بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانانەى سوید كەوا ئیستا لە كوردستانن
Saturday, 26/03/2011, 12:00
دیارە لەچەند ڕۆژى ڕابردوو سێ بەرێز لە ئەندامانى پەرلەمانى سوید سەردانى كوردستانیان كردووە ئەم هەلوێستەو سەردانە جێگاى ڕێز و سوپاسە.
وادیارە چاوپێكەوتن و دیداریان لە گەل زۆر كەسایەتى و لایەن و حزب داكردوەو سەردانى سەراى سلیمانى یان كردوە لە مایكەكە ووتەیان پێش كەش بە ئامادە بووەكان كردوەو لایەنگیرى وپشتیوانى داخوازی یەكانى ئەوانیان كردوە (بەگوێرەى ڕاگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیون).كەواتە دیارە ئەمانە تەنها چاویان بەوان كەوتووە!
ئەگەر ئەو ئەندامانە ى پەرلەمانى سوید پەرۆشى خەلكى كوردستانن با یاساى خۆپیشان دانى سویدى یان هەر ولاتێكى ترى ئەوروپى بۆ خەلكى كوردستان و ئەوانەى سەرا روون بكەنەوە.......كاتێك كۆمەلێك خەلك بە بێ مۆلەت بە دارو و بەرد وچەقۆ ودەمانچەى بێ دەنگ و چەكى تریش خۆ پیشان دان بكەن جۆرەها جوێن و ووتەى ناشیرین وداواكارى ڕەواو و دروشمى چاك سازى و ڕوخێنەر ئاراستەى دەسەلات بكرێت و هێزەكانى چالاكى مەدەنى وپۆلیس بریندار بكەن و شەهیدیان بكەن!! پۆلیسیش گول وشیرینى بەدەستەوە بێت...
ئەگەر ئەمە لە سوید یا ولاتێكى ترى ئەوروپى روو بدات ئایا یاساو دەسەلات چ وەلامێكى ئەوانە دەدەنەوە ؟ پێویستە ئەو ئەندام پەرلەمانانە وەلام بدەنەوە ئەگەر راست دەكەن ئەوان ئەندام پەرلەمانن؟ دیارە دەبێت ئاشنا بن بە یاساو دەبێت ئەو یاسایە بۆ خۆپیشان دەران و بەتایبەتیش ئەوانەى سەراى سلیمانى روون بكرێتەوە تا ئەوان و دەسەلاتیش سنوورى خۆیان بزانن و بزانن چۆن داواكانیان دەگەیەنن؟ ئەگینا دیارە ئەوانیش ئەندامى حیزبى ئەو سێ برادەرەنە....ئێوە پشتیوانى خۆتان بۆ داخوازى ئەوان نیشان داوە ئێوە حكومەتتان هەیە و پەرلەمان تان هەیە ئایا ئێوەو ئەوانى تریش لە حكومەت و لە پەرلەمان ئەندام ولایەنگرى پارتە سیاسیەكان نین ئایا ئیوە حكومەت و پارتە سیاسیەكانتان لێك جیاواز كردۆتەوە واتە لەجیاتى ئەندامانى پارتەكەى خۆتان خەلكى ترتان داناوە یان ئایا ئێوە بارەگاى حزبەكانتان بردۆتە دەرەوەى شارەكان ئەگەر سەرتان لە شتێك دەردەچێت ئەو چاكسازى یە بەڕاى ئێوە چەند ماوەى پێویستە بۆ ئەوەى جێ بەجێ بكرێت .فەرموون پڕۆژەیەك پێش كەش بكەن بۆ چاك سازى ئەگەر ئێوە پەرۆشن .ئەگەر نا فەرموون خۆتان بڕۆن لە سوید بارەگاى حزبەكانتان ببەنە دەرەوەى شارەكان ئینجا وەرە پشتیوانى بكە لەو داوایە!پشتیوانى واتە لارى نەبوونە لەهەموو كردارو دروشم وداواكارى یەكان واتە ئەندام پەرلەمانى سویدى ڕازى یە خۆپیشان دان بێ مۆلەت بكرێت پۆلیس بە بەردو چەقۆ دەمانچەى بێدەنگ بریندار بكرێت و شەهید بكرێت وبارەگاى حیزبى ودەزگاى ڕاگەیاندن هێرشى بكریتە سەرو بارەگاى حیزبى بچێتە دەرەوەى شار و حكومەت بروخێ و گفت و گۆ ناكەم تا ئەمانە جێ بەجێ نەكەى........كاكى برا چاكسازى وانابێت....ئەگەر ئەمە ڕاى پەرلەمانى سوید بێت سەد خۆزگە بە كفن دز......بۆیە دەبێت حكومەتى كوردستان بەدواداچون بكات ئەگەر ڕاست بوو ئەو ئەندام پەرلەمانانە پشتیوانى توندو تیژى لە كوردستان دەكەن تەنانەت بە بەردیش بێت دەبێت داواى یاسایى یان لە سەرتۆمار بكرێت لە پەرلەمانى خۆیان و پەرلەمانى ئەوروپى؟ئایا یاساى ئەو بەرێزە ڕێگا دەدات خۆپیشان دانى بێ مۆلەت لەولاتەكەى بكرێت وپۆلیس بەرد باران بكرێت وبریندار بكرێت بە مافى خۆى بزانیت!!!!!
ئەگەر پەرۆشن فەرموون داواكارى یەكان وەربگرن و پڕۆژەیان بۆ دابنێن و ماوەیان بۆ دیار بكەن و پێش كەش بە دەسەلاتى بكەن وە ئەگەر هیچتان پێ نیە بەنزین بە ئاگر دا مەكەن و لێ گەرێن با دەسەلات پڕۆژەى خۆى جێ بە جێ بكات ....كاكى برا فەرموو چاكسازى لە خۆتەوە دەست پێ بكە بڕۆوە سوید بارەگاى حیزبەكان ببەنە دەرەوەى شارو پۆلیسەكانتان بدەنە بەر بەردان ئەو برادەرانەى خۆشمان ئیسلامى یەكان با بارەگاكانى خۆیان ببەنە ئەشكەوتەكان و ئەوەى سەر گردەكەش با بارەگاكەى بباتە شاخەكان بۆ ئەوەى حیزبەكانى دەسەلات چاویان لێ بكەن پێغەمبەر(د.خ)دەفەرمووى(لا یوومن احدكم حتى یحب لأخیە ما یحب لنفسە) واتە ئیمانى نیە ئەوەى تاهەر شتێكى بۆ براكەى پێ خۆش بێت كە بۆ خۆى پێ ى خۆشە.
ئەندام پەرلەمانێك لیبیا و كوردستان لەیەك بچوێنێت دەبێت پلەى ڕۆشنبیرى ئەو ئەندامە چى بێـت كورد گوتەنى كەس نەبوو رەجەب سەرپالە بوو!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست