کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر کوشتنی ئەڵمانەکانی پۆڵۆنیا هیتلەر جیهانی وێران کرد، بارزانیش بۆ داگیرکەران کورد سزا دەدات

Friday, 01/02/2019, 21:40


سەرجەممان ئەو ڕاستیە دەزانین کە دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانی تورکیا لە دڕندەیدەی نامرۆڤایتیدا هاو شێوەیان نەبووە، ئێستا کورد بەلادینی تاوانبار دەکەن، ئەفسووس پیاوەکانی خێڵی مچە بارزانی و چەندێک لە مەلا خۆفرۆشەکانی هاوشێوەی مەلای خەتێ بۆ نموونە مەلا سەید ئەحمەدی پێنجوێن، مەلا کرێکار و دەیانی دیەکەی ئەڵقە لەگوێی دوژمن، هەمان دەهۆڵی دوژمن دەکووتن، سەرەڕای ئەوەی کە ئاگادارن کە شەهید شێخ سەعدی پیران کەسایەتیەکی ئاینی تا دوا سنوورەکانی ئاینی، ئاین پەروەر بووە، مێژووش ئەڵی دەسەڵاتدارنی ئەوکاتەی تورک هەر بەناوی ئاینەوە شێخیان لە خشتە بردوو و لە سیدارەیاندا.
ئەو کارەساتەی کەبەسەر شێخی نەمر و شۆڕشەکەیاندا هێنا، بەڵگەیە کە دەسەڵاتدارە تورکەکان بە بێ پەردە و ئاشکرا هەموو هێزێکیان دەخەنە کار بۆ لەنابردنی کورد بەو پەڕی دڕندانەوە دژ بە هەموو ئازادیخوازێکی کورد هەڵسووکەوت دەکەن.
ئەوان تەنانەت نەخشەی کوردستانیان پێقووت نادرێت، کەنەخشەی کوردستان پەیوەندی بە هیچ ئایدلۆجیەکی سیاسی و ئاینەوە نیە، سەرجاوەکەشی کوردی نیەو کۆمپانیای "گۆگلەیە" هەروەها بونێکە وهەیە، ئەمە خۆی لە خۆیدا بەڵگەیە کە دەسەڵاتدارانی تورک تا ئەم ساتەش بە خەسترین شێوە دژی هەموو بونێکی نەتەوەی کوردن. هەرلەناو خۆشیاندا، "گیولەن"ەکان ڕێخراوێکی ئیسلامین، هەربە بۆ چوونی ئەوروپی و تەنانەت دۆستە هەرە نزیەکەکەی تورکیا ئەمەریکا کودەتا سەربازیەکە ساڵی٢٠١١ بە دەستکردی خوودی ئەردۆگان دەبینن، تا ئێستاش کێشەی سەرەکی نێوان ئەمەریکاو تورکیایە، ئەمەریکا بەفەرمی داوا لە تورکیا دەکات، کەتەنها بەڵگەیە پیشان بدەن کە گیولەن دەستی لەکوودەتاکەدا هەیە، ئەوا ئەمەریکا "فەتحوڵا گیولەن"یان ڕادەست دەکاتەوە، ئەوروپیەکانیش بەفەرمی ئەڵێن کە کوودەتاکە پیلانی خوودی ئەردۆگانە، بروانە زەمانی تورکی بەزمانی عەرەبی.
هەربە پێی ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی "زەمانی تورکی" کەدەنگی تۆمار کراوی خوودی ئەردۆغانە، ئەردۆگان ٤ ملیارد دەدزێت بە کوڕەکەی خۆی "بیلال" ئەڵێ کە ئەو ٤ ملیارد دۆلارە لە جۆرجیا سەرنگون بکات و بیشارێتەوە، هەر بەپێی هەمان گۆڤار دەستمایەی تورکیا لە لەشفرۆشیدا گەیشتۆتە ٤ ملیارد دۆلار، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کە قوئان دژ بە لەشفرۆشیە و بە فاحشە ناوی دەهێنیت.
سەرەڕای ئەمانە هەرهەمووی هیچ پاساوێک بۆ تورکیا نامێت کە فاشیەکی دڕندەو وەحشیە بەتایبەت لەکۆمەڵ کوژیەکەی "ڕۆبۆفسکی"دا چوونکە هەموو بەڵگەکان ئەوە دەیسەلمێنن کە فڕۆکەوانەکان بە سانای دەیتوانی کە بزانن کە ئەو کۆمەڵە گەنجە چەکدار نین، بەڵکوو زانیان کە چەکدار نین بە زانینەوە کۆمەڵ کوژیان کردن.

بەپێی سەرچاوەکان تا ئێستا٤٠٠٠ هەزار گووندی باشوور لەلایەن فاشیەتی تورکیاوە وێران کراوە، ژمارەی شەهیدانیش لەسەرووی ٣٠٠ شەهیدەوە، ئەمانە تەنها تەنها سڤیلن، دانیشتوانی گووندەکانن.

ڕژێمە یەک کەدوا یەکەکانی تورکیا هیچ گوومانێکیان نەهێڵاوەتەوە کە بەئاشکرا پاکتاوی ڕەگەزی نەتەوەکەمان دەکەن، هەروەکوو خێڵی مچە بارزانی چاویان هیج کوردێکی ئازادیخواه نابینێت، هەروەکوو خێڵی مچە بارزانی کەسانی هەرچی و پەرچی و بودەڵەو خۆفرۆش نەبیت وەکوو گەجەرووگووجرەکەی "ئەنەکەسە" تورکەکان جگە لە هاوشێوەی ئەنەکەسە ئەوانی دیکە سەراپایان بە دوژمن دەبینێت.
ئاخر خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش، لەناو ئەو هەموو کەڵە پیاو خانمی خانمانی ڕۆژهەڵات کەسانی چەقۆ کێشی وەک " ئاوات بۆکانی" داڵدە دەدەن.
بۆ نموونە " مامۆستا جەمیل محمەد" کەلە دیدی مندا کەسێکی کۆنە پەرستی ئیسلامیە، بەڵام خۆشمان بێت ترشمان بێت، جەمیل محەمەدی شارەزا و پسپۆڕێکی بێهاوتایە، تەنانەت خۆم زۆر جار بۆ کردنەوەی گرێکوێرەکان هانا بۆ ئەو دەبەم، چوونکە هێندە بەتوانایە، ئەوێرم کە بڵێم وەلامی هەموو پرسیارێکی لەلا چنگ دەکەوێت، بەڵم ئەفسووس لێرە لە سوید لێی کەووتووە، لەجیاتی ئەوەی ببینەوە کوردستان کەڵک لە ئەزموو نوو شارەزاییەکانی وەربگرن.
کارەساتەکەی شیلادزێی ٢٣ جانیوەریش وەکوو هەموو کارەساتەکانی دیکو بۆردوومانی فڕۆکە جەنگەیەکانی تورکیا ٤ شەهید گووندی لێکەوتەوە کە هەر هەموویان سڤیل و تەنها چەکدارێکیشی تێدا نەبوو، کاردانەوەی خەڵکەکەش پەلاماردانی بارەگاو سەربازەگەکانی تورکیای فاشی لێکەوتەوە، بەداخەوە خێڵی مچە بارزانی بە ڕیشە خائین و خۆفرۆش لە جیاتی ئەوەی کە سەرکۆنەی تورکیای فاشی بکات و هانا بۆ دەسەلاتدارانی بەغداد و دامو دەزگا نێو نەتەوەییەکان بەرێت، پەلاماری خۆپیشاندەران دەدات دەسگیریان دەکات، ئەوەی کە خێڵی مجە بارزانی ئەنجامیاندا هاو شێوەی لە قولای وپانی مێژوودا هاو شیوەی نیە. کە قوربانی سسزا بدرێت و هاودەنگی جەلا و خوێنخۆرەکان بکرێت.
هەڵگیرساندنی تەنانەت جەنگی جیهانی دووەم، ئەو چیرۆکە نیە، وەکوو بە گوێمانیدا چپاندووە، بەڵکو راستی هۆکاری بەرپاکردنی جەنگەکە کوشتنی کۆمەڵێک ئەڵمانی دانیشتووی پۆڵۆنیا بوو، لەلایان پۆڵۆنیەکان و بەفرمانی خوودی دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیاوە بووە.
بۆ ئەو مەبەستەش "هیتلەر' بۆ ٦ جار داوای لە لیژنەی ئاسایشی جیهانی کردووە و سکاڵای خۆیان دەربڕوەو داوای لێکۆڵینەوەیان کردووە، بەلام لیژنەی ئاسایش هەرگیز وەڵامی داواکەی هیتلەریان نەدایەوە، هەر کە هیتلەریش بێئومێد بوو لەوەی کە وەڵامی کۆمەڵکوژی ئەڵمانەکانی پۆڵۆنیا نادەنەوە، ئەوەیش نەکردە نامەردی و مانگی ٩ ساڵی ١٩٣٩ سەراپای پۆڵۆنیای داگیر کرد، ئەنجامەکەشی بەوەگەیشت کە هەموومان خوێندوومانەتەوە. ئەسووس شەلاتەکەی خێڵی مچە بارزانیش قووربانیەکان سسزا دەدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە