کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کریمخان پیاو کوژە یاخود خڵک دەپارێزێ لە کوشتن

Sunday, 06/03/2011, 12:00


ئەوەى لە ڕۆژانى ئەمرۆماندا ڕون و ئاشکرایە ئەوەى هەر ولاتێکى دیموکراتى خوازە کە لە جیهاندا هەبێت بە چەند یاسایەکەوە بەستراوە کە پیویستە چین و توێژە چیاوازەکانى کۆمەلگا پابەند بن پێوەیەوە بەمەرجێک ئەو بنەما دیموکراتیانە لەگەل بنەماو بۆچونە مروڤایەتیەکان بگونجێ ئەم دیموکراتیەو ئازادیە کارنەکاتە سەر خودى تاکیک لە کومەلگادا بوو بەرژەوەندى تایبەت ئازادى مافیکى ِڕەواى گەلە گەل یان هەر تاکیک لە کومەلگادا ئازادە لە ڕادەربرین بەلام نەک بە شیوازێک کە پاراستنى ِرۆڵى خۆى پێبکات بەرام بەر بە ناو ڕزاندنى کەسیکى تر لەوانەیە ئەو کەسانە ئینتیماى نیشتمانیان زور زیاتر بى یان زور بە پەروشتر بن لەو کەسانەى گومانیان لێدەکرێ کە هەلەیەک دەکەن بۆ چاکردنەوەى هەڵەکانیان هەلدەستن بەتۆمەتبارکردنى کەسێکى تر بۆ ئەوەى عیبەکانى خویان پێداپۆشن بویە ئیمە دەمانەوى هەولى جدى بدەین کە بەروحێکى گەنجانە گوزاڕشت جوانیەکانى داهینان و بەرەو پێشچونى تێکستى داهینەرانەو بابەتە کۆمەلاتیە جۆراو جورەکان بکەین وە هەنگاوى جدیش بەرەو وەچەرخانى ووشە فکری و ڕوشنبیریەکان بهاویژین
بەلام بەداخەوە ماوەیەک پیش ئیستا بینیمان لە یەکیک لە ڕوژنامەکاندا بلاو کرابۆوە سەبارەت بە بنەمالەى (کریمخان برادۆستى)کە ئەوان لە پێشدا دەستیان هەبووە لە کوشتنى خەڵک و بکوژى خەلکى بێتاوان بوونە بوو ئامانجى بەرژەوەندى تاکى خویان بەداخەوە ئەو برادەرانەى ئەوەیان نوسیوە دەبایە پیش ئەوەى نوکى قەلەمەکەیان دەست بە نوسین بکات هەندیک زانیارى دروستیان کۆکردباوە لەسەر ئەو بنەمالەیە لەبەر ئەوەى بونى ویژدان لە هەرکەسێک هوکارى سەرەکیە بوو ئەوى تراژیدیاى رەخنەو هێرشکردنى لەسەر درووست نەبێ
من وەکوو رۆژنامەنوسێک بە خوێندنەوەى ئەو بابەتە نەخوشیەکى بیرکردنەوەم گرت ووتم ئاخوو ئەبى بەراستى ئەو بنەمالەیە وابن ؟!
ئاخوو دەبێى کەس هەبێ کورى یان باوکى یان خێزانى کوژرابیێ و بکوژەکەشى ئەو بنەماڵەبیت هەتا ئیستاش کەس قسەى نەکردبێ لەگەلیان؟!پرسیاریکى سەرسورمان دروست بوو لەلام.......
کەواتە ئەگەر بە قسەى ئەو برادەرەبوایە ئەبوایە مالى کەریمخان برادوستى کوردوستانیان جیهشتبایەو عراقیشیان لە 2003 جیهشتبایە لە ترسى تۆلە سەندنەوەى خەلکک بۆیە ویژدانم قبولى نەکرد هەستام لە نزیکەوە زانیارى کۆبکەمەوە لەسەر ئەو بنەمالەیە پاش ئەوەى بوو ماوەیەکى زۆر دەستم بە کوکردنەوەى زانیارى بەدواداچون کرد بۆ ئەم بابەتە ئەم زانیاریانەم دەست کەوت
-بنەماڵەى کریمخان هەر کاتیک کە هێرش دەکرایە سەر پیشمەرگەکان ئەوان ئاگادارى پیشمەرگەکانیان دەکردەوە کە ئەو شوینە بەجى بهێلن لەبەر ئەوەى ڕژیم ئەچێتە سەریان
-کاتیک کورى میر کریمخان بەریز حاجى فخرى کریمخان لەسەر گەنجیکى کورد خەریک بوو لە سێدارە بدرێى بەلام خواى گەورە ڕەحمى پێکرد وە سەرکەوت لە پیلانەکەى ئەو گەنجەى بردە دەرەوەى عراق بۆ ئەوى لە دەستى ڕژێم قوتارى بکات
-هەر ئەو بنەماڵەیەبوون زۆربەى سەرکردە کوردیەکانیان لەماڵى خویاندا حەواندبۆوە لە دەستى ڕژیمى بەعس ئامادەبوون هەموو شتیان بوو بکەن
-هەر ئەو بنەماڵەبوون لە ئازادکردنى عراقدا ڕۆلێکى بەرچاویان هەبوو لە ڕووى کومەلایەتیوو ئابووریدا
.تاکە بنەماڵەبوون کە حسابى بانکیان کراوەبوو لەکاتى جەنگ بە هوى متمانەى دەوڵەتە دراوسیەکان بەو بنەماڵەیە
-هەر ئەو بنەماڵەیە یارمەتى هونەروو هونەرمەندان دەدەن بە بەردەوامم پشتى هونەرى کوردى دەگرن و سەرى دەخەن
-چەندەها هەژاروو لێقەوماو تێر ئەکەن ڕووژانە چەندەها نشتەرگەرى بەبى بەرامبەر دەکەن بوو خەلکى کەم دەرامەتوو لێقەوماواندا
بۆیە ئێمە کەتەمشاى ئەو بنەماڵەیەمان کرد بەو شیوەیە حەقمان بە خوماندا بلێین ئاخۆو دەبێ چى بێویژدانێک بى ئەو بنەماڵەى بێنێتە ڕیزى قاسماغەى کویە ؟!!!1!!!!!
ولامى خەلک بۆ ئەو برادەرە جوانترین ولام بوو کە خەلک هەموو بەیەک دەنگ وتیان با بچیتە دەرەوە لە کوردستان
ئایا کریمخانو قسماغە کۆیە وەک یەکن؟؟؟ ئەو پرسیارە بوو خەلک جێدەهیلم؟
وە دەتواننن هەردوو لا بە بازاڕەکانى شارى هەولێردا بڕۆن بزانن خەلک چى لە کریمخان دەکاو چون ریزى دەگرێو چى لە قاسماغەش دەکا ئەوەش ولامەکە لاى خەلکە
بەس شتێک گرنگ هەیە دەبێ بیزانین کە وەلام نەدانەوەى بنەمالەى کریمخان نیشانەى ئەوەیە کە خەلکک خۆى شاهێدى هەموو شتیکە پیویست ناکا ئەوان هیج قسەیەک بکەن بویە خەڵکک بریار دەرە بەرام بەر ئەو بنەمالەیە نەک تاکە شەخێیک بۆ ئەوى بیەوێت شوهرەت بەدەست بینێ یاخوود بیەوى هەلەکانى چاک بکاتەوە لەسەر حسابى ماڵى کریم خان
ئێمە چەند جارێک داوامان لێکردن کە ڕوون کردنەوە بکەن لەسەر ئەم بابەتە ئەوان وتیان ئیمە خەلک دەمان ناسى پیوێست بە ولام ناکات
وە بەرێز حاجى فخرى کریمخان لەزارى خۆیەوە ووتى ئیمە داوا لەو بەرێزە دەکەین ئەگەر دەزانێت ژیانى لە مەترسیە ئیمە ئەیپاریزین بە ئوتۆموبیلیو پاسەوانى خۆمان بۆ ئەوى بزانیت ئێمە پیاو کوژ نینە ئێمە خەڵک دەپاریزین
لەکوتایدا ئەوەندە دەڵیم دەبى خەلکک بە وژدانەوە قسە بکات هەموو کەس ئازادە لە ڕادەربرین بەس ئەو ڕایە تاسیرى لەسەر ئازادى تاکیکى تر نەبێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە