کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روو نكردنەوەیەك لەئارى سابیرەوە دەربارەى هەواڵێكى كوردستانپۆست

Friday, 23/10/2009, 12:00


لەچەند رۆژى رابردوو لەسایتى بەڕێزى كوردستان پۆستەوە هەوڵێك لەسەر گەندەڵیەكانى رۆژنامەى رووداو بلاًَو كرایەوە لەیەكێك لەو نوسراوانەى كراوە لەلیستى مووچەكاندا ناوى من لەژمارە 24 هاتووە گوایە مووچەم لەنوسینگەى ئەنجومەنى وەزیران وەرگرتووە كەبڕى پارەكە 450000چوار سەد و پەنجا هەزار دینارە لێردە دەمەوێت ئەوە روون بكەمەوە كەمن تەنها لەمانگى 4ـ5ـ 2008 مووچەم لەرۆژنامەى رووداو وەرگرتووە وەك پەیامنێرى كۆیە دواتر بەهۆى ئەوەى كەلەلام روون نەبووە ئەو رۆژنامەیە لەكوێ بودجە وەردەگرێت دەستم لەكاركێشایەوە بەیەكجارى چوومەتە راگەیاندنى كۆمپانیاى وشە تاكوو ئێستا بەردوام لەكارى رۆژنامەگەرى وەمن بەهیچ شێوەیەك ئاگادارى ئەو كارە نیم كەكراوە بۆیە لێرەوە داواكارم لەبەڕێزانى ئەنجومەنى وەزیران لێكۆڵینەوە لەو كێشەیە بكەن كەناوى ئێمە لەلیستى مووچە خۆرانى رۆژنامەى رووداو هاتووە بەبێ ئەوەى مووچە وەربگرین.
لەگەڵ رێزدا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە