کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك لە كەركوكەوە

Saturday, 23/04/2011, 12:00



برایانی چەكدار , هێزەكانی پۆلیس وئاسایش و پێشمەرگە و سوپاو ...
ئەی رۆڵە دلسۆزەكانی ئەم ووڵاتە
بیر بكەنەوە ئێوە بۆ كوێ ڕاپێچ دەكرێن و چەكدار بۆ كام شەر كۆ دەكرێتەوە و بیر بكەنەوە ئەم دوو دڕندەیە بۆ تەنیا بۆ سەركوت كردنی میللەتەكەمان یەكگرتون و جاران میژویان بە برا كوژی بردە سەر و هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلەیان كردە قوربانی بەرژەوەندیەكانی خۆیان ,برایان زۆرخۆشە بەرگری لە خاك و نەتەوەكەی خۆتان بكەن و بە ڵام ئێمە رۆژانە بەدەست دوژمنانی كوردەوە دەناڵێنین و ئەم دڕندانەی دەسەڵات بێ دەنگن ئەی بۆ ئێستا هێز كۆدەكەنەوە بۆ سەركوتكردنی خەڵكی رۆشنبیری سنوری دەسەڵاتی مافیا زۆر باش بزانن تەنیا ئێوە بەكار دێنن بۆ پاراستنی مڵك و ماڵی بەرپرسە گەندەڵەكان و ئێوە پێویستە دیفاع لە كەرامەتی خۆتان بكەن كە كەرامەتی ئێوە خاك و نەتەوەكەتانە , بەچاوی خۆتان ببینن سەربازی عەرەب دێنن بۆ تەعداكردن لە میللەتەكەمان بۆیە داواتان لێ دەكەین ویژدانی خۆتان نەفرۆشن و بەڕوی گەندەڵكاران و خیانەتكاراندا بێنەوە لولەی تفەنگەكانتان مەكەنە ئەم گەلە ستەم دیدەیە كەئەوان برای ئێوەن ئەوانەن كە ملازم موحسینەكانیان بە و ڕووی میللەت سپی بكەن و ڕووی ڕەشی خائنان ڕەشتر بكەن .

بزوتنەوەی گەنجانی كەركوك

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە