کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


په‌یامێکی کورت بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی.

Sunday, 13/03/2011, 12:00


هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئه‌گه‌ر چی به‌جه‌سته‌ لێتانه‌وه‌ دوورم به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن به‌ ڕوح له‌ گه‌ڵتانم .
ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ ته‌ڕاوگه‌ هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌کانتانین وهه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپامان  له‌تاوان و پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ئاگادار کردۆته‌وه‌.

هاوڕێیانم ده‌مه‌وێت وه‌کونوسه‌رێکی هه‌میشه‌ نه‌یار به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ داواکاریه‌کی کورت ئاراسته‌ی ئێوه‌و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی مه‌یدانی ئازادی بکه‌م هیودارم به‌هه‌ند لێم وه‌ربگرن .
ئازیزانم ....

ده‌کرێت مه‌یدانی ئازادی سه‌را به‌ مه‌یدانی تحریری میسر بشوبهێنین وه‌کو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی به‌ ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك بشوبهێنین .
موباره‌ك له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ گوێ بیستی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بوو و دیالۆکی له‌گه‌ڵ کردن .
موباره‌ك هه‌رچی داواکاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو هه‌بوو هه‌مووی پێ قه‌بوڵ بوو ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که‌ ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌ مابووی ته‌واوی بکات وازی لێ بهێنن که‌چی جه‌ماوه‌ر دروشمه‌که‌یان هه‌ر بریتی بوو له‌ (الشعب یرید اسقاگ النڤام) موباره‌ك دوای چه‌ند هه‌وڵێکی نه‌زۆك بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوله‌ڕێگه‌ی به‌ڵته‌جه‌کانیه‌وه‌ که‌ زانی جه‌ماوه‌ر دروشمه‌که‌ی ناگۆڕێت وله‌ ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامه‌ دوای سێ هه‌فته‌ واته‌ 21 ڕۆژ له‌کورسیه‌که‌ی هاته‌ خواره‌وه‌و ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بووخواسته‌کانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی هێنایه‌ دی. من ده‌ڵێم جه‌ماوه‌ره‌که‌مان هه‌مان جه‌ماوه‌ری مه‌یدانی ته‌حریری میسره‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جیاوازه‌  دوو شته‌ سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ موباره‌ك و بن عه‌لی بن به‌داخه‌وه‌ قه‌زافین دواتر دروشمه‌کانی ئێمه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ به‌کۆمه‌ڵێک زنجیره‌ خاڵ و داواکاری ڕیز بکه‌ین ده‌بوایه‌ ته‌نها یه‌ك خاڵ بوایه‌ ئه‌ویش گه‌ل چی ده‌وێت؟ ڕوخانی ده‌سه‌ڵات. من ئێوه‌و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا  ئه‌و دروشمه‌ به‌رز بکرابایه‌وته‌وه‌ ئێستا یه‌کێتی و پارتی هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌ی که‌ جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی جێ به‌ جێ ی ده‌کرد چونکه‌ سه‌رۆکه‌ دکتاتۆره‌کانی سیسته‌مه‌ شمولیه‌کانی دونیا تا دروشمت نه‌بێته‌ نه‌مانی ئه‌وان  گوێ به‌داواکاریه‌کانی میلله‌ته‌که‌یان ناگرن و دیالۆکی له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن .
بۆیه‌ من لێره‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ره‌تادا دروشمه‌کانتان داواکاری وچاکسازی بووه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی گوێ ی له‌ داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ناگرێت و به‌گوله‌ وه‌ڵامی داواکاریه‌کانی ده‌داته‌وه‌ پێویسته‌ زۆر به‌زوویی سه‌قفی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌رز بکه‌نه‌وه‌  له‌ چاکسازیه‌وه‌ بۆ ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ . من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ ته‌نها بۆ ڕۆژێك دروشمه‌کان بگۆڕن له‌ چاوتروسکاندنێکدا به‌رله‌مانیش و حکومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ ته‌نها واز له‌ ڕوخانی خۆیان بهێنن.
دواتر ناکرێت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو نائومێد بکرێت و درێژه‌ به‌ م دۆخه‌ی ئێستا بدرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌ك به‌سه‌ر میکانیزمی ئه‌نجامدانی ڕاپه‌ڕین دا نه‌هێنرێت چونکه‌ خۆتان زۆر باش ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ناسن که‌ گره‌و له‌سه‌ر ماندوو بونی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوده‌کات و خه‌ریکه‌ ڕۆژانه‌ سیناریۆی قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌ بۆ ئێوه‌و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو دروست ده‌کات هه‌ر له‌ په‌لاماردان وگرتن و فراندنی ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی مه‌یدانی ڕاپه‌ڕین و  سوتاندنی خێمه‌کانیان ودرز خستنه‌ ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و به‌ کڕینیان له‌ڕێگه‌ی پاره‌و پاداشت کردنیان بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی ئێوه‌و جه‌ماوه‌ری مه‌یدانی ئازادی . بۆیه‌ هیوادارم وه‌هه‌روه‌ها داواکارم له‌ ئێوه‌ی دڵسۆزو ماندوو نه‌ناس که‌ به‌زوترین کات مۆڵه‌تێکی 2 ڕۆژه‌ دابنێن بۆ ده‌سه‌ڵات که‌ به‌ده‌م داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری  ڕاپه‌ڕیوه‌وه‌ بێت ئه‌گینا درۆشمه‌کانتان ده‌گۆڕن له‌ داواکاریه‌وه‌ بۆچاکسازی بۆ ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە