کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پارتی با ڵۆنێکه‌ یه‌کێتی فوی تێکردووه‌ هه‌ریه‌کێتیش ده‌توانێت به‌تاڵی بکاته‌وه‌

Saturday, 04/08/2012, 12:00







ڕاسته‌ پارتی کۆنترین حیزبی کوردستانه‌ که‌تاکو ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ودرێژه‌ به‌ سیاسه‌تی دیماگۆجیانه‌ی خۆی ده‌دات، به‌ڵام حه‌ق وایه‌ بپرسین که‌وا کێ بۆته‌ هۆی مانه‌وه‌ی پارتی و ئاوا قه‌واره‌ی گه‌وره‌ کردووه‌.
چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌ن که‌وا پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیان زیاد له‌ قه‌باره‌و قورسای خۆیان گه‌وره‌کردووه‌وکردویانه‌ به‌ حیزبێکی دیکتاتۆرو سته‌مکار. فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆی زۆر هه‌ن که‌ وا پارتیان کردۆته‌ حیزبێکی ملهوڕو دیکتاتۆربه‌ڵام کاریگه‌رترین و سه‌ره‌کیترین فاکته‌ری گه‌وره‌کردنی پارتی یه‌کێتی نیشتمانی خودی مام جه‌لاله‌.
هه‌موو مرۆڤێکی سیاسی و ڕۆشنبیر ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانیێت پارتی ته‌نیا حیزبێکی کوردیه‌ که‌ خاڵی یه‌ له‌ هوموو ستراتیژێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی . مێژووی سیاسی پارتی و خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی و جاشایه‌تی کردنی بۆ ووڵاتانی دراوسێ و دوژمنانی کوردو له‌شکرکێشی دوژمنانی کورد بۆ سه‌ر خاکی کوردستان له‌ناوه‌ڕاست نه‌وه‌ده‌کاندا زیندوو ترین به‌ڵگه‌ن که‌وا ئه‌وه‌ی پارتی هه‌وڵی بۆ ده‌دات ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و خێڵایه‌تیه‌ نه‌وه‌ک خزمه‌تی میلله‌ت و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ هۆی گه‌وره‌کردنی قه‌باره‌ی پارتی زیاد له‌ قه‌باره‌ی خۆی دووجۆرن .

فاکته‌ری ناوخۆیی.

پارتی له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ تاکو ئێستا به‌ حیزبی شکست خواردووناسراوه‌ چ له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ یاخود سه‌ربازیه‌وه‌ .
پارتی له‌ سالی 1975 له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولدا ته‌نها به‌هۆی په‌یماننامه‌ی جه‌زائیره‌وه‌ که‌ له‌نێوان شای ئێران و جه‌زائیردا مۆرکرا مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵی به‌ شۆڕشی کورد کرد بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت مه‌کته‌ب سیاسی یه‌که‌ی خۆیشی شکستی به‌ شۆڕشێکی گه‌وره‌ی کورد هێنا. دواتر به‌فیتی دوژمنان و بۆ به‌رهه‌ڵستکردنی شۆڕشی نوێ واته‌ کۆمه‌ڵه‌ی ڕانجده‌ران و یه‌کێتی نیشتمانی کورستان جارێکی تر له‌که‌ره‌ج و ئه‌مه‌ریکاوه‌ خۆیان گه‌یانده‌وه‌ کوردستان و که‌وتنه‌ شه‌ڕی یه‌کێتی نیشتمانی . له‌ساڵی 1979 له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی شا و ڕاگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران پارتی بنه‌ماله‌ بووه‌ سوره‌ی به‌رله‌شکری سوپای پاسداران وکه‌وته‌ شه‌ڕی پارته‌ کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌وانه‌ کۆمه‌له‌و دیموکرات وته‌واوی شاره‌کانی کوردستانیان له‌ده‌ست سه‌ندن به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتیان شه‌هید کردن. تا ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان شه‌ڕی یه‌کێتی نیشتمانیان کردووسه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردیان شه‌هید کرد.
ده‌یان کاره‌ساتی خوێناوی و جه‌رگ بڕیان به‌سه‌ر ئه‌م نیشتمانه‌و ڕۆڵه‌کانیدا هێناوه‌ له‌وانه‌(کاره‌ساتی هه‌کاری کاره‌ساتی 31 یئاب)
چه‌ندین جار له‌شکر کێشی دوژمنانی کوردیان کردووه‌ بۆ سه‌ر کوردستان له‌وانه‌ له‌شکر کێشی سوپای تورکیاساڵی 1997 بۆسه‌ر خاکی کوردستان دژی یه‌کێتی نیشتمانی و په‌که‌که‌. له‌شکر کێشی سوپای سه‌دام له‌ 31ی ئابی 1996.
له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 کاتێك جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا پارتی بنه‌ماڵه‌ له‌که‌ره‌ج خه‌ریکی کاسپی بوون و هه‌رگیز بڕوایان به‌ ڕاپه‌ڕین نه‌بووبه‌ڵام تاڵه‌بانی به‌ زۆر په‌لی گرتن و جارێکی تر هێنانیه‌وه‌ بۆ کوردستان و کردنی به‌ شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی. له‌کاتی کشانه‌وه‌ی سه‌دام له‌هه‌رێمی کوردستان و به‌جێ مانی ئه‌و هه‌موو جاش و موسته‌شارانه‌ی که‌له‌سه‌رده‌می ڕژێمدا به‌هه‌زاران تاوانیان ئه‌نجام دابوو کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان ئه‌نجام دابوو له‌ترسی تۆله‌ی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر چونه‌ باوه‌شی پارتی بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌م جۆره‌ پارتی بووه‌ خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی خیانه‌تکارو تاوانبار له‌جاش و جه‌یش شه‌عبی و ئه‌من و ئیستخبارات که‌ ئه‌مه‌ش به‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌مه‌ش پارتی بووه‌ لانکێك بۆ خه‌ڵکانی تاوانبارو خیانه‌تکارودژ به‌ گه‌ل و نیشتمان. بۆ چونه‌ ناوناوه‌رۆکی سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌م دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 و دروست کردنی حکومه‌تی عێراق هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌و حکومه‌ته‌دا کردووله‌ دوای هه‌ڵبژاردنی به‌هاری 2010 ی حکومه‌تی عێراق دروست بو پۆستی سه‌رۆک کۆماربه‌ر کورد که‌وت به‌م پێ یه‌ش تاڵه‌بانی گونجاوترین که‌سایه‌تی بوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.
به‌م جۆره‌ و به‌پێ ی په‌یمانی ستراتیژی نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی پۆستی سه‌رۆکی عێراق بۆ تاڵه‌بانی بوو و پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌ر پارتی بنه‌ماڵه‌ که‌وت. ئیتر له‌و کاته‌وه‌ی بارزانی بۆته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ حیزبی له‌وه‌ش زیاتر کردوونی به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی به‌جۆرێك ئێستا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ سیادی ته‌نفیزی و ئه‌منیه‌کانی کوردستان به‌دسه‌تی باوك و کوڕو برازاوه‌یه‌ واته‌ بارزانی باوك و بارزانی کوڕو نێچیری برازا. به‌م پێ یه‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ر به‌ناو شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ . بارزانی ئه‌م سه‌رده‌می حوکم ڕانیه‌ سێکوچکه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌هه‌لێکی زێڕین زانی که‌وته‌ خۆ پته‌وکردن و به‌ستنی په‌یوه‌ندی بازرگانی گه‌وره‌و په‌یوه‌ندی ئه‌منی موخابه‌راتی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ له‌وانه‌ تورکیا دواتر که‌وته‌ هه‌ڵکۆڵینی خاکی کوردستان و هه‌راج کردنی نه‌وتی کوردستان به‌ کۆمپانیا بیانیه‌کان وتورکیا . ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر بارزانی حیزبه‌که‌ی ئه‌وه‌ندی تر پارتی قه‌واره‌ گه‌وره‌کردووبه‌جۆرێك حساب بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان ناکات و منه‌تیش به‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتماندا ده‌کات که‌ به‌شداری کردووه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا.

فاکته‌ری ده‌ره‌کی .

ئه‌وه‌ی پارتی والێکردووه‌ که‌ له‌ سێبه‌ره‌که‌ی خۆی بایی ببێت و خۆی به‌زلهێزی هه‌رێم بزانێت ئه‌و کلک گرێدانه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵ تورکیاو عه‌ره‌به‌ سونه‌کانی که‌نداو له‌وانه‌ سعودیه‌و قه‌ته‌ردواتر ئیسرائیل که‌ئه‌م چوار ووڵاته‌ سه‌ر به‌ کوتله‌ی ئه‌مه‌ریکان دژبه‌ سوریه‌و ئێران.
پارتی سێ بنکه‌ی سه‌ربازی تورکی له‌ ناوچه‌ی بادینان مۆڵ داوه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ به‌کارهێنانیان له‌دژی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ڕوبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی و تورکیا ده‌بنه‌وه‌. واته‌ له‌ ئێستادا ووڵاتانی که‌نداوو تورکیاو ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدایه‌. پارتی به‌ پاره‌ی دزراوی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌ بۆدجه‌ی له‌ 17%ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ده‌یان ملیار دۆلاری له‌ بانکه‌کانی ئیتالیاو ئه‌ورۆپاو تورکیا قایم کردووه‌و به‌ به‌شێك له‌ پاره‌یه‌ هێزێکی چه‌کداری بێ سه‌رو به‌رو عه‌شایری له‌خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا دروست کردووه‌وئه‌رکی ئه‌م هێزانه‌ پارستنی سنورو سه‌روه‌ری کوردستان نیه‌ دژی دوژمنه‌کانی به‌ڵکو ته‌نها بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌. پارتی ئه‌وحیزبه‌یه‌ که‌ به‌شه‌ڕ به‌هێز ده‌بێت و قه‌واره‌ی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆیه‌ به‌ڕای من ته‌نها ڕێگایه‌ک بۆ شکست پێخواردنی پارتی ڕێگه‌چاره‌ی دیموکراتیه‌ ئه‌ویش سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌. پارتی هێزی چه‌کدارو پاره‌و ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ته‌زویرکردن.ئه‌ی که‌واته‌ چ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی ؟

هه‌روه‌کو له‌سه‌رووتاری ووتاره‌که‌مدا ئه‌وه‌م نووسیوه‌ یه‌کێتی قه‌واره‌ی پارتی گه‌وره‌کردووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌تونێت شکستی پێ بهێنێت. چۆن؟ خۆش به‌ختانه‌ یه‌کێتی و پارتی هه‌ریه‌کێکیان سه‌ر به‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی ناوچه‌که‌ن که‌ دژ به‌یه‌كن واته‌ تورکیاو ئێران. که‌واته‌ پارتی سه‌ر به‌ کوتله‌ تورکیایه‌و یه‌کێتیش سه‌ر به‌ئێرانه‌ بۆیه‌ ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ده‌بێت ئه‌و په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌ دژ به‌مییله‌ته‌ی که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆک دروستیان کردووه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌مری ئاغاکانیان هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه‌وکۆتایی پێ بهێنن .
که‌مه‌ش کرا پارتی به‌ته‌نها له‌ سه‌نگه‌ری تورکیادا ده‌مێنێته‌وه‌ یه‌کێتی و گۆڕانیش زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه‌ودوریش نیه‌ به‌یه‌ك لیستیش له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌یه‌که‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌مووزی 2013 بکه‌ن ئه‌و کاته‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌توانن حکومه‌ت پێك بهێنن و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری بارزانی ده‌ربهێنن و بۆ هه‌ته‌ هه‌تا شکستیان پێ بهێنن یاخود ئه‌گه‌ر پارتی ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع نه‌بێت واته‌ ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی کوتله‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کات واته‌ ده‌بێت شه‌ڕ بکات. ئه‌و کاته‌ ماهیه‌تی پارتی ده‌رده‌که‌وێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان .
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌هه‌موو کاتێکدا ده‌توانێت ئه‌و په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ که‌ بۆته‌ هۆی قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ دواتر ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی به‌رله‌مانه‌وه‌ به‌یه‌ك گرتن له‌گه‌ڵ 25 کورسیه‌که‌ی گۆڕاندا شکست به‌ حکومه‌ته‌که‌ی پارتی بهێنێت و متمانه‌ له‌ کابینه‌ی حه‌وته‌م بسێنێته‌وه‌و حکومه‌تێکی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ویه‌کگرتوودا پێك بهێنن. واته‌ پارتی وه‌کو باڵۆنێکی گه‌وره‌ وایه‌ و یه‌کێتی فووی تێکردووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت به‌تاڵی بکاته‌وه‌.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە