ببورە کاک چەتۆ بینایی، من گومانم لەو نووسینەت هەیە
Sunday, 20/10/2019, 10:55
کە دەڵێم گومان مەبەستم لەو کاتەیە کە نووسەرێک، بابەت و هەوڵ، یان نووسینێک لە کاتێکی نەگونجاو و هەستیاردا فڕێ دەکاتە ناو راگەیاندنەکان، کە تەنیا دوژمنەکان سوودی لێدوردەگرن، هەروەها وەکو پرۆپاگەندە دژ بە گەل و نەتەوەکەی خۆی دەشکێتەوە و بەکار دەهێنرێت. رەخنەگرتن ئەگەر شوێنی خۆشی بێت، بەڵام دەبێت لەگەڵ کاتەکەدا گونجاو بێت، واتا کات و شوێن رەچاوبکرێت و لەیەکتر دوور نەکەوێتەوە، دەنا ئەمە دەبێت هەتککردن و رەوادان بە داگیرکاریی دوژمن و ئەو سوودی لیوەردەگرێت، ئەم گومانەم لەوێوە سەرچاوەی گرتووە.
-----------------------------
چەتۆ بیتانی لە نووسینێکدا بە ناونیشانی
(گەڕانەوە بۆ خاڵى سفر) نووسینو سەرنج و رەخنەیەکی نابەجێ لە کاتێکی نەگونجاودا نووسیوە، کە ئەمە هانی دام بڵێم بەڕێز من نە پەکەکەم و نە پەکەکەش بووم، بەلام هەرچی توانام هەبێت هاوکار بووم، من کەسێکی چەپم ٣٠ ساڵە ئەندامی چەپی سویدیم، بەڵام ڕاستیەک هەیە کە ناتوانین بەسەریدا تێپەڕین هەرچەند ئەندامی ڕیخێراوێکیش بین کە کاتێک بێروبۆچوونمان یەکینەگرتەوە ئیتر بەهەموو توانامان هەوڵدەدەین ئەو ڕێخراوە بڕوخێنن، ئیتر بیر کردنەوە لەوەی کە تەنها بیربۆچوونمان یەکناگرێتەوە، بیر لەوە ناکەینەوە کە خوود هاوڕابووە، بەدی حەزی زۆرینەی خەڵک بەو شێوەیە، چەندین جار ئاماژەم بەوە کردووە کە هێشتا مرۆڤ نەگەیشیتوە قۆناغی کامڵ بوون، زاناکان ئەڵێن تەنها ٢٠٠ ملێۆن ساڵە کە مرۆڤ مێشکی گەشەی کردووە کە بەشی سۆزو خۆشەیوستی، ڕق ترس تێیدا گەشەی کردووە،:
https://en.m.wikipedia.org/wiki/Evolution_of_the_brain… واتا پێش ٢٠٠ ملێۆن ساڵ مرۆڤ هەستەکانی ڕق و کینە، ترس و خۆشەیستی نەبووە، ئەمیان باباتێکی دیکە بەلام راستیەکی فاکتەریەو سەلمێندراوە. کاتێک داعش دەستی دایە کۆمەڵ کوژی کوردی ڕۆژئاوا بەفەرمانی عوسمانیە بۆگەنکان، هێزی پاراستنی گەل بوونی نەبوو، هێزی پاراستنی گەل ئەوکاتە هاتە مەیدان، کە داعش دەیانگووندی کۆمەڵ کوژکرد، هەر لەو کاتەشدا "نێچیر ئئدریس بارزانی هاتە سەرشاشەی تێڤیەکان و ووتی بەدواجوونمان کردووە کە داعش کۆمەڵکوژی ئەنجام نەداوە، هەمووشمان ئەوەشمان بینی کەداعش بە ماوەیەکیکەم بووە خاوەن سەرزەویەکی فروان کەهەتا نزیکی چەند کیلۆمەترێک گەیشتە نزیکی بەغداد، پاشان هەموو سنوورە دەستکردەکانی نێوان سوریا و تورکیا، هەروەها هەتا سنوورەکانی دیمەشقی پایتەختی سوریاش گەیشت، وەک چارلس داروین ئەڵێ خۆپراستن هەڵبژاردیەکی سروشتی بوو، هیچ چارەیەکی دیکەی نەما، هەتا دواچرکەکانی بەرگری لە کوبانێش نە ڕووس نە ئەمریکا لە سوریا بونیان نەبوو، ئەوەی هەبوو نەبوو ڕوەڕاستەقینەکەی داحش فاشستی تورکبوو، کورد چیبکات نەکات، ئەمریکا چەکی بۆ هاویشتە خوارەووە، وەرینەگرێت، لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسی نەمساوی "کورت پێلدا" دەنووسێت کە کوردەکان نانیان نەبوو گەڵای داریان دەخوارد، چەکیان نەبوو مۆلۆتۆفیان دەگرتە دەبابەکانی داعش
لە بیرمان نەچێت کە بەهەزران جێبی جاپانی لە باشوورەوە بەرەو بنەکەکانی داعش بەڕێکرا،کێن ئەوانەی ئەو هەزران جێبەیان بۆ داعش ڕەوانەکرد، پێما ناڵێن کورد چی بکات؟
با لەبیرمان نەچێت کە مەسعود بارزانی گووتی دراوسێنوکانمان، بە ئێستاشەوە ڕۆژانە ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە باشوورەوە دەڕوات بۆ تورکیا، لەبریمان نەچێت کەبە تانکەر ڕێک وەک بۆڕی نەوت تانکەری نەووتی سوریا بۆ تورکیا دەڕۆشت، ئەوەبوو پاشان ڕوسیا بە فڕۆکە پەلاماری هەر هەموویدا هەتا سنوورەکانی تورکیا هەمووی سووتاند،
پێم ناڵێن کورد چی بکردایە؟
هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە "هیزەکانی سوریای دیموکرات" بە ئایدلۆجیای چەپی هاتۆتە مەیدان و ئاگاداری مێژووی ئەمەریکاو ئیمپریالیزمە ، لە"هه پە گە" ئاگادارە کە ئەمەریکا وەفای بۆ جوانمێرترین و نیشتیمان پەروەرترینی ڕۆژنامەنووسی خۆشی نەبووە، چونکە "گارێ وێب" ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە ئاشکرای کرد کە ئەمریکا خۆی بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە دەکات، بۆیە کوژرا،
چەپەکان ئاگادارم کە سەراپای ئەم گۆمی خوێنە لەوکاتەوە دەست پێدەکای کە عەبدولکەریم قاسم لە عێراق و محەمەد مسەق لە ئێران دەسەڵتیان لێزەوتکراو لە جێگایان سەدام و شایان هێنایە پێشەوە، سەدام شاشیان لەناوبرد سەدان سەدام شای دیکەیان کەلوان دڕنندەترو جانەوەرتر هێنایە پێشەوە، چەتۆ بیتانی بۆ باز دەدەیت بەسەر ئەو باسەدا کە تا ئەم چرکەش ڕۆژانە ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە باشورەوە بۆ تورکیا دەڕوات، کەچی ٢٥٠ هزار بەرمیل نا نێرن بۆ بەغداد کە بەغداد مووچەی باشوور بنێرێت؟
گومانم لە سەراپای نووسیەکانت هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست