نامه‌یه‌کی کراوه بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌ر وکارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی کوردستان
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌ر وکارمه‌ندانی
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی کوردستان
دوای سلاوو خۆشه‌ویستیمان .... بۆ
ئێوه‌ی به‌ڕێزو نیشتمان په‌روه‌رو خه‌مخۆر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌تان ، ئه‌وه بۆ بیست ساڵ ده‌چێت تاکه شه‌وو ڕۆژێکیش له ئه‌رکه پیرۆزه‌کانتان غافل نه‌بوینه بۆ خزمه‌تکردن وپاراستنی سه‌رو ماڵی گشت هاونیشتمانیه‌کانتان ، بۆ پاراستنی پیرۆزه‌کانیان ، وه‌ک کوڕ‌و براو باوکی ناو کۆمهلگاکهتان مافه ڕه‌واکانی تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌تان لا پیرۆز‌و پڕ به‌ها بووه ، زۆربه‌تان زۆرینه‌ی ته‌مه‌نتان له‌و کار‌و ئه‌رکه شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بردۆته سه‌ر، تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو به کار‌و کرده‌وه‌کانی ساڵانی رابردووتان له ناو جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌تان ، جه‌ماوه‌ری ماندوو نه‌ناس وخهباتکاری گه‌له‌که‌تان له‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی نیشتمانه‌که‌مان ، بونه‌ته جێی موتمانه‌و ڕێزێکی زۆر بۆیان .
بۆیه وه‌ک چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دڵسۆز بۆهاوپیشهو هاوڕێ وهاوکارهکانمان ، بۆ هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ناو هه‌موو ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ئاسایش ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی پۆلیسی دژه تیرۆر ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕه‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌کان ، ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانی مه‌شق وڕاهێنان وهه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی کوردستانن ، داواتان لێده‌که‌م وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کی دڵسۆز به‌نه‌ته‌وه‌و نیشتمان دڵسۆز به پیشه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌که‌تان ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌کرێت و پێتان ده‌کرێت خۆتان له کاری توند‌و تیژی به‌دوور بگرن ، ڕیز له داوا‌و ڕای هاولاتی و کۆملگاکهتان بگرن ، کارێک مه‌که‌ن ئه‌و پیرۆزی و خۆشه‌ویستییه‌ی که چه‌ندان ساڵه ره‌نجی بۆ ده‌کێشن و که‌له‌که‌تان کردووه به فه‌رمانی هه‌ندێ به‌ڕێوه‌به‌ری نابه‌رپرس به فیڕۆ بچێت .
به‌ڕێزان لای هه‌موتان مهعلومهو لای که‌ستان شاراوه نییه که ئه‌وه بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژ ده‌چێت له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی نیشتمانه‌که‌مان خۆپیشاندانێکی عادیڵانهی جه‌ماوه‌ری شه‌قام هه‌یه به تایبه‌تی له شاری ئاشتیخوازی سولێمانی و له لایه‌ن زۆربه‌ی چین وتوێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌ل، مامۆستا‌و قوتابیانی زانکو ، فه‌رمانبه‌ران و ماموستایانی که چه‌ند ساڵێکه به‌شێک له موچه‌کانیان وهپهنانراوهو ده‌خورێت ، کرێکار و کاسبکارو پیشهوهرییهکان ، دایک‌و باوک‌و که‌سوکاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان به ئه‌نفاڵ و کیمیابارانیشه‌وه .
خۆشه‌ویستان : ئێوه‌ی کارمه‌ندانی پۆلێس که ڕۆژانه مامهلهو کار به یاسا ده‌که‌ن ، هاوکار له گه‌ڵ داد‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان بۆ چه‌سپاندنی بڕگه یاساکان به سه‌ر هه‌موو چین‌وتوێژی ناو کۆملگاکهمان ، ده‌بێ باش له‌وه ئاگادار بن که بێیاسایی کردن له کاره‌کانی ڕۆژانه‌تان به تایبه‌تی له‌و رۆژه پڕ له هه‌ستیارانه‌ی له ئه‌رکه‌کانتان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه ، وه ده‌بێ زۆر وریا بن له کارکردنێک که دژ به یاسا بێت و له دوا ڕۆژ توشی تاوان و شهرمزاریهکی زۆرتان بکات ، بۆیه داواتان لێده‌که‌م ئه‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بکه‌ن ...
1_ دیاره ئێوه وه‌ک خه‌لکانێکی به ئه‌مه‌کی ئه‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌و وه‌ک که‌سوکاری خۆپیشانده‌ری شه‌قامی شاره‌کانی کوردستان ، که ئه‌وانیش کوڕ‌و برای ئێوه‌و ئه‌م گه‌له‌ن ، وه‌ک پیشه پیرۆزه‌که‌تان ئه‌و ئه‌رکه‌تان ده‌که‌وێته سه‌ر شان که سهروگیانیان بپارێزن .
2_ خۆتان بپارێزن له چه‌ک به‌کار هێنان و ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران ، که ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته بریندار بوون وگیان له ده‌ستدانیان که دیاره ئه‌م کاره دووره له پیشه پیرۆزه شارستانیهکهتان .
3_ ئێوه وه‌ک توێژێکی گرنگ‌و گه‌وره‌ی ناو گۆمهلگاکهمان مولکی هه‌موو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ن ، بۆیه پێویسته خۆتان به مولکی هه‌موو لایه‌ک بزانن ، خۆ دوور گرن له به حزبی بوونی پیشه‌که‌تان .
4_ ئێوه‌ی جێبه‌جێکه‌رو داکۆکیکه‌ری یاسان ، وریا بن به‌رپرسه‌کان به لاڕێتان نه‌به‌ن و کاری بێیاساییتان پێئه‌نجام نه‌ده‌ن .
5_ ڕه‌وشت وکلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه دووره له زمانی جوێن و نالایه‌ق به یه‌کتری ، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌کرێت له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی کاره پیرۆزه‌که‌تان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی هاوولاتی خۆتان خۆ دوورگرن له زمانی جوێن و ناشیرین .
هه‌ر بژین بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان
بژی هێزی له بن نه‌هاتووی گه‌ل
براو هاوپیشکانتان
کۆمه‌لێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی
هه‌رێمی کوردستان
22-02-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست