کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق پۆرتی مه‌سعود وبنه‌ماڵه‌که‌ی شکاند.
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
مسعود بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی شێخ و عه‌شایرو له‌ژینگه‌یه‌کی پڕله زوڵم سته‌می بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتدا په‌روه‌رده بووه، گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی ئه‌و ئه‌وه‌یه که قسه له‌قسه‌یدا بکه‌یت ویاخود سوکایه‌تی پێ بکه‌یت . بۆیه من زیاتر له نوسینه‌کانمدا سوکایه‌تی پێ ده‌که‌م پیرۆزی ده‌شکێنم چونکه ده‌زانم به‌وه بێ تاقه‌ت ده‌بێت ئه‌گینا تاکو ئێستا ووشه‌یه‌کی زبرم به‌رامبه‌ر به هیچ که‌س نه‌نووسیوه
بێجگه له‌و چونکه ئه‌و سوکایه‌تی به هه‌موو گه‌لی کورد ده‌کات ئیراده‌ی چوار ملیۆن کوردی سه‌لب کردووه که‌رامه‌تی تاکی کوردی شکاندووه جا بۆیه نوری مالکیش وه‌کو من که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه خیانه‌تکاره‌ی ناسیوه‌و ده‌نگی نه‌کرد هه‌تا مه‌سعودی خه‌لیفه چووه ته‌کیه‌ی هه‌رێم و به‌ده‌روێشه‌کانی به‌ناو به‌رله‌مانی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند که‌وا ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به په‌له‌و به‌بێ دواکه‌وتن یاسای ڕه‌شنووسی ده‌ستوری
هه‌رێم که له ساڵی 1992 وه له‌به‌ر ده‌ستی به‌رله‌ماندایه‌و تۆزی لێ نیشتووه بخرێته ڕاپرسیه‌وه، ئه‌وده‌روێشانه 16 ساڵه ڕه‌شنووسی ده‌ستوریان له‌به‌رده‌ستدایه که‌چی تاکو ئێستا ته‌نها قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر نه‌کردووه که‌چی که زانیان کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیك بووه‌وه هه‌ردوو خه‌لیفه‌ی ته‌کیه‌ی بارزان و ته‌کیه‌ی تاڵه‌بان ئه‌مریان ده‌رکردو بڕیاریان
دا که ده‌بێت ڕه‌شنووسی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕاپرسی له‌سه‌ر بکرێت، دواتر چه‌ندین ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و که‌سانی ڕۆشنبیرو جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردستان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی وداوایان له جه‌نابی سه‌رۆک کرد که ڕاپرسیه‌که دوا بخرێت بۆ داوی هه‌ڵبژاردن که‌چی هه‌ر گوێشی بۆ نه‌گرتن ، دواتر یه‌ك له‌سه‌ر چواری به‌نده‌کانی ده‌ستووری به‌ستووه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیه‌وه که سه‌دامیش ئاوا
ده‌ستووری له خزمه‌تی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌یدا دانه‌ڕشتبووه، ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی بۆ خۆی له‌و ده‌ستووره‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتدا داڕشتبوو. دواتر منه‌تی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ریشدا ده‌کردوو ده‌یووت وه‌ڵڵا هیچ شتێك له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك زیادی نه‌کردووه، دواتر به له‌خۆبایی بوونێکه‌وه دیووت ڕه‌شنووسی ده‌ستووربه کوێرایی چاوی دوژمنان ده‌بێت تێ په‌ڕێنرێت ڕاپرسی له‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام به کوێرای چاوی سه‌رۆك و ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه ببورن به‌رله‌مان کاكه نوری مالیکی له‌ڕێگه‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه پۆرتی بارزانی و تاڵه‌بانی شکاند‌و له به‌یان نامه‌یه‌کدا کۆمیسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بڕیاری دا که ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا ناکرێت و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. موژده بێت له جه‌ماوه‌ری کوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆکی خۆسه‌پێن پۆرتی شکاو له هه‌یبه‌تی درا دوای هه‌ڵبژاردنیش ئیتر به‌رله‌مانی ڕاسته‌قینه هه‌ڵده‌بژێرێت وئیتر ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه‌و چوار حیزبه‌که‌ش ڕۆڵی بڕیاردانیان نامێنێت و چیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا سه‌وداو مامه‌ڵه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل و نیشتمان بکه‌ن له پێناو زیاد کردنی میزانیه‌که‌یان . مه‌سعود بارزانی جلال تاله‌بانی حیزبه ئیسلامیه‌کانیان بۆ ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور به‌وه ڕازی کرد که ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ دارشتنی یاساکانی به‌رله‌مان. به‌ڵام به‌داخه‌وه چوار حیزبه‌که له گوێ ی گادا خه‌وتوون نازانن مادام له ده‌ستووری عێراقداهاتووه که دین یه‌کێکه له سه‌ر چاوه‌کانی یاساکانی به‌رله‌مان که‌واته مه‌بده‌ئیه‌ن ده‌ستووری هه‌رێمیش ئه‌و به‌نده بچه‌سپێت و دژی ده‌ستووری حکومه‌تی ناوه‌ند نه‌بێت که‌چی ده‌سه‌ڵات چوار حیزبه‌که‌ی به‌و خاڵه هه‌ڵخه‌ڵه‌تان.
من به سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێم له زیره‌کی و عاقڵی جه‌نابتان نیه که تۆ سه‌رۆکی به‌ڵکو له دواکه‌وتوویی و گه‌مژه‌یی خه‌ڵکه ئه‌گینا هه‌ر هیچ نه‌بێت مرۆڤی سه‌رۆک و سه‌رکرده ده‌بێت کۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی سه‌رۆکی تێدا بێت وه‌کو شه‌هامه‌ت و که‌رامه‌ت و عه‌داله‌ت . به‌ڵام به‌داخه‌وه جه‌نابتان نه خاوه‌نی شه‌هامه‌تن وه نه خاوه‌نی که‌رامه‌ت وعه‌داله‌تن.
سوید.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست