Monday, 07/08/2023, 23:09
کودەتا سەربازیەکەی نەیجیر، هەر هەموو جیهانی سەرمایەداری تۆقاندووە، هەر هەمووشیان هەڕەشە دەکەن، چوونکە ئەوو کودەتایە بەهەڕەشەی لە بەختەوەری سەر ژیانی خۆیان دەبین و بەختیاری ئەفەریقەیەکانی تێدا دەبینن، دەبینن کە کۆمەڵێک لەسەرۆکە ئەڵقە لەگوێکانی ئیمپرالیزم هەڕەشەی پەلاماردانیان دەکەن، هەرچەند یەکەم پەلامار دەستی پێکرد، ئەویش نزیکەی ٢٠ سەربازی نەجیری تێداکوژرا، لەنێوان سنورەکانی نەیجیر ونەیجیریا، هەروەک باسیشمان کرد " کۆمەڵەی ئابوری ڕۆژئاوای ئەفەریقا"، لەوانە" چاد، بنین،نەیجیریا" هەڕەشە پەلاماردانی سەربازی دەکەن.
https://sv.wikipedia.org/wiki/V%C3%A4stafrikanska_staters_ekonomiska_gemenskap
بەڵام کە کەنعان ئێفرین کوودەتای
کرد، ساڵێ ١٩٨٠، کە هەرە خوێناویترین کودەتابوو، ڕەشبگیرێگی پان وبەرینیشان بەرپا
کرد،کەچی یەک کەسیشیان نقەیان لێوە نەهات، تەنانەت چاودێرانی سیاسی پێیان وایە
پشگیریشیان، هەواڵەکانیش پێیان وایە کە کودەتاکە بە پشتیوانی ئەمەریکا بوو.
نەک هەر نێیجیر، بەڵكوو نێوان
عەرەبستانی سعودیە و ڕۆژئاوا کاتێک تێكچوو، کە بن سەلمان ووتی دۆستەکەی خۆتان وەک
کاغەزی کلێنس فڕێدایە زبڵدانەوە، مەبەستی بن سەلامن ڕووخاندنی حکومەتەکەی حسنی
موبارەک بوو،ئەوەبوو سعودیە لەترسی دەسەڵاتی خۆی کەوتە خۆی دژایەتی سەختی داعشی
کرد هەر هەمان هۆکاریش بوو کەبووە هۆی تێکچوونی نێوانی تورکیا سعودیە، چوونکە
گاڵۆکەریش دەزانێت کە تورکیا باوکی ڕەسەنی داعشە، لەم بارەشەوە لە کوردستان دەیان
جار باسمان لێوە کردوە، بە باوەشێك بەڵگەوە.
لێرەشدا پیاوی دەست باڵای سی ئای ئەی
"جۆن پیرکەس " بەدەنگ ڕەنگەوە باس لەدەیان کودەتا دەکات،کە بە پشتیوانی
ئەوان ئەنجامیان داوە. بەهەمان شێوە خانمی بەرپرسی سی ئای ئەی سۆسن لیندارۆ.
هەروەها خاتوو ( لیسلی جیل)
بەڕێوەبەری زانکۆی ڤاندریبیتی ئەمەریکا، پڕۆفیسۆرە لە کۆمەڵناسیدا، لەکتێبەکەیدا
ئەڵێ ٦٠ هەزار وەحشیمان پەروەردە کرد ٧ ووڵاتی دیموکراسیمان ڕوخاند، لە جێگایاندا
دز وجەت و وەحشیمان دامەزراند، وەحشی تا ئەو ئاستە وەحشی کەلە فڕۆکەوە خەڵکیان
فڕێدەدایە دەریاەوە، نزیکە ٨٠ هەزار تا ١٥٠ هەزار خەڵی شۆڕشگێر ونیشتیمانپەروەرمان
کوشت، ( هەرکە ئەو دەستەواژەی فڕێدانی فڕۆکەم خوێندە یەکسەر بیرم بۆ ئەوەچوو کە
فڕۆکەوانە تورکە فاشیەکانی کە دوو گوندەیەکەی دەوری شاری وانیان لە فڕۆکە بەردایە،
بەخۆمم ووت دیارەکەئەمەنەش هەمان پەروەردەیان بییووە).
https://www.facebook.com/profile.php?id=100082764606948
هەروەها کە کۆمەڵێک ئەفسەر کودەتای
سەربازیان کرد بەسەر بوبەکر کیتا، نقە لەکەسیانەوە نەهات، هیچ کامێکیشیان هەڕەشەی
هێرشی سەربازی نەکرد، بەسانایش بوبەکر کیتا و سەرۆک وەزیرانەکەشی وازیان هێنا.
https://sv.wikipedia.org/wiki/Ibrahim_Boubacar_Ke%C3%AFta
باسەکەمان بەرەڵاکردنی سەگەکانی
شەڕە( ئەم دەسەواژە، ووتەی بیل کلینتۆن بوو کە مەسعود فەقێ مستەفا، بەعسی هێنایە
سەرهەولێر).
دەیان کودەتای سەربازی دیکە
ئەنجامدراوە، بەڵام کەسیان بەلایانەوە گرنگ نەبووە، ئابڵقەشیان نەخستە
سەریان، چوونکە سەربەخۆیان بوون.
هۆکاری ڕاستیەیش، ئەوەیە وەک جۆرجیا
میلۆنی ئەڵێ فەڕەنسا نەجیر تاڵان دەکات، خەڵکەکەشیان برسی کردووە .
https://www.youtube.com/watch?v=91T56KYkMa0&t=56s
فەڕەنسا نەک نەیجیر تاڵان دەکات،
بەڵکوو بەهۆی دەرهێنانی " یۆرانێم" هەزاران هەزارگیانیان لەدەستداوە،
بەهۆی تیشکی یۆرانێۆمەوە، گۆڕاستانەکان گەواهین، ڤیدێۆکە گەواهیە.
https://www.youtube.com/watch?v=rWP5CZhwllg
ئەوە تەنها نەیجیر نیە کە تاڵان
دەکرێت، بەڵكوو چادیش وەک وێراستانەکەی دەستی جووت مافیاکەی باشووری نیشتیمان،
ژیانی خەڵکەکەی باشتر بوو پێش دەرهێنانی نەوت و نەوت فرۆشتننی لە چاد.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92355&authorid=247
یان کەناڵی ( دێ بەدلیوو ) ئەڵمانی
فەرمی باس لەوە دەکات کە بارزگانەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ دەسەڵاتداران ناوخۆی ئەفەریقا
ڕێک دەکەوون . بەناوی چاکسازیەوە، کەبەربومی کشتوکاڵی ئەڵمانی هەرزانتر بفرۆشن
لەچاوبەربوومی نیشتیمانی ئەفەریقاییەکاندا، هەتا بازاڕی ئەفەریکا بشکێنن، بەربوومی
کشتوکاڵی ئەوروپا ئەڵمانی تیادا ساغبکەوە، خۆت گوێ لە خاتوو ( کاترین شیکلینگ )
بگرە، بۆ باشتر تێگەیشتن ئەوسا دەبینی ئەو کۆپیە لەباشووری نیشتیمان تەنانەت
عێراقیشدا پیادە دەکرێت، هەموو دیمان کە جووتیار تەماتە بەرهەمەکانی دیکەی لە
شەقامەکان هەڵڕێژاو بە پێلەقە هات بەسەریاندا.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=91253&authorid=247
ڕاستیەکەی ووتەکانی سەرۆکی ئیتالیا
جۆرجینا میلۆنیە، کە فەڕەنسا یۆرانێۆمی نەجیر تاڵان دەکات، لەسەر ئازار ومەرگی
گەلان، ببینە شاژن دیانا چ کەشتیەکی هەیە، کە تەنها خۆی دوومنداڵ پیاوێک، بەڵام ٢٥
ملێۆن سۆماڵی چاوەڕێی مەرگ دەکەن، لەبرسێتیدا، سودانیش خاوە ئەڵماس و یۆرانێۆم
ونەوتیشە.
بەکورتی کێشەکە هێنەدەگرانیش نیە،
ببینە کابرای من عیلاقەم نیە، پێشکەشکەری بەرنامەی تلک ایام" د، حمید عەبدوڵا"،
لێی دەپرسێت ڕاستە سەدام بەڵێنی سەربەخۆی پێدان، بەڵام مام گەواد خۆی دەدزیەوە؟
ئەو شتە کەناوی خۆی ناوە فواد مەعسوم ئەڵێ : بەڵێ سەدام پێی ووتین بڕۆن
سەربەخۆی ڕابگەیەنن، بەڵام نازانم بۆ مام گەواد خۆی دەدزیەوە، بەڵام وابزانم
کەئەمەریکیەکان بەڵێنی زیاتری پێدا، ئیتر نازانم لەسەربەخۆی زیاتر چیە، یان بەناو
چەپ دژە ئیمپریالیزم کە لەهەزار ئاوی داوەو قوونی تەڕ نەبووە، چۆن باوەڕی بە
ئیمپیالیسەتەکان یان خۆشی هەر لەخۆیان بوو؟
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/3154730427963827/
ئەم جۆرە بونەوەرە دڕندانەی هاوشێوەی
خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش، خاک وخەڵک دەکەنە قوربانی، کەوەک سەگی چڵێس، چڵە
ئێسقانێکیان بۆ فڕێبدرێت، ئیتر گەلانی جیهان چیان بەسەر دێت یا نایەت، ئەو بونەوارانە
بۆیان کێشە نیە، هەرە باشترین جارەسەرێکیش یان دەستنیشان کردنێک، پێم وایە هیچ
کەسێک وەک بەڕێز مام ( نوعام چۆمکی) هەستی بەو دەستەواژە نەکردوە کە فەرمووی هیچ
ووڵات وگەلێک هەژار نیە، تەنها کەسانی چەتە و شەلاتی بێویژدان هەیە کەخاک نیشتیمان
دەفرۆشن، هەر بەرێزیانە کە فەرمووی " زۆربەی هەرە زۆری گەلان نازانن کە
نازانن" بەداخەوە ئەوە کێشە سەرەکیە، کە زۆربە نازانێت کەنازانێت، خۆشی پێ
لەهەموو کەس زاناترە، کوێرانە پەلامار دەدات، لەهەموو بوارێکدا خۆی
تێهەڵدەقورتێنێت، تا بیسەلمێنێت کە ئەویش دەزانێت، هەرچەند کارێکی زۆر ئاسانە،
ئەگەر ڕۆژانە کاتژمێرێک تەرخان بکات بۆ خوێندنەوە، جا ئەگەر سیاسی ئاینی، هەر
کاتێک کەباسی ئاین دەکرا، یەکسەر پەلامادیدەدا و دەیگووت تۆ عەرەبی نازانیت، ئەڵین
خوادی ئەدەب و زایانی عەرەب " تەها حسێن" وا ئەڵێ، کەچی دیسان وەڵامی
پێیە و ئەڵێ وانیە، پێشینان جوانیان پێکاوە،( ئەگەر گەمژەکان بێدەنگ بن، کێشەکانی
جیهان چارەسەر دەبێت). نەخێر ئەم ووڵاتە کۆڵینیستانە هەرگیز هیچ ووڵاتێکیان
بەجێنەهێڵاوە، بەڵكوو دەمووچاوەکان و شێوازەکانیان گۆڕیوە، تەنها بەریتانییەکان
ئەفغانستانیان بەجێهێڵاو، ئەویش تەنها " ولیام برایدۆن" تێدا دەرچوو
ساڵی ١٨٤٢، لەو ٤٥٠٠ سەربازە، چوونکە ئەفغانیەکان توانیان کەمین لەدوای کەمینیان
بۆ بنێنەوە،کە جگە لە ولیام برایدۆن هەر هەموویان کوشتن بۆ ئەوەی شا بەریتانیای
عوزما بە شادی بژیت.
https://en.wikipedia.org/wiki/William_Brydon
ئێستا پلانی شەڕەکە، پلانێکە بۆ
نزیکەی ١٥٠ ملێۆن، دوو ووڵاتی نەیجیریا وبنین لەباشوورەوە کە خۆفرۆشی بۆ فەڕەنسا
دەکەن، دەسەڵاتدارانی چادیش کە ووڵەتەکەی خۆیان بەتاڵانکردنداوە، ئەویش ئامادەیە
کە شەڕ بۆ فەڕانسا بکات،بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆکە دزەکەی نیجیر محمد بازوم کە
ووڵاتەکەی کارەبای نیە، بەڵام بەیۆرانێۆمی نیجیر کارەبای فەڕەنسا دابین دەکات،
لبیا وجەزئیر هێشتا هەڵوێستێکی دیاری کراویان نیە، بەڵام بۆرکینافاسۆ لە خۆرئاوای
نیجیرەوە ئامادەی پیشانداوە کە پشگیری نەجیر بکات، ئومێدەوارم کە ڕێگە لە شەڕ
بگیردێت، نەبێتە ئەو دۆزەخەی بەناوی دیموکراسی ومافی مرۆڤەوە ناتۆییە تاڵانچیەکان
بەتەمای بەرپاکردنینن.
دوا ووتەمان، لەپڕ پێری ئاسایشی
لوبنان کەووتە ئاڵۆزی و گێژاوەوە، هەرچەند ڕووداوێکی ئەوتۆش ڕوینەدابوو، یەکسەر
سعودیە هاوڵاتیانی خۆی ئاگادار کردەوە کەبەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن، تەقینەوە
ڕوویدا، بەڵام هیچ کەسێک لە دەسەڵاتدارانی لوبنان نازانێت، چی ڕوویداوە.
https://www.washingtonpost.com/world/2023/08/05/lebanon-israel-blue-line-un/
عبدالباري عطوان يعلق على بيان السفارة السعودية بلبنان وسط تفاعل
ئەمە واتای سەرۆکەکان کەبەسەر بە
خۆرئاوان، ئاگادار دەکرێن، ئەگینا هێشتا هیچ دیار نەبوو، سعودیە بۆ داوای
لەهاوڵاتیانی کرد کەبەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن، بەڵام خەڵک دەسەلات هیچ نازانن، ئەمە
واتا پێشکات، پلانی شەڕیان داناوە.
ئیتر هیوادارم کە کودەتا سەربازیەکەی
نەیجیر هۆکارێک بێت کە فەڕەنسیەکان، لەدەسەڵاتدارە خوێنخۆرەکەیان تێبگەن، هەرچەند
گەلانی ئەوروپا لە خۆرڵاتی بەهۆی ئەوەی کە ژیانیان مسۆگەرە بێئاگان، ڕێژەیەکی
ئێجگار کەم نەبێت، ئەسڵەن خۆی لەسیاسەتەوە تێناگەیەنێت، کۆمەڵگای ئیندستری بەو
شێوە پەروەردە دەکرێت، گەواهیەکەی تەنها پیشەییە، تەنها بۆ کارکردنەو هیچی دیکە،
بۆیە زۆرێک لەئاستێکی بەرزیشدان، بەڵام هێندەی جووتیارێکی خۆرهەڵاتی لەدەسەڵادرانیان
تێناگەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست