌سه‌ دزینی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ سته‌مدیده‌یه‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتبوه‌وه‌. دوای خۆپیشاندانی به‌رده‌رکی سه‌را کۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی شۆڕشگێڕ به‌ردبارانی باره‌گایه‌کی پارتان کردو ئه‌وانیش به‌ گولله‌ وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی سێ هاووڵاتی و بریندار بونی ده‌یانی تر. رق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی گرتۆته‌وه‌وتا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ته‌واوی متمانه‌ی خۆی  له‌ده‌ست داوه‌وبه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر بڕوای به‌به‌ڵێن و بڕیاره‌کانی نه‌ماوه‌وته‌نها چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه‌ که‌وا حکومه‌ت و به‌رله‌مان ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌و حکومه‌تێکی کاتی دابمه‌زرێت تا کاتی هه‌ڵبژاردن. له‌ کاتێکدا ڕاپه‌ڕین ڕۆژله‌دوای ڕۆژبه‌ر فراوان ده‌بێت و ته‌شه‌نه‌ ده‌کات بۆ شارو ناوچه‌کانی ترو سه‌رکه‌وتنی جه‌ماوه‌ربه‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا زۆر نزیکه‌ که‌چی کۆمه‌ڵێ لایه‌ن به‌ تایبه‌تی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌ دووڕووه‌کان که‌ پێ یه‌کیان لای ده‌سه‌ڵاته‌و پێ یه‌کیان لای جه‌ماوه‌ر ده‌یانه‌وێت شکست به‌م ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ بهێنن به‌ پاساوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستا ئیتر ئه‌وان بیریان چۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی به‌ره‌و شکست و له‌بار بردن بردووه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌وه‌ك جه‌ماوه‌ر ئه‌وانه‌ له‌بیریان چۆته‌وه‌ که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چۆن بنکه‌و باره‌گاکانی سووتاندن له‌ ناوچه‌ی بادینان وچه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره‌ی شه‌هید کردن.
من لێره‌دا په‌یامی خۆم ده‌گه‌یه‌نم به‌ هه‌موو پارت و لایه‌نێکی سیاسی له‌وپه‌ڕی ڕاسته‌وه‌ بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان
واز بێنن له‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی ووه‌کو کۆمه‌کیان ناکه‌ن و هاوبه‌شییان ناکه‌ن هه‌وڵ مه‌ده‌ن که‌وا ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ ڕاپه‌ڕیوه‌ هێور بکه‌نه‌وه‌و شکست به‌ شۆڕشه‌که‌یان بهێنن شۆڕشی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی هیچی که‌متر نیه‌ له‌شۆڕشی مه‌دانی ته‌حریری میسر و تونس ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هێور کردنه‌وه‌و شکست پێ هێنانی ئه‌م شۆڕشه‌ سپی یه‌ بکات نه‌وه‌کانی ئه‌م میله‌ته‌ وه‌کو خیانه‌تکار سه‌یری ده‌که‌ن. جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو تێکۆشه‌ر. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ هیچ پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌نا ئه‌م هه‌رێمه‌دا نه‌ماوه‌ وهه‌موو متمانه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست داوه‌بۆیه‌ هیچ وه‌لایه‌کی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌م دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ نیه‌، ئه‌وه‌یش که‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ماوه‌ کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌ له‌ میللیشیاو خه‌ڵکی خاوه‌ن کۆمپانیاو بزنس مانن. جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌م دوو حیزبه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌  ده‌سه‌ڵات وکورسیه‌کانیان په‌نا بۆ هه‌موو جۆره‌ سیناریۆیه‌ك ده‌به‌ن هه‌روه‌کو چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌و دووحیزبه‌ دژ به‌یه‌ك په‌نایان برده‌ به‌رپه‌لکێش کردنی سوپای دوژمنان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ 31 ی ئابدا ئێستاش سیناریۆی زۆر له‌و بابه‌تانه‌یان داڕشتووه‌ بۆ سه‌رکوت کردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌وانه‌ ترساندنی جه‌ماوه‌ر به‌ ئه‌نجام دانی کاری خۆ کوژی له‌ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا یان په‌نا بردنه‌ به‌رکوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بۆ چاوترساندنی خه‌ڵکی وسه‌رکوتکردنیان.
پارتی و یه‌کێتی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ن چونکه‌ خۆیان ده‌زانن له‌ ڕابووردودا چ زوڵم و سته‌مێکیان به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ئه‌نجام داوه‌. من له‌م کورته‌ ووتاره‌دا به‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوده‌ڵێم ئه‌مه‌ هه‌لێکی گونجاوه‌و خوا بۆ ئێمه‌ی گه‌یاندووه‌ که‌ تۆڵه‌ی به‌رودوا له‌م دوو حیزبه‌ خێڵه‌کیه‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ بکه‌ینه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیان ڕاماڵین هه‌ر وه‌ستانێك و ساربونه‌وه‌یه‌ك وسازش کردنێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵتدا  به‌ده‌یان ساڵی تر درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ین وجارێکی تر سه‌رکوتمان ده‌که‌نه‌وه‌.له‌لایه‌کی تر هۆشداریم هه‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی  گۆڕان که‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وئومێدێکی زۆری پێ ی هه‌یه‌و به‌ ته‌نیا پاڵپشتی خۆی ده‌زانێت به‌ هیچ شێویه‌ك سازش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌کات له‌سه‌رداواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر. وه‌هه‌روه‌ها داوا له‌ ڕۆشنبیره‌ دڵسۆزه‌کانی ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ده‌که‌م له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه‌ به‌ڕێز (د. فاروق ڕه‌فیق) که‌ هه‌ق وایه‌ له‌م ڕۆ به‌دواوه‌ ناوه‌که‌ی بگۆڕین بۆ (لۆرکای کورد) که‌ ده‌سته‌یه‌ک یان گروپێك
له‌ ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو دروست بکه‌ن هاو شێوه‌ی ئه‌و گروپه‌ی که‌ له‌مه‌یدانی ته‌حریری میسر دروست کرا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌رئه‌گه‌رێك وهه‌روه‌ها بۆ دانووستاندن کردن ولێدوان به‌ناوی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیووه‌وه‌ دوا ووته‌شم بۆ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌مه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات زۆر سیناریۆ ماوه‌ بیگرێته‌ به‌ ربۆ هێور کردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌که‌و ساردکردنه‌وه‌ی ئێوه‌ چ به‌ زۆر بێت یاخود به‌ به‌ڵێنی درۆ له‌وانه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و به‌مسعود بارزانی. یاخود له‌وانه‌یه‌ له‌ژێر دروشمی سواوو فتوای مه‌زهه‌بی په‌نا بۆ به‌ناو
زانایانی ئاینی و مه‌لای مزگه‌ته‌کان به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی فه‌تواو ترساندنتان به‌ئایه‌ت و حه‌دیپ به‌بیانووی جۆراو جۆر له‌وانه‌ پارستنی ئه‌زمونه‌که‌مان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ ئێوه‌ نین ئه‌م ئه‌زمونه‌ تێك ده‌ده‌ن به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ ئه‌زمونێك و هیچ ده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نی نین ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیه‌ دو کومپانیای حیزبی چه‌موشمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێت ئێمه‌ خاوه‌نی نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هیچ شێویه‌ك گوێ بۆهیچ که‌س و لایه‌نێك مه‌گرن، سه‌ربه‌ستی ئازادی کۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری کورد له‌ سه‌رووی هه‌موو پیرۆزیه‌کانه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ دڵنیاتان ده‌که‌م که‌ ئاسۆی سه‌رکه‌وتن زۆر نزیکه‌ چونکه‌ ده‌سه‌ڵات بێجگه‌ له‌هێزی چه‌کدارو به‌کارهێنانی فیشه‌ك دژی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو هیچ پرۆژه‌یه‌کی چاکسازی پێ نیه‌ وا بزانم سه‌ربازو چه‌ك وفڕۆکه‌و تۆپ وده‌بابه‌یش له‌ میسرو تونس ولیبیا تاقی کرایه‌و هیچ دادێکی ئه‌و دکتاتۆرانه‌یان نه‌دا بۆیه‌ دوا ووته‌م بۆ سه‌رۆکی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم که‌ له‌سه‌رۆکی لیبیا ڕق ئه‌ستور ترن به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌که‌یان که‌وا هه‌ردوکیان ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌و حکومه‌ت وبه‌ر له‌مانێکی نوێ هه‌ڵبژێرنه‌وه‌ چونکه‌ هه‌روه‌کو له‌ئیسلامدا هاتووه‌ که‌ تۆبه‌ له‌سه‌ره‌ مه‌رگیشدا بێت هه‌ر قه‌بوڵه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بیکه‌یت.




 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە