به‌م نزیکانه یه‌کێتی نیشتمانی تۆڵه له پارتی ده‌کاته‌وه
Friday, 21/09/2012, 12:00
ڕووداوه سیاسیه‌کان ئه‌وه‌نده خێرا تێده په‌ڕن مرۆڤ فریای لێکدانه‌وه‌یان ناکه‌وێت.یه‌کێتی و پارتی ئه‌و دووهێزهن که به‌درێژایی مێژووی دروست بوونیان له ململانێدان. ئه‌و دوو حیزبه که له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام به ناچاری و له‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی خۆیان و له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو کورسی و پاره‌و ده‌سه‌لاته‌ی که له‌دوای ڕوخانی ڕژێم که‌وته ده‌ستیان په‌یمان نامه‌یه‌کی ستراتیژیان پێك هێنا ،ئه‌و په‌یمانه ستراتیژیه نه‌وه‌ك هه‌ر له گه‌لی کوردستان شاراوه بوو به‌ڵکو ته‌نانه‌ت سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزب له‌و په‌یمان نامه‌یه بێ ئاگا بوون.ئه‌گه‌ر چی به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه ستراتیژیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی تا ئێستا به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه به‌ڵام له پراکتیکدا جگه له دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ناوبراودا به تالان بردنی ژێر خانی ئابووری و ده‌ست به‌سه‌را کردنی بودجه‌ی میلله‌ت و پاره‌ی نه‌وت که‌خۆی له ملیاره‌ها دۆلار ده‌دات هیچی تر نه‌بوو.ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی و پارتی توانیویانه بۆ چه‌ند ساڵێك درێژه به‌م هاوپه‌یمانه‌ی نێوانیان بده‌ن به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانکاریه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان چیتر ناتوانن به‌رده‌وامی به‌م هاوپه‌یمانێتیه بده‌ن. یه‌کێتی و پارتی هه‌ریه‌کێکیان سه‌ر به دوو جه‌مسه‌ری جیاوازی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تین هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه که نه‌توانن درێژه به‌و هاوپه‌یمانێتی یه‌ی نێوانیان بده‌ن.له‌زۆر بۆنه‌دا کادیران و په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی خۆیان به زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌و خهڵهتاودهزانن له‌م هاوپه‌یمانیه‌دا هه‌رچی کادیران و به‌رپرسانی پارتیشن منه‌ت به‌سه‌ر یه‌کێتی دا ده‌که‌ن و زۆر جارخۆیان به مه‌غدور ده‌زانن. له ووتارێکمدا هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتیم به زه‌واجێکی متعه شوبهاند که‌چی واخه‌ریکه ئه‌و بۆ چونهم دێته دی. به‌ڕای من له‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو حیزبه یه‌کێتی زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌که‌م بووه و گه‌وره‌ترین باجی داوه به پێچه‌وانه‌شه‌وه پارتی گه‌وره‌ترین سودو قازانجی له‌و هاوپه‌یمانێتیه کردووه.به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش یه‌کێتی گه‌وره‌ترین سودمه‌ند ده‌بێت و پارتیش زیانێکی گه‌وره‌ی پێ ده‌گات. ئه‌ویش له‌به ئه‌م هۆکارانه ی لای خواره‌وه.
یه‌کێتی هێزێکی نیشتمانی وخاوه‌ن پێگه‌ی جهماهریهو خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌رو خاوه‌ن خه‌باتی پارتی زانیه ومێژوویهکی هه‌یه له تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کاندا له‌هه‌مانکاتدا گه‌وره‌ترین ڕۆڵی بینیوه له ده‌ستکه‌وته نیشتمانیه‌کاندا له‌وانه هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ ی پارتیزانی دوای ئاشبه‌تاڵی 1975 وڕاپه‌ڕینی 1991. هه‌رچی پارتیشه حیزبێکه خاڵی له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لانکێکه بۆ داڵده‌دانی جاش و ئهنفالچیانی پاشماوه‌کانی ڕژێمی له‌ناوچوو وه‌هه‌روه‌ها ئه‌نجامده‌ری چه‌ندین کاره‌سات وخیانه‌تی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی یه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه 31ی ئاب.
پارتی ئه‌و حیزبه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نه‌بێت هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی خاوه‌ن ستراتیژی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی حه‌ز به هاوپه‌یمانێتی ناکه‌ن به‌مه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژی نێوان خۆی و یه‌کێتی به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت ببێت به ئۆپۆزیسیۆن له به‌رله‌ماندا ، هه‌رچی یه‌کێتیشه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ گۆڕان یاخود یه‌کگرتووو کۆمه‌ڵ حکومه‌ت پێك بهێنێت.
یه‌کێتی له‌به‌ر خاتری پۆستی سه‌رۆک کۆماری تاڵه‌بانی چوار ساڵه زوخاوی مه‌رگی ده‌ستی پارتی ده‌چێژێت و گه‌یشتۆته لێواری مه‌رگ به‌ڵام وا خه‌ریکه ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی تاڵه‌بانی کۆتایی پێ دێت و ئیتر یه‌کێتی ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی ده‌ستی پارتی قه‌بوڵ ناکات و چیتر ڕای کادیران و دڵسۆزانی ناو یه‌کێتیش فه‌رامۆش ناکات.
یه‌کێتی زۆر ده‌مێکه به‌داوی هه‌لێکدا ده‌گه‌ڕێت که له پارتی جیابێته‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، که‌چی وا خه‌ریکه پارتی خۆی ئه‌و هه‌له بۆ یه‌کێتی دروست ده‌کات.
تاڵه‌بانی به پاڵپشت کردنی مالیکی و نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانهلێ ی گه‌وره‌ترین گورزی له بارزانی وه‌شاند وکاریگهریهکهی هێنده گه‌وره‌بوو بووبارزانی تووشی شۆک کردووه.
بارزانی به سه‌فه‌ر کردنی بۆ ده‌روه‌ی ووڵات له‌کاتی هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ کوردستان ده‌یه‌وێت تۆڵه له تاڵه‌بانی بکاته‌وه که‌چی نازانێت تاڵه‌بانی ئێستاش به‌و ته‌ندروستیه‌وه خه‌ریکه پلان بۆ شکستهێنانی یه‌کجاره‌کی ئه‌و داده‌نێت.
به‌ڕای من تاڵه‌بانی یه‌کێتی له‌م خوله‌ی به‌رله‌مان زیاتر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتیدا ناکه‌ن و جیا ده‌بنه‌وه ئاخۆ پارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا چی ده‌کات چ هێزێکی نیشتمانی یان چ حیزبێکی کوردی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته هاوپه‌یمانی پارتی ؟
جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت پێش ماڵ ئاوایی له ژیانی سیاسی تۆڵه‌ی 31ی ئاب له بارزانی بکاته‌وه چونکه هه‌رگیز ئه‌و شکسته‌ی حیزبه‌که‌ی له 31ی ئابدا پێ قه‌بوڵ ناکرێت.ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو شکست خواردنه‌ی حیزبه‌که‌ی و پارچه پارچه بوونه‌ی که‌له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یه که‌خۆی له‌کوردستان نه‌بووه به‌سه‌ریدا هات له‌پارتی بکاته‌وه .
ساته‌کانی تۆڵه کردنه‌وه له پارتی و بارزانی ئاسۆیان ده‌رکه‌وتوه ئه‌وه‌تا به‌رپرسی کارگێڕی یه‌کێتی ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه به هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌کاندا بچینه‌وه به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌م گوزارشه به ئاشکرا ئه‌م پلانه ی تاڵه‌بانیمان بۆ ده‌رده‌خات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له پارتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست