کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ هه‌رگیز دان به‌شکستی خۆیدا نانێت

Thursday, 01/04/2010, 12:00


کۆمه‌ڵگای زیندوو وبه‌ ئاگاو ته‌ندروست ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه‌ که‌ لانی که‌م به‌ مافه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵا‌یه‌تی و ئابوریه‌کانی خۆی ئاشنایه‌ و به‌زاندن ویاخود پێشێل کردنی ئه‌و مافانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پارته‌ سیاسی یه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه‌ خه‌تی سووره‌، له‌کۆمه‌ڵگای دیموکراتیشدا قه‌یران و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووس سازه‌کان ته‌نها جه‌ماوه‌ر بۆی هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسی یه‌وه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر بدات یاخود ڕه‌تیان بکاته‌وه‌. کۆمه‌ڵگای کوردی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی یه‌کێکه‌ له‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی که‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌ شێوازی جۆراو جۆر به‌ربه‌ره‌کانێ ی چه‌وسا ‌نه‌وه‌و زوڵم و زۆری دوژمنه‌کانی ده‌کات و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌. ده‌بوایه‌ گه‌لی کورد له‌م بواره‌دا پێشینه‌یه‌کی باشی هه‌بوایه‌ له‌ هووشیاری و ئاشنایی بوون به‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابوریه‌کانی خۆیی و کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو بوایه‌،که‌چی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر بێ ئاگاو خه‌واڵوه‌و هیچ ئاشنایی یه‌کی نیه‌ له‌گه‌ڵ مافه‌کانیدا که‌ یاساو ده‌ستوور بۆی ده‌سته‌به‌ر کردووه‌. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌بات بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ مافه‌ نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانیانی هه‌رزان فرۆش کردووه‌ به‌ دوژمنان ته‌واوی مافه‌ سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی ئه‌وانی پێشێل کردووه‌و ئیراده‌یانی سه‌لب کردووه‌ .
له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیدا هه‌ر پارت و ده‌سه‌ڵاتێك له‌ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌که‌یاندا شکست بخۆن ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی ووڵاتدا دان به‌و شکسته‌ی خۆیاندا ده‌نێن و سه‌رۆکی ئه‌وپارته‌ یاخود ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا شکست بخۆن.
(یۆران پێرسۆن) سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی سوید که‌ سیاسه‌ت مه‌دارێکی زیره‌ك و به‌تواناو ناسراو بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پایزی 2006 له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
هاوپه‌یمانیه‌که‌ی که‌له‌ پارتی سه‌وزو پارتی چه‌پ پێك هاتبوو به‌ چه‌ند پۆینتێك به‌رامبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی مۆدێرات و فۆلک پارتی و سه‌نته‌ر پارتی شکستیان خوارد نه‌یان توانی جارێکی تر حکومه‌ت پێك بهێنن ڕاسته‌وخۆ دانی به‌ شکستی خۆیدا ناو وازی له‌سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ی هێنا بۆژنێك له‌هه‌مان پارتی خۆیدا به‌ناوی (مۆنا سالین)
له‌کاتێکدا پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌کو خۆی ده‌نگی یه‌که‌می هێنابوو به‌ڵام پارته‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌نگی که‌میان هێنابوو.
یه‌کێتی و پارتی ئه‌و دوو حیزبه‌ن که‌ هه‌رگیز دان به‌ شکستی خۆیاندا نانێن من دڵنیام یه‌کێتی نه‌وه‌ك ئێستا که‌ 13 کورسی هێناوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕکابه‌ره‌ دێرینه‌که‌ی خۆی که‌ پارتیه‌ به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ته‌نها سێ کورسیشی بهێنایه‌ هه‌رهه‌مان ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی ده‌گێڕا. یه‌کێتی و پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌ ڕیزبه‌ندی دووه‌مه‌وه‌ چونه‌ ڕیزبه‌ندی چواره‌م له‌ ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی به‌رله‌مانی پێشووی عێراق که‌ 275 کورسی بوونزیکه‌ی 58 کورسیان هه‌بوو که‌چی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی به‌رله‌مانی عێراقدا له‌ کۆی 325 کورسی ته‌نها 43 کورسیان به‌ده‌ست هێناوه‌ که‌چی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێڕن، ئه‌م دیارده‌یه‌ش بێجگه‌ له‌گاڵته‌ کردن به‌ ئیراه‌ی جه‌ماوه‌رو چه‌واشه‌کردنیان هیچ قسه‌ له‌سه‌ر کردنێکی تر هه‌ڵناگرێت. ئه‌م که‌لتووره‌ سیاسیه‌ دزێوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ بێ ده‌نگی جه‌ماوه‌رو بێ ئیراده‌یی یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ وهه‌روه‌ها بۆته‌ که‌لتورێکی بۆماوه‌یی هیچ سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد تا ئێستا له‌هیچ قه‌یرانێکی سیاسی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی دا دان به‌شکستی خۆیاندا نانێن . بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڕاده‌یه‌که‌ ته‌نها بۆ مسۆگه‌ر کردنی کورسیه‌که‌ی تاڵه‌بانی هه‌رهه‌موو مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی کورد که‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌به‌ر کراون فه‌رامۆش ده‌کرێن و ده‌خرێنه‌ بارمته‌ی ئه‌و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیه‌ی که‌ بێجگه‌ له‌ ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تی هیچ خێرێکی بۆ کورد نه‌بوو که‌چی جه‌ماوه‌ری کوردستان وورته‌ی لێوه‌ نایه‌ت ئه‌مه‌ گوره‌ترین کاره‌ساته‌ که‌به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا دێت هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌ ڕۆشنبیره‌کان و دیمۆکراتخوازه‌کان و که‌سانی دڵسۆز به‌ مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رپرسیاری مێژووی هه‌ڵده‌گرن . مێژوو وه‌کو شه‌ریعه‌ت و یاسا وایه‌ به‌رپرسیارێتی ناخاته‌ ئه‌ستۆی مرۆڤه‌ نه‌زان و بێ ئاگاکانی کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو به‌رپرسیارێتی هه‌میشه‌ له‌ئه‌ستۆی که‌سانی ڕۆشنبیرو هوشیارو سیاسه‌تمه‌داره‌.
بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ ترسناکترین قۆناغی مێژووییدا تێ ده‌په‌ڕێت چونکه‌ نوێنه‌رانی میلله‌ته‌که‌مان که‌ شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقین ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی یه‌کانی خۆیان ئاماده‌ن ئه‌و مافانه‌ که‌له‌ده‌ستووردا بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر کروان موساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌رزانفرۆشیان بکه‌ن چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا پێك هاته‌ی عه‌ره‌بی له‌ سوننه‌و له‌ شیعه‌ براوه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و سێ یه‌من به‌م پێ یه‌ش ده‌توانن به‌ بێ به‌شداری پێ کردنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی حکومه‌ت پێك بهێنن هیچ مه‌جبوور نین بچنه‌ ژێر باری جێ به‌جێ کردنی مافه‌ نه‌ته‌ویی یه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان که‌له‌ ده‌ستووردا هاتوون له‌وانه‌ ماده‌ی 140 و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م بۆ چونه‌ لێدوانه‌کانی ئه‌ندامێکی لیستیه‌که‌ی مالیکی بوو که‌ ڕاشکاوانه‌ له‌ که‌ناڵێکی عه‌ره‌بیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا هیچ لیستێکی عه‌ره‌بی عێراقی بۆی نیه‌ گفت و به‌ڵێنی ستراتیژی به‌کورد بدات بۆ هاوپه‌یمانی کردن به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر که‌رکوك و ماده‌ی .140
که‌واته‌ هه‌ر کوتله‌یه‌کی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا هاوپه‌یمانی بکات به‌ڵێنی گه‌ره‌و ستراتیژی به‌کورد ناده‌ن به‌ڵکو لیستی هاوپه‌یمانی زیاتر به‌ بۆدجه‌و پێدانی پۆست له‌ حکومه‌ت به‌شداری پێ ده‌که‌ن . ئه‌و ته‌وه‌ره‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی که‌له‌ که‌ناڵه‌ جیاجیاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی میدیاکانی یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه‌ بۆ کادرو ڕۆشنبیرانی ده‌سه‌ڵات ڕێك ده‌خرێن و ئه‌وانیش زۆر ناواقعیانه‌ وچه‌واشه‌کارانه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی حیزبیانه‌ی خۆیانه‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌رگیز دان به‌ شکستی خۆیاندا نانێن و باس له‌ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌و ستراتیژی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی ده‌که‌ن له‌حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ‌ڵێنی گه‌وره‌ وچه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ر هیچ باجێکی له‌سه‌ر نیه‌ هه‌ر که‌سێك بۆ خۆی نابه‌رپرسانه‌ لێدوان ده‌دات وهه‌ڵسه‌نگاندنی ناواقعیانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌کان ده‌کات که‌ له‌ ڕاستیدا هیچ گره‌نتیه‌ک نیه‌ بۆ ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌وان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە