سه‌مه‌ره‌كانی كه‌ناڵی ئین ئارتی و سه‌نته‌ری میترۆی براده‌ران
Saturday, 25/08/2012, 12:00
لێره‌دا هیچ وته‌یه‌كم بۆ كه‌ناڵه‌كان و سه‌نته‌ركانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربه ده‌زگاكانی ده‌سته‌لات نیه، به‌ڵام هه‌ندیك جار ئه‌وه‌ی له كه‌نأله به‌ناو ئه‌هالی و سه‌ربه‌خۆكان به سه‌نته‌ری میترۆشه‌وه ده‌بینم و هه‌ستی پێده‌كه‌م" زۆر نیگه‌رانم ده‌كا.
له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رشه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌شه‌بای سلێمانی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و، سێبه‌ری ماكسه‌كانی ده‌سته‌لات و هه‌ندیك به‌ناو براده‌رانی پشت سه‌نته‌ری میترۆ ئاشكرا ده‌بن.
له‌م مأڵه‌په‌ره به‌ڕێزه‌ی زۆر بابه‌ته وبڵاو كراوه‌ته‌وه تا ئاستیك دوور له ته‌شهیر و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ڕاستیه‌كان خراونه‌ته ڕوو.
ده‌پرسن بۆچی ره‌حمان غه‌ریب كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری میترۆیه نه‌هاته سه‌ر پێكانی خۆیی و به‌یانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ركردنی (فه‌رمان محمه‌د و سه‌هیم موفتی) رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێره‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه به‌بریاری سه‌ربازی به‌و ئاره‌زوو هه‌ردوو ئه‌و گه‌نجانه له‌و كه‌ناڵه ده‌ركران ، خرانه ژێر فشاره‌وه، فه‌رمان محمه‌د ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌وه‌ك په‌یامنێریكی وێر 15 رۆژ له‌ناو سوریادا راست‌و خۆ‌و ناراسته‌و خۆ‌و به تۆماركراوی و به زیندووی هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی خۆپیشانده‌ره‌كانی كوردانی خۆرئاوای گه‌یانده بینه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان، پاش گه‌رانه‌وه‌وه‌ی له جیاتی خه‌ڵات كردن و رێزلێنان و به‌سه‌ر كردنه‌وه به یه‌ك نوكه قه‌ڵه‌م له‌لایه‌ن توانا عوسمان به‌ڕیوبه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه بێ چه‌ند و چوون ده‌ركرا، هاورێ ڕه‌حمان غه‌ریبیش به‌هۆی دۆستایه‌تی و نزیكی له تواناوه یه‌ك دێری له‌سه‌ر وه‌ك به‌رگریكار له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌هاته گۆ؟!
دوای ئه‌وه‌ش سه‌هێن موفتی ئه‌و گه‌نجه‌ی له رۆژانێك له هه‌ولێر پشتویانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌كردو شه‌و نوخونی و ماندوونه‌ناسانه ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی ڕاده‌په‌راند، ئاگاداربووین كه ده‌زگاكانی بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌تایبه‌تی پاراستن چۆن فشاریان ده‌خسته سه‌ریی و به كرێچێتی و نه‌بوونی زۆربه‌ی هه‌واڵه خه‌ته‌ره‌كانی دژی پارتی و پاراستن ده‌گیانده ئه‌و كه‌ناڵه و ، پاش ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه له‌سه‌ر كومێنتێك به نوكه قه‌له‌مێك ئه‌وه‌یشیان ده‌ركرد؟!
له‌مه‌شدا هاورێی براده‌ران سه‌نته‌ری میترۆ دیرێكی نه‌بوو، دیاره به‌رپسرانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی وه‌ك سێبه‌ری ماسك داره‌كانی پاراستن و زانیاری هه‌ر خه‌ریكی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و چه‌واشه‌كارین بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌گه‌رنا بێ ده‌نگی ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆی براداران له پای چی یه‌وه هاتووه.
ئه‌وه‌نده‌ی من حاڵی بووبم، ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی پاراستن ده‌یانه‌ویت و ویستویانه توانا عوسمان و ره‌حمان غه‌ریب ئه‌وه جیبه‌جیده‌كه‌ن، له كاتێكدا ده‌بوو زۆر بوێرانه پشتویانی ئه‌و دوو گه‌نجه بكرانایه، چونكه وه‌ك خۆتان ده‌لین هه‌ولیر خه‌ته‌ره، باشه كه خه‌تره ئه‌ی بۆچی له ئه‌هه‌میتی ئه‌و په‌یامنیرانه له‌و پایته‌ختی ڕفاندن و تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نووسانه بۆی بێ ده‌نگن؟!
ئه‌وه‌ی كه گومانی له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هیشته‌وه ڕاستگۆیی و بێلایه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئارتی یه، كه هه‌میشه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات، ده‌بێت ئازادی ڕاده‌ربریان له هه‌ولیر زیاتر به‌رفروان بكرێت، رۆژانه به چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك خۆتان كردۆته وارسی ماڤه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و میدیا كارانی كوردستان و، خۆشتان به خشكه‌یی ده‌نگه‌كان ده‌كوژن فشاریان ده‌خنه سه‌رو، بێ منه‌تانه مامه‌ڵه‌ی نا ئه‌خلاقی رۆژنامه‌انی ئه‌نجامده‌ده‌ن، دلنیام ئیستا فه‌رمان و سه‌هێن له هه‌ر كه‌ناڵیكی ده‌سته‌لات بونایه 3 هه‌واڵ و راپۆرت و به‌یانامه‌تان له‌سه‌ر بلاو ده‌كردنه‌وه‌و، به نهینیش كۆبونه‌وه‌تان بۆ ده‌كردن برایانی سه‌نته‌ری میترۆ خێرا به‌یانامه‌كه بنووسن و ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه بكه‌ن؟!
ئه‌مه دووفاقی وئ یزدیواجیه‌ت نه‌بێ چیه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ر گومانێكتان لیان هه‌یه بۆ بلاو ی ناكه‌نه‌وه، یا ده‌تانه‌وێت وه‌ك فیرعه‌ونه‌كانی ڕاگه‌یاندنی پارتی و یه‌كێتی خۆتان به‌سه‌پینن..
خاڵۆ ئێمه‌ش ده‌زانین پیش كاك سۆران عومه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئارتی سه‌هم و پشكی چه‌ند كه‌سی ناو یه‌كێتیو گۆرانی تیایه و به ئیعازی ئه‌وانیش كیچ ده‌كه‌نه فیل و مام فیلیش ده‌كه‌ن كێچ!
گه‌یشتومه‌ته ئه‌و رایه‌ی پاراستن و زانیاری چیان ویستبێت ئه‌وه‌تان كردووه‌و هه‌رواش ده‌كه‌ن، خۆش میدیای و سه‌منته‌ری به ناو به‌رگریكار له رۆژنامه‌نووسان.
له‌وه‌ش سه‌مه‌ره‌یه‌كی دیكه تا یه‌كگرتوو ئه‌و پاره‌ی له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرت له پای سوتاندنی باره‌گاكانیان كه ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی ئۆپۆزیسۆنه چونكه پارتی سوتاندویتی و حكومه‌ت پاره‌كه‌ی ده‌دات و، ئیستاش كه‌ناڵه به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكه‌ی ئێن ئارتی داوای قه‌ره‌بووی 23 ملیار دینار له‌جیاتی له یه‌كیتی له حكومه‌ت داوا ده‌كات، ئه‌مه ش په‌نده‌كه‌مان وه‌بردێنیته‌وه" بانێكه‌و دوو هه‌وا" سه‌مه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ‌و كه‌ناڵێ ئین ئارتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست