کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


دواکەوتنی موچە قەیرانێکی بە پلان دروستکراوە

Friday, 14/02/2014, 12:00


گەورەترین بەڵاو کارەسات کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە دواکەوتن و نەخوێندەواریە نەبوونی ووشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریە. یەکێتی و پارتی ٢٣ ساڵی ڕەبەقە بە دروست کردنی پیلان و قەیران حوکمی ئەم هەرێمە دەکەن .

هەردوو حیزبی بنەماڵە دەستیان بەسەر تەواوی جەمگەکانی دەسەڵاتدا گرتووەو هەموو کۆمەڵگایان بەحیزبی کردووەو نقەیان لێ بڕیوە . بەجۆرێك خەڵکی کوردستانیان خەساندووە کە نەتوانێت داوای مافە سەرەتایی یەکانی خۆیشیان بکەن.

قەیرانی بژێوی دروست بکە قەیرانی نەتەوەیی لە بیر دەچێتەوە

یەکێتی و پارتی ٢٣ ساڵ ئەزمونی چەواشە کردن و خەڵە تاندنی ئەم گەلەیان هەیە ئەوان دەزانن چۆن و کەی قەیرانەکان دروست بکەن و چۆن خەڵکی کوردستانی پێ چەواشە بکەن. لەماوەی ڕابوردوودا دەیان قەیران و سیناریۆی جۆراو جۆریان دروست کردووە بۆ چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان تەنها بۆ مانەوەی دەسەلاتی خۆیان. سیناریۆی سوپای دیجلەو دۆسیەی نەوت و گازو بەشە بۆدجەی کوردستان و پێشمەرگەو ترساندنی خەڵکی کوردستان بە مەسەلەی تیرۆرو دوژمنانی تورک وفارس و عەرەب هەرهەموو ئەمانە تەنها بۆ خەریک کردنی جەماوەر بە شتی وەهمی و سەرابی ئەگینا لە واقیعدا ئەم قەیران و سیاریۆیانە جگە لە دروستکراوی دەستی هەردوو دەزگای زانیاری و دەزگای پاراستنی پارتی شتێکی تر نیە.

قەیرانی نەدان و دواخستنی موچەی خەلکی کوردستان بۆچی ؟

هەموو کەسێکی ووشیارو ڕۆشنبیر ئەو ڕاستیە دەزانێت کەوا چاکترین هەلی دزی و گەندەڵی کردن پارە لوشدان لەو کاتەدا ڕوودەدات کە دوای نەمانی کاتی یاسایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دروست کردنی حکومەتی نوێ دایە ، واتە ئەو ماوە چەند درێژ تر بێت ئەوەندە حیزبە حوکمڕانەکانی کابینەی کۆن هەلی دزی کردنی زیاتریان لەبەر دەستدایە یەکێتی و پارتیش ئەزمونێکی باشیان لەو بوارەدا هەیە.

هەردوو حیزبی دەسەڵات دوای دەرچونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەجیاتی ئەوەی یەکسەر بەناو سەرۆ کی هەرێم هەستێت بە ڕاسپاردنی حیزبی پلە یەکی براوە ی هەڵبژاردنەکان بۆ پێک هێنانی حکومەت کەچی لەجیاتی ئەونێچیرەڤان بەسیفەتی جێگری پارتی هەڵدەسێت بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ لایەنە براوەکان بۆ پێك هێنانی کابینەی حکومەت لەکاتێکدا بە پێ ی یاسا پارتی وەکو حیزبی براوەی یەکەم تەنها ٣٠ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ دانوستاندن و دروست کردنی حکومەت ، دوای تێپەڕبونی ئەو کاتە دەبێت یەکسەر براوەی دووەم کە گۆڕانە هەستێت بە دروست کردنی کابینەی هەشتەم بەڵام پارتی لێرەشدا فێڵ لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

کورتەی سیانریۆکە ئەمەی لای خوارەوەیە.

ئامانجی هەموو حیزبێك گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی یە یەکێتی و پارتی ٢٣ ساڵە لە حوکمدان ئێستاش دوای هەڵبژاردنەکان هەر دەسەڵاتدارن بەبێ هیچ گرفتێك . ئەم حکومەتی ماوە بەسەرچووە ماوەکەی چەند درێژ بێت بە قازانجی یەکێتی و پارتی و زیانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و خەڵکی کوردستانە. بۆیە هەردوو حیزبی بنەماڵەیی لەسەر ئەوە ڕێك کەوتوون بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ حکومەتی کار بەڕێك خەر بمێنێتەوە چونکە ئەم حکومەتە بەتەنها هی خۆیانەو پەنجا بە پەنجایە و چاکترین خێر لەم کاتەدایە بۆ ئەو دوو حیزبە بۆ ئەوەی حکومەتێکی خەزێنە خاڵی تەسلیمی کابینەی داهاتوو بکەن . هەربۆیەشە دەبێت بۆ خۆڵ

کردنە چاوی جەماوەرو چەواشە کردنیان دەبێت بە شتێکەوە خەریکیان بکەن بۆ ئەوەی قەیرانی دروست کردنی حکومەتی نوێ یان لەبیر بەرنەوە کە ئیستحقاقێکی نیشتمانی نەتەوەیی یەو گوزارشت لە ئیرادەو دەنگی جەماوەری کوردستان دەکات.

بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت قەیرانێک دروست بکەن ئەویش قەیرانی بژێوی هاوڵاتیانە واتە بڕین و دواخستنی موچەی خەڵکی کوردستان کە گەورەترین قەیرانە بۆ ئەوەی جەماوەری پێوە خەریک بکەیت هەروەکو دەزانن لەڕۆژەوە قەیرانی موچە سەری هەڵداوە هەموو خەڵکی کوردستان تەنها باسی موچەو بژێویان دەکەن نەوەك دروست کردنی کابینەو دواکەوتنی حکومەتی نوێ.

ئەگینا کێ لەو باوەڕەدایە یەکێتی و پارتی ئێستا نەتوانن پارەی مانگێك موچەی هاوڵاتیان بدەن لەکاتێکدا تەنها جانتاکەی ئاشتی هەورامی موچەی ساڵێکی خەڵکی کوردستانی تێدایە. مەبەستم ئەوەیە کە تەنها فرۆشتنی ١٠٠ تەنکەر نەوتی خاو لەڕۆژێکدا

واتە ٢٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا واتە ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە مانگێکدا ئەگەر هەر بەرمیلێك بە ٩٠ دۆلاریش بیفرۆشن واتە

٦٠ ملیۆن دۆلار لەیەك مانگدا ئەمە تەنها بەتەنکەر ئیتر جگە لەو هەموو گومرگ و باجی دەرەکی ناوەوەی کوردستان کەخۆی دەدات لە دەیان ملیۆن دۆلار . کەواتە نەك هەردەتوانن موچەی مانگانە بدەن بگرە دەتوانن بۆ ماوەی ساڵێک موچەی خەڵکی کوردستان بدەن بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.کەواتە دروست کردنی قەیرانی موچە تەنها سیناریۆیەکە بۆ لەبیر بردنەوەی دروستکردنی کابینەی نوێ یە لە مێشکی جەماوەرداو دزینی هەڵلوشینی ملیۆنەها پارەی نەوت گومرگ و کۆمپانیاکان و باجی خانوو بەرە.

مانەوەیان بۆ کاتێکی زیاتر لە دەسەڵاتدا و لاواز کردنی ئۆپۆزیسیۆن جەوسانەوەی خەڵکی کوردستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە