که‌ی قودس گه‌ڕایه‌وه بۆ عه‌ره‌ب ئه‌و کاته‌ش که‌رکوک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کوردستان
Monday, 19/04/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له‌به‌ر پیرۆزی و گرنگی شاری که‌رکوكی به‌راوورد کردبێت له‌گه‌ڵ قودسدا ئه‌وا من ده‌ڵێم قودس و که‌رکوك له سێ شت‌دا له‌یه‌ك ده‌چن که‌ئه‌مانه‌ن.
1/ که‌رکوك و قودس دوو شاری داگیر کراون له‌لایه‌ن دوژمنه‌کانیانه‌وه.
2/ قودس له‌لایه‌ن عه‌ربه‌وه پشتگوێ خراوه‌و بووه‌ته دروشمی بریقه‌دار و بابه‌تی بازرگانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب و سه‌رکرده‌کانی فه‌له‌ستین و جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بیشیان پێ چه‌واشه کردووه، که‌رکوكیش هه‌روه‌کو قودس کراوه به ماده‌یه‌کی ده‌ستووری و ئیتر پشت گوێ خراوه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دانووستنه‌کاندا بۆڕاکێشانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و چه‌واشه کردنیان که‌رکوك و ماده‌ی 140 ده‌که‌نه بابه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌کانی میدیاکانیان دواتر بیریان ده‌چێته‌وه.
3/ که‌رکوك و قودس ئه‌و دووشاره داگیر کراوه‌ن، که هه‌رگیز به گفتوگۆ ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان، چونکه که‌رکوك و قودس نه‌ك ته‌نها کێشه‌ی نێوان دوو ووڵات و یان دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه، به‌ڵکو به‌داخه‌وه کێشه‌ی که‌رکوك و قودس بۆته کێشه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌رکردنیان ئێجگار سه‌خت و ئاڵۆزه.
له هه‌موو دانووستانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌که‌کانی عێراقدا هه‌میشه که‌رکوك خاڵی بنبه‌ستی ڕێککه‌وتنه‌کان بووه، چونکه زۆر مه‌حاڵه حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ی تورك و نه‌ته‌وه‌ی فارس و ووڵاتانی ڕۆژئاوا ڕازی بن به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چونکه به بۆچوونی من مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك به‌نده به ستراتیژی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان خاڵێکی ستراتیژیه بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کوردی باشور، چونکه که‌رکوك شارێکی ئابوری به‌هێزی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان. دواتر له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی کورد بۆ شاری که‌رکوك ڕۆژ به‌ڕۆژ پێگه‌ی کورد لاواز و بێ هێز ده‌بێت له‌و شاره‌دا و داگیرکه‌رانی که‌رکوکیش قۆناغ به قۆناغ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زیاتر ده‌چه‌سپێنن، به‌و پێیه‌ی که نیوه‌ی کورسیه‌کانی ئه‌و شاره‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی به‌رله‌مانی عێراقدا بۆ خۆیان برد هیچ دوور نیه، که له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵی داهاتوودا کورد بکه‌نه که‌مینه و دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاپرسیه‌وه که کورد بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات و له‌حکومه‌تی عێراق داوای ده‌کات به ته‌زویریش بوبێت ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوك ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ی وه‌کو شارێکی عێراقی سه‌ر به‌ناوه‌ند. ئایا ئه‌م پێشبینییه‌ی من ئه‌گه‌ر چی بۆچونێکی ڕه‌ش بینانه‌نیه به‌ڵام پێتان وانیه ئه‌مه واقعێکی تاڵ بێت و به‌رۆکی کورد بگرێت ئیتر ئه‌م هه‌موو گه‌شبینییه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت یان چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌رجگه له‌به‌دبه‌ختی چی سودێکی هه‌یه.
من دڵنیام سه‌رانی کورد ئه‌م خوله‌ی به‌رله‌مانیش هه‌ر به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی و پۆست دا ده‌گه‌ڕێن بۆ خۆیان و حیزبه‌کانیان که‌رکوك و مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کان جارێکی تر په‌راوێز ده‌خرێنه‌وه.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه حکومه‌تی عێراقیش به شیعه‌و سوننه‌وه هیچ گره‌نتیه‌ک به‌کورد ناده‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی که‌رکوك و خۆیشیان زیاتر پێگه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان له‌و شاره‌دا ده‌چه‌سپێنن وله‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری و ڕاکێشانی سۆزی تورکمان و به‌شێکی کوردی شیعه مه‌زهه‌ب و کڕینی ئه‌و کوردانه‌ی که کاتی خۆی به‌پاره جاشێتیان بۆ سه‌دام ده‌کرد نفوزی خۆیان زیاد ده‌که‌ن و دواتر که زانیان ڕاپرسی بۆ ناسنامه‌ی که‌رکوك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه مانگێکیش لێ ی ناوه‌ستن بۆیه هیوادارم جه‌ماوه‌ری کوردستان و خه‌ڵکی که‌رکوك به دروشمی چه‌واشه‌کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و خۆیان خه‌می خۆیان بخۆن و کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌که‌یان بکه‌ن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست