کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆشاخدارەکان و چەواشەی ئیسلامی ئیخوانی

Monday, 06/11/2023, 22:59


ماوەیەکی دوورو درێژ، ئاشنایم لەگەڵ "جەمیل محمەدی" هەبوو، سەرسامیشبووم بە بیر تیژیەکەی و شارەزای تێروپڕی لە سەر مێژوو، ڕاستۆگیانە ئەڵێم سەرەتا بەهای زۆرم بۆ دادەنا، وەک مامۆستایەک ڕێزم دەگرت، بەڵام هەرکە کەوتمە پرسیار و ڕەخنەگرتن و ووردە ووردە ناخیم خوێندەوە، تێگەیشتم، کە راسگۆ نیە و ئیخوانێکی چەواشەکار و درۆزن و ساختەچیە وەک هەموو ئیخوانێک درۆکردن لەلای ئاو خواردنەوەیە، تەنانەت لەئاست ڕەخنەکانم لەسەر ناقۆڵایی نەگونجانی قورئان و ئیسلام لەگەڵ ڕوداوبینیەکاندا، بیرم دێت جارێکیان ووتی: تۆ ئاخر کەس نێت، کە گوومان لە قورئان هەبێت، بەڵکوو ملێۆنان پێش تۆ ئەسپی خۆیان لەو بوارەدا تاوداوە و ووتی وەڵامەکانی دەریاوانی یان پاشای دەریا "جاک کوستۆ" هەر هەموو گومانەکانتان دەڕوێنێتەوە، ئەو کەهەموو تەمەنی لەناو دەریاکاندا بەسەر برد، بەڵگەی بەڵگە نەویستی دەست کەوت، کە بینی دوو ئاو بەتەنیشت یەکەوە دەڕۆن و تێکەڵ نابن،کەلە قورئاندا باسی لێوە کراوە، بۆیە ئیسلام بوونی خۆی ڕاگەیاند.
هەرچەند ئەوهەواڵە لەکوردستانیش بەگەرمی باسی لێوە دەکرا، بەتایبەت ئیخوانەکان کە بناغەدانەری درۆ و چەواشەکارین. لە جیهانی ڕۆژانامەوانی عەرەبیشدا، ئەم هەواڵەیان گەیاندە ناو سەرجەم ڕۆژنامەکانی جیهانی عەرەبی، کردیان بەدەهۆڵ و زوڕنا، وەک کۆرسی گۆرانی یەک بۆیەکتریان دەسەندەوە، هێندەی دەیاند و سەدان کەسەرەسەتەی نوسینی ڕۆمانیان بۆ هۆنیەوە، خەڵکە بێ ئاگاکەیان هێندەی سەدان جاری تر گێژ و وێڵتر کرد، ئەوەتا تا ئێستاش، ژاڵە ماسی بۆ خەڵکە بێئاگاکە دەکەنە چەمی مێشکی خەڵکە هەژارەکەوە. خۆم لە کە وەک مراوی هەمیشە لەدەووروبەری ڕووباری سیروان و چەمی دێوانە بووم و گەورەبووم، ئاگاداری جاک کۆستۆبووم چوونکە بە گەشتە دەریەیەکانی سەرسام بووم، هەر پێش نیشتەجێبوونم لەسوید، دەمزانی کە درۆ بەدەمەوە کراوە، بۆیە بەمامۆستای مێژوو دادوەرەکەی سنە، مەلا جەمیل محمەدیم ووت، کە ڕاست نیە وهەڵبەستراوە، هەلیشم دەست کەووت لەکۆڕێکدا، گەواهی دانپانانەکەی کۆستۆم بۆ قووتابیەکانی جەمیل باسکردوو گەواهیکانیشم پیشاندان، بەداخەوەک وەک "مارک توین" ئەڵێ خەڵەتاندنی خەڵک هەزار جار سانا ترە هەتا تێبگەیەنیت کە خەڵەتاوە، بە ئێستاشەوە، پاش ئەوەی کە خۆی بەفەرمی بەدەمی خۆی ڕایگەیاند، کەهەرگیز لەژیانیدا باسی دوو ئاوی نەکردووە کە تێکەڵ نابن، هەروەها هەرگیز باسی ئیسلام بوونی خۆی نەکردووە، سەراپای دروستکراو و درۆودەلەسەیە، هەروەها بنکەی کۆستۆ ڕایگەیاندووە، کە کۆستۆ وەک راسیستێک ڕقی لەئیسلام بووە و حەزی بەچارەی ئیسلام نەبووە ولە ژیانیشیدا باوەڕی بەهیچ ئاینێک نەبووە، کە کۆچی دوایشی کرد، وەک داب ونەریتی بنەماڵەکەی، خاچێکیان لەسەر گۆڕەکەی چەقاندووە، بەلام هەی داد بێداد لەدەست درۆی شاخداری ئیسلامی سیاسی ئیخوانی، ئێستا ئەڵێن ماسۆنیەت دەیشارنەوە کەبۆتە ئیسلام، ئێستاش نایبڕنەوە، درێژە بە زنجیرە درۆکانیان دەدەن، بەکورتی لینکی بنکەی کۆستۆ لەپاریس.
ئەمەش نموونەیەک کە هێشتا داهۆڵی درۆشاخدارەکانی ئیخوان، وەک جاری جاران، لەچەنە حانێ نەکەتوون.
ئیسلام و سەراپای مێژووی ئیسلام، دروستکراوە و ساختەیە، " تۆم هۆلاند " کاتێک دەیەوێت، پارەی سەرەتای ئیسلام بدۆزێتەوە، بە خۆی و تیپە ئەرکەلۆجیەکەی دەگەنە مەکە و مەدینە، بەڵام تیمەکەی نەک پارە بەڵکوو هەر هیچ جێپێی ژیان نادۆزنەوە، چ ژیانی مرۆڤ و گیاندارەکانی دیکە و گژوگیاش، کاتێکیش لە ئیسلامی ما ناوەندی دەپرسێت، لای ئەوانیش هیچی دەست ناکەوێت، بۆیە گووتی کەواتە من بەدوای چاڵە ڕەشەکەدا دەگەڕێم، لەبۆشای گەردووندا دەیان چاڵە ڕەشە هەن، "بلاک هۆل" کە مرۆڤ هێشتا هێچ دەبارەی ئەو چاڵە ڕەشانە نازانێت، جگە لەوەی کە هەر هەموو چرکەیەک سەدان تەنی گەورەی وەک خۆر هەڵدەلووشێت. هەروەها دەبینن بلیمەتێکی وەک تەها حسێن ئەڵێ هەرهەموو مێژووی ئیسلام چەواشەکاری و دروست کراوە، بۆ نموونە هەر هەموو مێژووی کە ناویان ناوە عصر جاهلی بەدرۆ دەخاتەوەو ئەڵێ شیعری جاهلی لە قۆناغی دوای ئیسلام نوسراوەتەوە، یان ئەڵێ شیعرەکانی جاهلی بەهەمان شێوەی قورئان نوسراون، ئە ودەپسرێت، کەی گوونجاوە کە ئافەرینەرێک بتوانێت ئەم گەردوونە بێسەر بنە دروست بکات، جنێوەی بازاڕیانە بدات بڵێ کوڕی قەحبە القلم١٣ ، یان بە نەیارانی بڵێ وەک کەری کێوی، کاتێک کە تەها حسێنی بلیمەت، ئەڵێ عەسری جاهیلی دروست کراوە ئیتر ئەو هەزاران هەزار کتێبەی کەلەسەر مێژوو ئیسلام نوسراوە، دەبێتە هەڵم، کەلە مەنجەڵکەی بوخاریەوە دەرچوون، بەکورتی سەرجەم زنا و داناکان، فەیلەسوفەکان دژ بە ئیسلام قورئان ڕاوەستاون، هەرهەموویان بەیەک دەنگ ئەڵین قورئان داتاشراوە و ووتەی خوای میهرەبان نیە.
لینکی لێکۆڵینەوەکانی تۆم هۆڵاند.
لینکی ووتەکانی بیرمەندی هەرە باڵای عەرەب تەها حسێن،لەسەر بەدرۆخستنەوە، چەرخی کەناو نراوە جاهلی،
کورتەیەکیش لەسەر عەسری جاهیلی،
جەلالدین سەیوتی ئەڵێ قورئان بە خواستی عومەری کوڕی خەتاب نوسراوەتەوە، کەلە زیاتر لە ٢٠ ئایەتدا بوونی هەیە، واتا بەئاشکرا سەیوتی پێمان ئەڵێ کە نووسەر راستەقینەی قورئان کەسانێک مرۆڤن وەک من و تۆ.
لباب النقول - جلال الدين السيوطي - الصفحة ١٨

لباب النقول - جلال الدين السيوطي - الصفحة ١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە