چەند بەڵگەنامەیەكى زۆر گرنگ تێوەگلانى جەلال تاڵەبانى ئاشكرادەكات لەچەندین كارى تیرۆریستى و چەپەڵدا ..
Friday, 18/11/2011, 12:00
مێژوو شەرم لەكەس ناكات و رووداوەكان هەمووى لەهەناویدا گلئەداتەوە بۆ كاتى گونجاوى خۆى تاكو لاى نەوەكانى ئاییندە پەردەى لەسەر هەڵماڵێت و ئاشكراى بكات ، ئەوانەشى ئەمڕۆ لەكوردستانى باشووردا رۆڵى كەسانى نیشتیمانپەروەر ئەبینن بێ لەوەى ئیستا سیخناخى خیانەت و چڵكاوخۆرین بۆ هێزە بیانیەكان رۆژگارێكیش بووە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان لەگەڵ شەیتانیش هاوپەیمانێتیان بەستووە ، ئەوەتا تەماشاى رۆژنامەى موستەقبەلى لوبنانى بكەن كەچۆن سیخوڕى و بێهەڵوێستى نیچیرڤان بارزانى بڵاودەكاتەوە لەمەڕ دژایەتى كردنى گەریلا نیشتیمان پارێزەكانى وڵات بۆ بینینى هەواڵەكە كلیكى ئەم لینكە بكەن :
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=5711&Besh=Hewal&Cor=1 دیارە نێچیرڤانێك كە سیروانى براى خاوەنى سێ بەش لەچوار بەشى كۆمپانیاكانى سنوورى دەسەڵاتى پارتیە بە كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانى ئنتەرنێتەوە ، وابەئاسانى دەستبەردارى ئەو سامانە خەیاڵیە نابن كە لەتەك ئەمیر و شازادەكانى كەنداوى عەرەبیدا كێبڕكێى پێدەكەن ، هەروەك چۆن كتێبى (الموساد فى العراق و دول الجوار) لەنووسینى (شلومو نكدیمون) رۆڵى سیخوڕیانەى مەلا مستەفا بارزانى بۆ دەزگاى مۆسادى ئیسرائیلى بەبەڵگە و وێنەى حاشاهەڵنەگرەوە لەسەدەى پێشوودا ئاشكرا كرد ، بۆ خوێندنەوەى كتێبەكە كلیكى ئەم لینكە بكە :
http://www.albasrah.net/maqalat_mukhtara/arabic/0704/hashemi_150704.htm دیارە پاشەڵە پیس و پڕ لەنگیەكەى جەلال تاڵەبانیش وا خەریكە بەهیمەتى پێگەى بوێرى كوردستانپۆست هێور هێور بە بەڵگەوە بۆ كۆمەڵانى كوردستان و جیهان رووندەبێتەوە و ئاشكرا دەبێت ، بۆیە پاش ئاشكرابوونى دۆكۆمینتارى جەلال تاڵەبانى لەكارە تیرۆریستیەكانى كارلۆسى گەورە تیرۆریستى جیهانیدا لەزارى خودى كارلۆس خۆیەوە ، لەم دەرفەتەدا و لەبەڵگەیەكى تردا رۆڵى ئاشكراى جەلال تاڵەبانى ئاشكرا دەكەین لەهاریكاریكردنى زۆرێك لەرێكخراوە تیرۆریستیە جیهانیەكان كەتیایاندا هاوپەیمانێتى جەلال تاڵەبانى موهەریجە لەگەڵ خودى رێكخراوى (موجاهیدنى خەڵقى) ئێرانى كەلە راپەڕینى بەهارى 1991 دا لەلایەن كوردەوە بەموجاهید خاسە ناویدەركرد بەهۆى رۆڵى زۆر ناشرینى لەهاریكاریكردنى ئاشكراى بۆ حەرەس جمهورى بەعس لەسەركووتكردنى راپەڕینى كوردەكان بەتایبەتى لەناوچەكانى گەرمیان و دوزخورماتوو و كەركوك و كفرى و كەلار كەبەهۆیە بەسەدان كەس شەهید و بێسەروشوێن بوون ، بۆبینینى هەواڵەكە تەماشاى ئەم لینكە بكەن :
http://100fm6.com/vb/showthread.php?t=72363 هەروەها ئەو جەلال تاڵەبانیەیى لەكاتى شۆڕش و پاش راپەڕین و بەدرێژایى شەڕى ناوخۆى یەكێتى و پارتى بەفەرمانى شەخسى خۆى بەسەدان كەس تیرۆركراوە و بەدەیان دیل كوژراوە ، ئیستا خۆى وەك پەپولەى ئاشتى نیشاندەدات و چەندین ساڵە فەرمانى لەسێدارەدانى تیرۆریستە مەترسیدارەكان واژۆ ناكات و بەوهۆیەوە دەیان تیرۆریست توانیویانە لەزیندان هەڵبێن و چالاكانە لەرێكخراوە تیرۆریستیەكاندا كاربكەنەوە و زمانحاڵی هەمووشیان ئەڵێت : زۆر سوپاس بۆ تۆ مامە جەلال تاڵەبانى كەگەردنمانت لەپەتى سێدارە رزگاركرد ، لەمبارەیەوە بۆ زانیارى زیاتر تەماشاى ئەم لینكە بكەن :
http://www.alliraqnews.com دیارە ئەم هەڵوێستەى تاڵەبانى بۆ پاراستنى ژیانى گەورە تیرۆریستانى عێراق كەتاكو نێوكەمەرەیان سوورە بەخوێنى هاوڵاتیانى سیڤیل و بێدیفاع بەلێكدانەوەیەكى زۆر ئاسان ئەتوانرێ پڕاو پڕ بخرێتە خانەى بەرژەوەندى تیرۆریستانەوە و بەدڵنیایشەوە شتێكى راگوزار نیە و ئەشێ لەئاییندەى نزیكدا هاوپەیمانیەكى نهێنى نێوان جەلال تاڵەبانى و رێكخراوە تیرۆریستیەكانى قاعیدە و عێراق ئاشكرا ببێت ، ئەى گوایا تاڵەبانییەك هاوپەیمانێتى لەگەڵ كارلۆسى فەنزویلى و رێكخراوى بایدرماینهۆڤى ئەڵمانى و ئاڵاسوورەكانى یابانى پێكبهێنێت ...ئیتر بـــــۆچى دووربێت كەلەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكانى عێراقدا هاوپەیمانێتى نهێنى ببەستێت .
جەلال تاڵەبانى هەمیشە عاشقى ئەو كەسایەتى و رێكخراوانەیە كەلەلایەن كۆمەڵگاوە نەفرەتلێكرابوون و تاوانبارى مەزن بوون تەنانەت بەرامبەر میللەتە ستەمدیدەكەى خۆشى ، بۆنموونە هەر جەلال تاڵەبانى نەبوو داڵدەى وفیق سامەرائى بەرێوبەرى پێشووى ئستخباراتى عێراقى دا كە ئاشكرایانە تیوەگلابوو لە عەمەلیاتى ئەنفال ؟! , هەر تاڵەبانى نەبوو فەرمانى كرد بەئازادكردنى فڕۆكەوانى عێراقى (تارق محمد العزاوى) و لەسەر مەسروفى شەخسى خۆى گەیاندییە لەندەن : بۆ بەرچاوروونى زیاتر تكایە كلیكى ئەم لینكە بكە :
http://www.alliraqnews.com ئەى هەر جەلال نەبوو كۆشكێكى بەخشیە (تەها محى الدین معروف) ى جێگرى سەدام حسین ، لەكاتێكدا كەس و كارى شەهید و ئەنفالەكان لەژێر داروپەردووى رووخاودا رۆژیاندەكردەوە ؟! ، ئەى ئیستاش هەر جەلال تاڵەبانی نیە كەوەزیرى دەرەوەى رژێمەكەى (هوشیار زێبارى) دەنگنادات بەبڕیارێكى كۆمكارى عەرەبى بۆ سزادانى سوریاى بەعس و بەشار ئەسەد كەهەشت مانگە میللەتەكەى قەتل و عام دەكات ؟! ، ئەى هەر جەلال نەبوو بەتەلەفون و بروسكە پشتیوانى خۆى بۆ رژێمەكەى (حسنى ناموبارك) دووپاتدەكردەوە ؟! ، ئەى هەر جەلال نیە وا سەرقاڵى دابینكردنى حەشارگەیەكى پڕ ئەمن و ئاسایشە بۆ كچ و خێزانەكەى قەزافى ، وەك چۆن ئەو حەشارگەیەشى بۆ (ساجیدە تلفاح و رغدى كچى سەدامى دیكتاتۆر لەئوردن و یەمەن دابینكرد) .
تكایە تەماشاى ئەم لینكانە بكەن :
http://www.echoroukonline.com/ara/international/87092.html http://www.inbaa.com/modules.php?name=News&file=print&sid=1448 http://www.burathanews.com/news_article_72273.html لەكۆتادا ئەبێ گەورە و بچوك هیچ گومانیان لەوەنەبێ كە جەلال و مەسعود و دەستوپێوەندەكانیان چارەنوسیان لەچارەنووسى قەزافى و زەین العابدین باشتر نابێت ، چونكە ئەمانە نە سەرۆكن و نە سیاسى بەڵكە باندێكى مافیایى چەپەڵن و وەكو گەنە و میكرۆبە مشەخۆرەكان لەسەر خوێنى میللەتى خۆیان ئەژین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست