کۆمه‌ڵگای کۆیله سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت
Sunday, 11/11/2012, 12:00
جه‌هل واته نه‌زانین گه‌وره‌ترین تاعونی سه‌رده‌مه که تووشی میلله‌تانی دونیا دێت. نه‌زانین مرۆڤه‌کان گه‌مژه ده‌کات و گه‌مژه‌یش سه‌رکرده‌ی دکتاتۆرو سته‌مکار به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ی ئه‌وروپای له سته‌می دکتاتۆره‌کان و که‌نیسه ڕزگار کرد چه‌ک و جبه‌خانه نهبووشۆڕشی چه‌کداری نه‌بوو به‌ڵکو شۆڕشی فکری بوو واته شۆڕشی ماڵ ئاوایی بوو له جه‌هل. ئه‌وه‌ی که شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆره‌کان ده‌دات وته‌مه‌نیان درێژده‌کات بێ ده‌نگی مرۆڤه گه‌مژه‌کانه. گه‌مژه‌کان به‌رده‌وام بێ ئاگان له ماف و ئه‌رکه‌کانیان بێ ئاگان له‌دونیای سیاسه‌ت و خاڵین له‌عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت. گه‌مژه‌کان به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتدان ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیان نیه و هه‌میشه ئیلهام له سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت و له مه‌لاو له شێخ وموریدهکانی خۆیان وه‌رده‌گرن مه‌رکه‌زی بڕیاری ئه‌وان خانه‌قاو مزگه‌وتوو که‌نیسه‌و دیواخانهکانن . داواکاری گه‌مژه‌کان له ده‌سه‌ڵات له بازنه‌ی ئاو‌و خۆراك و پێدا ویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی تر تێ ناپه‌ڕێت وئیتر شتێك نیه به‌ناوی مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی له بیری گه‌مژه‌کاندا.
له‌کۆمه‌ڵگای گه‌مژه‌دا نوخبه‌ی ڕۆشنبیروبهئاگا ده‌گمه‌نن و هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و په‌راوێز ده‌خرێن.
ئهگهرسهرنجێکی خێرایی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ته‌وه‌کان و دونیا بده‌ین ده‌بینین ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که زیاتر پا به‌ندن به دین و که‌نیسه‌و شوێن که‌وتووی ئاینه‌کانن واته ئیلهام له ئاین و مه‌زهه‌به‌وه وه‌رده‌گرن هه‌میشه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیان دکتاتۆریه زیندوو ترین نمونه‌ش بۆ بۆ چونهکهم ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که لانکی سیسته‌مه دکتاتۆره‌کانه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان بده‌ین که به‌شێکی بچوکی جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ده‌بینین که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له ژێر هه‌مان کاریگه‌ریه که له‌سه‌روه باسمان کرد. کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتا نه‌یتوانیوه فکری خۆی ئازاد بکات خه‌ڵکی کوردستان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیه به‌لکو ئیلهامی خۆی له (مزگه‌وت و مه‌لا)و (که‌نیسه‌و قه‌شه)و (ته‌کیه‌و شێخ) و(دیواخان و ئاغا) وه‌رده‌گرێت. کۆمه‌ڵگای کوردی پڕه له مرۆڤی گه‌مژه ، هه‌ر ئه‌م گه‌مژانه بوونه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات ودرێژه دان به ته‌مه‌نی. ئه‌وه‌ی درێژه به‌ته‌مه‌نی و پارتی و یه‌کێتی وگهندهڵیهکانیان ده‌دات سه‌ربازو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نیه ده‌زگای پاراستن و زانیاری نیه زێره‌ڤانی و لیوا تایبه‌ته‌کان نین به‌ڵکو مرۆڤه گه‌مژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردین ئه‌و که‌سانه‌ن که بڕینه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار دیناری چاپ به‌ناوی شهلانهو کوێرانه‌و خاتونانهو پیاو ماقوڵانهو زاراوه‌ی جۆراو جۆری تر ئیراده‌ی خۆیان ده‌فرۆشن و ده‌نگ ده‌ده‌نه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات بێ گوێدانه مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خۆیان، له‌کاتێکدا ئه‌و پاره‌یه که وه‌ری ده‌گرن مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه پاره‌ی به‌شه بۆدجه‌ی له 17% ی خۆیانه که ده‌سه‌ڵات لێ زه‌وت کردوون و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه به کڕینی ئیراده‌یان بۆ یان خه‌رج بکات. ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌تایبه‌تی پارتی به درێژایی 22 سال ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی کۆمپانیاکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێنانی جه‌هله له‌هه‌رێمی کوردستاندا. ڕێژه‌ی به‌گه‌مژه کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌هه‌رێمی کوردستاندا له نێوان قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتی و یه‌کێتی دا جیاوازیه‌کی به‌رچاویان هه‌یه. جه‌ماوه‌ری زۆنی سه‌وز تا ڕاده‌یه‌ک ناچنه ژێر باری کۆیلایه‌تیه‌وه و هه‌رده‌م به‌ڕووی زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌دا دێنه‌وه وبۆ هه‌موو ڕوداوێك هه‌ڵوێستی خۆیانیان هه‌یه‌و نایانه‌وێت لهڕهوڕهوی پێشکه‌وتنی سه‌رده‌م به‌جێ بمێنن . هه‌رچی زۆنی زه‌ردیشه ده‌سه‌ڵاتی پارتی وه‌ها جه‌ماوه‌ری خه‌ساندووه نوزه‌ی لێ بریون به‌جۆرێك ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی سه‌رکوت کردووه خه‌لکی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بگره خراپتر چونکه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا له هه‌ولێر ڕێکخستنه‌کانی شۆڕش و لایه‌نه‌کان به ئاشکرا به‌ڕووی ده‌زگا ئه‌منیه‌کاندا دههاتنهوهو خۆپیشاندانیان ده‌کرد که‌چی له‌سه‌رده‌می پارتیدا جه‌ماوه‌ری زۆنی زه‌رد وورته‌ی لێوه نایه‌ت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ترس و خه‌ساندن نیه ئه‌ی چی یه.
به بۆچونی من ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕزگار بوون له حوکمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی پێویستمان به شۆڕشێکی فکری و ڕۆشنبیریه نه‌وه‌ك چکداری. ئه‌گه‌ر بێت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ڕۆشنبیر بکرێن و ڕه‌ها بکرێن له‌ترس و پیرۆزیه وه‌همیه‌کان که ئاین و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون دڵنیام ئه‌و کاته ته‌نها له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه وه کۆتایی به حوکمی بنه‌ماڵه‌یی ده‌هێنین و ماڵ ئاوایی هه‌تاهه‌تایی له‌جه‌هل و گه‌مژه‌یی ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست