عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ شیوعی فەل
Sunday, 06/10/2019, 12:00
مەرگی عێزەدین مەلا ڕەسوڵم بەلاوە گرنگ نەبوو، بیریشم لەوە نەکردەوە کە هەڵوێستم دەربارەی هەبێت، بەڵام کاتێک دەبینم، زۆرێک ڕێک وەک مەلا بەختیار لەمەرگی جەلال تاڵەبانیدا فیشەکە فیش دەستی کرد بەگریان، ئەوسا هاتمە سەر ئەو باوەڕەی کە نابێت بێدەنگ بم. شیوعەیەتیش وەکوو زۆربەی هەرە زۆری ئایدیکانی دیکە، هەروەک چۆن پورە هەنگ لەدەوری شاکەیان کۆدەبنەوە، بەهەمان شێوەش هەموو جۆرە مرۆڤێک لە دەوری شیوعیەتش کۆبۆتەوە، ئاشکراترین نوونەش هاوڕێ"تشانغ" کەلە ماڵەکەیدا١٣،٥ تەن زێڕ و ٣٧ ملیارد دۆلار دەستی بەسەردا گیرا.
بیهێنە پێشچاوی خۆت ١٣،٥ تەن زێڕ و ٣٧ ملیارد دۆلار!، کە لەهەمان کاتیشدا شیوعیە دزەکانی دانیمارک، کە گیانی خۆیان خستە مەترسیەوە بۆ دزینی یان بڕینی بانکەکانی دانیمارک، پاشان دزیەکەیان نارد بۆ شۆڕشگێران و لێقەماوانی جیهان و یەک دانە سەنتیان بۆ خۆیان گل نەدایەوە،
پێش ئەوەی دەست بەنووسین بکەم لەسەر دزەکانی دانیمارک، هەوڵمدا کە یەکێک لەدزەکان بدۆزمەوە لە ڕیگای "پارتی چەپی سویدەوە" بە هیوای چاو پێکەووتن، خۆیانم بۆ نەدۆرایەوە، بەڵکوو زڕبرای یەکێکیانم دۆزیەوە، ئەوەیش کۆتا بە هاوڕێ سویدیەکەمی (هاوڕیەکی چەپی سویدم هاوکاریکردم بۆ هەوڵدانی دۆزینەوەی دزەکانی دانیمارک) ووت: ئەرێ چیت لێم دەوێت، من لە مۆبایەلەکەمدابینیم کە چەند جارێک تەلەفۆنت بۆ کردووم، هاوڕێ چەپە سویدیەکەم ووتی بۆ سۆراخی (فڵان) کە زڕبراتە، دەمەوێت ناو نایشانی بدۆزمەوە، هاوڕێیەکی کوردم هەیە دەیەوێت کە بینێت، دەربارەی دزیەکەی ساڵی ١٩٨٩، ئامۆزای دزە شیوعیەکە یەکسەر بە هاوڕێ چەپەکەی منی ووت، خۆت و هاوڕی کوردەکەت بۆ جەهەنەم، بڕۆ ملت بشکێنە،
بۆ برا؟
بۆ کاکە بۆ من و هاوڕێ کوردەکەم بۆ گەهەنەم؟
خوانەخواستە ووتەیەکی نەشیاوم ئاراستەت کردووە؟
ئەی چۆن نەتکردووە، ئەو زڕبرا شەیتانەم، بە فەردە پارەیان دزی و لەماڵەکەیدا دانیانابوو، کەچی پاکەتێک ، بوتڵێک شەرابی بۆ من نەکڕی، دەعباکەی ئامۆزام، تەنانەت پانتۆڵی بۆخۆی لێنەکڕی، کەچی لەکۆنە پانتۆڵی بۆ خۆی کڕی، بۆیە دووبارە خۆت و هاوڕی کوردەکەت بۆ جەهەنەم.
"هاوڕێ جیڤارا" دەفەرموێت، ئەگەر هەست بە ئازاری زللەی پەناگوێی منداڵک نەکەیت، هەرچی بیت مرۆڤ نیت.
هیچ کەس ناتوانێت کە بڵێ عێزەدەین مستەفا ڕەسوڵ نووسەر نەبووە، بەڵێ نووسەر بووە و لە لووتکەشدا بووە و زیندانیشکراوە، تا ئێرە عێزەدین جێگای ڕیزە، بەڵام کاتێک کە پشگیری جەلادێکی وەک بکوژی "ڕێژوان" و ڕێژوانەکانی دیکە دەکات، ئیتر ئەم عێزەدینە جێگای سەرکۆنەو و ڕیسوا کردنە، چوونکە لە جیاتی ئەوەی تەلەفۆن بۆ "هیوا ئەحەمەد" بەرپرسی لقی٤ پارتی بکات، کە بچێتە بارەگاکەیان، بۆ ئەوەی بارەگای پارتی پارێزراو بێت، دەبوو هەوڵبدات کە ڕێژوانەکان تیرۆر نەکرێن.
عێزەین مستەفا دەیتوانی کاری گەورە گەورە ئەنجام بدات، بەپێی پێگە ئەدەبیەکەی، بۆ نموونە دەیتوانی بچیتە نێو مەدیاو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دیکە و هاواری بکردایە و یەخەی چەتە و مافیاکانی بگرتایە، کە لەم قۆناغە هەستیارە و چارەنووس سازەدا، ئێوە هەڵە دەکەن، بەڵکوو خیانەتیش دەکەن، وەرن با بیرێک لە چارەنووسی گەلەکەمان بکەینەوە و دڵینیانی بکردایەوەتەوە، کە ئەمە قۆناغێکەو دەڕوات، بۆ ئەوەی ئایندەش ڕیسوا نەبن وەرنە باوەشی گەل، سامان و خۆشگوزرەانی ئەوە ناهنێت، لەسەر ڕق و کینە و ڕووتاندنەوە خەڵک و خاک، درێژە بدەن، بیر لەئایندەتان بکەنەوە، تا نەکەونە بەر شەقی گەل، چوونکە دڵنیانم کە وەک نووسەرێک پێشبینی ئەوەی لە هزردا هەبوو کە ئەم قۆناغە دوایدی دێت، وەرن با سبینێ سەربەرزانە تەماشای ڕابردووتان بکەن.
عێزەدین مەستەفا دەبوو، پڕۆژەی بخستایەتە بەردەم بەر پرسن و بیگووتایە، وەرن لە گۆمەکەی بەنداوەکەی دووکانەوە گۆلێکی گەورە لێدەن بۆ بەردەم گوندی"چاڵاوا" پاشان هەتا "گاپیڵۆن" پاشان بە تونلێک ئاوە بەرەو ناوەڕاستی سلێمانی تێپەڕینن، ئەوسا بزانن کە گەلە هەتا هەتایە سوپاس گوزرتان یان!
نەک بێدەنگ بێت لەئاست تێپەڕاندی مووچەو چەتەیی ودەسەڵاتی خۆسەپێن. دڵنیام کە ئەو کاتە عێزەدین مستەفا دەیان هێندەی دیکە پێگەکەی باڵاتر دەبوو، عێزەدین مستەفا دەیتوانی کەیەخەی بەرپرسەکانی خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەرەشی بگرتایە و بیگووتایە مەکەن ووریابن، خۆتان لەکارەسات بە دوور بگرن، ئەم ڕەوشەی ئێستام بە هەزاران جار لە ڕووداوەکانی جیهاندا، خوێندۆتەوە و ئەنجامەکەشیانم هەر لەبەرچاوە، کە خزمەت بەخەڵک و خاک هەمیشە ڕۆژگارە دروشاوەکانی مێژوو دەبێت، دەبوو عێزەدین بەر پرسانی دەسەڵاتداری ئاگادار بکردیەوە و بیگووتایە دەستم دامێنتان ئەوەی ئێوە دەیکەن مێژوو هەموی نووسیووە، ئامان مەکەن چوونکە ڕیسوا دەبن، نەک نیوەڕۆ لە چاخانەی زەرد و ئێوارە لە چاخانەی سەوز، سەرگەرمی بەزم و بالۆرەی لاوەکی بێت.
دەبوو عێزەدەین مستەفا بیقیڕاندایە بەسەر خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەشدا کە ئەو جاش و خۆفرۆش ئەنفالچیانە لە خۆتان دووربخنەوە، چوونکە بەپێی ئەزموونم بەچاوی دڵ دەبینم کە سبەینێ ئەم کارەتان ڕیسواتان دەکات.
پڕ بە باوەشی ئاسمان" مام ئەحمەد دڵزار" خۆشدەێت، تێناگەم بۆ واژۆ بکات بۆ مەسعودێک، کە بکرێتەوە بە سەرۆک، کە لە بەنی پێیوە تا جامانەکەی غەرقی خیانەتە، ئاخر ئەرێنیەکی پێش واژۆکەی مام دڵزارم پیشان بدەن، کەلە دەسەڵاتەکەی پێشووی مەسعودی مەلا مچە هەبێت!
"مام غەنی بلووریان" ١٨ ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی شای ئێراندا تێپەڕاند، کەچی بەشان باڵی مەلا مچەی بارزاندا هەڵدەدات، لەکاتێکدا مامغەنی بلووریان لەهەموو کەسێک باشتر ئاگاداری کارە قێزەونەکانی مەلا مچەی بارزانە، ئاگادرایشە کە مەلا فەرمانی داوە کە نزیکەی٢٠٠ کەس لە شۆڕشگێرانی خۆرهەڵات تیرۆر بکرێن و بە شای گۆڕبەگۆڕیان بفرشن، دەبوو مام غەنی تا ئێستا سەرکۆنەی خیانەتەکانی خێڵی مچەی بکردایە، یان هەر نا بێدەنگ بوایە، زۆر زۆر شۆشگڕانەتر دەژمێردرا.
ئەگەر ئەم جۆرە شیوعی و کەسایتیانە هەڵوێستیان هەبوایە، بە دڵناییەوە ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، کە دەبینن تورکی فاشی تەراتێن دەکات و دەستی گرتووە بەو بەشەی باشوور کە نیمچە ئازادە،کەبە دەریایەک خوێن بەم قۆناغە گەیشتتوە. بۆیە عێزەدین مستەفا تاوانبارە لەئاست بێهەڵوێستیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست