مه‌سعود بارزانی وازی له‌فه‌رز هێناوه‌وخه‌ریکی سوننه‌ته
Tuesday, 20/12/2011, 12:00
له‌وانه‌یه که‌سانێك بپرسن که بۆچی سه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی هێنده حه‌زیان به‌ناوبژیوانی سه‌رکرده عێراقیه‌کان وڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی عه‌ره‌بن که‌چی وازیان له کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وحکومه‌ته‌که‌ی هێناوه که لێوان لێوه له ده‌یان قه‌یرانی جۆراو جۆر له‌وانه قه‌یرانی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و وه‌هه‌روه‌ها قه‌یرانی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیانه‌ی که که هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی تیا نوقوم بوه‌و چه‌قی به‌ستوه. مه‌سعود بارزانی زۆر به ئاگایانه کاری ناوبژیوانی ده‌کات چاک ئه‌و ڕاستیانه ئه‌زانێت که هه‌ر به هێزبونێکی حکومه‌تی ناوه‌ندوته‌بایی لایه‌نی شیعه‌و سوننه له‌عێراقدا شکسته بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌زمونه‌که‌ی که‌چی ئه‌و ئه‌و کاره هه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
ناوبژیوانی مه‌سعود بارزانی به‌زه‌ره‌ری کورد‌و قازانجی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی. مه‌سعود بارزانی له ڕوی مرۆڤایه‌تی یه‌وه ئه‌و کاره ئه‌نجام نادات به‌ڵکو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تایفی له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا ڕوبدات پریشکی ئه‌و شه‌ڕه‌ش بگاته کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ویش له‌ق بکات یان ئه‌گه‌ر بێت وئه‌و شه‌ڕه ڕوبدات ئیتر ئابوری ئێراق ده‌که‌وێته ده‌ستی میللیشیای شیعه‌و سوننه‌وئیتر ئه‌و به‌شه پاره‌ی دزراوی نه‌وتی له‌ده‌ست ده‌چێت. پێم سه‌یره سه‌رۆکێك پێ ی ئاسته‌م بێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد که واجب و فه‌رزه له‌سه‌ری له‌سه‌ر مێزی گفت و گۆ کۆبکاته‌وه که‌چی بێت سه‌رکرده شۆڤێنیه‌کانی عه‌ره‌ب که‌دژی ماده‌ی سه‌دو چل ودژی فیدرراڵیه‌تی هه‌رێمی کوردستانن که تۆمه‌تباریشن به کاری ترۆریستی له هه‌رێمی کوردستان نه‌وه‌ك هه‌ر ناوبژیوانیان بۆ ده‌کات به‌ڵکوپه‌نایشیان ده‌دات و به‌رگریشیان لێ ده‌کات له کاتێکدا نه‌ك ئه‌مه هه‌ر سونه‌تیش نیه بگره حه‌رامیشه. خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه له‌و سه‌رۆکه بپرسن که خۆیان ده‌نگیان پێ داوه ئه‌و به ڕه‌زامه‌ندی کێ تۆمه‌تبارێکی به‌کاری ترۆریستی وه‌کو تاریق هاشمی په‌نا ده‌دات و به‌ورگری لێ ده‌کات له‌کاتێکدا هاشمی وساڵح موتڵه‌ق دوو سه‌رکرده‌ی شۆڤێنی عه‌ره‌بن که دژی ئه‌زمونی کوردستان و گه‌لی کوردن.
سه‌رانی کورد به‌م کاره خیانه‌تکارانه‌یان بۆ هه‌موودونیا ده‌یسه‌لمێنن که‌وا ئه‌وان دژی سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ت وسه‌روه‌ری خاکی کوردستانن وه‌هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنن که وا هه‌میشه دژی ئاشته‌وایی و یه‌ك ڕیزی میلله‌تی خۆیان و ڕێکخه‌رو ناوبژیوانی دوژمنانی گه‌لی کوردن. سه‌رانی کورد ئه‌ندازیاری نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی عێراقی نوێبوون ئه‌و عێراقه‌ی ئه‌گه‌ر بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بونایه ئێستا به‌غدا وه‌کو مه‌قادیشۆ وابووعێراقیش وه‌کو
سۆماڵ ئه‌و کاته کوردستانی باشوور زۆر به‌ئاسانی جاڕی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌دا. که‌چی به‌هۆی هه‌ڵساندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌و ڕزگار بوونی له قه‌یرانی سیاسی و بونیادنانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و لۆجستی وا خه‌ریکه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی که سه‌رانی کورد شانازی پێوه ده‌که‌ن ڕووه‌و شکست و تیاچوونه به‌ده‌ستی ئه‌و هێزو حکومه‌ته‌ی که به‌ده‌ستی خۆیان دروستیان کردوو بونیاتیان نایه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست