کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منداڵەکانی پیاوە ئاینەکان بە ترومبێلی لە زێڕدروستکراوەوە دەسوڕێنەوە،منداڵانی هەژارانیش برسین.

Saturday, 30/12/2017, 1:04


هەرکاتێک تەوقەت لەگەڵ مرۆڤە ئاینەیەکاندا کرد، دەستشۆردن بەسابوون پێوسیتە،چوونکە دەستی مرۆڤە ئایینەکان گڵاوە و دەبێت دەستت پاک بکەیتەوە. دەسەڵاتی کڵێسامان خوێندەوە و بینی بەدرێژایی ٢٠٠٠ ساڵ کە جگە لە ماڵوێرانی و کوشتن سووتاندن بەولاوە هیچی بۆ بەجی نەهێڵاوین، مێژووی کڵێسا پێمان ئەڵێ کە تەنها کوشتیان سووتاندیان بردیان, کلێسا ملێۆنان مرۆڤیان بە زیندووی سووتاند، لەوانە بۆ نموونە زناکان، "جیۆدارنۆ برۆنۆ" یەکەم کەس بوو کە سەلماندی کە خۆر ناجوڵێت، هەروەها زەوی چەقی گەردوون نیە، چوونکە ئەم دۆزینەوەی جیۆدارنۆ دژ بە سەرجەم کتێبە ئاینەکانی وەکوو، تەورات، ئیجیل،هەروەها قورئانە، کلێسا جیۆدارنۆی بە زیندووی سوتاند. ١١٤ ئاگری شەڕی نێوان فەڕانسا و بەریتانیا خانمێک کوژاندییەوە بە ناوی "ژان دێئارک" ئەو خانمە یەکەم خانم بوو کە بچێتە ناو کۆشکی ئیلیزێ ( خۆشبەختانە دووەم خانم نەسرینەکەی خۆمان نەسەرین عەبدوڵا) بەڵام کلێسای بەریتانی و فەڕەنسی ڕێک کەووتن ئەو خانمەیان بە تاوانی جادووگەری لەناو بڵێسەی ئاگراد سووتاند،ئیتر کلێسا هەر کەسێکی بەدل بەنەبووا یان ئەرێی بۆ هەموو دەسەڵاتەکانی کڵێسا نەکردیە،ئەوا بێشک بە زیندووی لەناو کلپەی ئاگردا دەسووتێندرا. ئیسلامیش هەرلە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە دژ بە زانست و مرۆڤدۆستی دەستی بەکار کردن کرد، هەرلە سەرەتاوە محمەدی کوڕی ئەبوو بەکری سدیق گەورەترین کتێبخانەی ئەسکەندریەی سووتاند، کە گەورەترین کەلەپووری جیهان بوو، سەراپای نهنیەکانی مێژووی کۆنی تێدا تۆمارکرابوو، واتا گەنجینەی مێووژی سەرجەم مرۆڤیان سووتاند، هەروەها سوتاندنی مرۆڤ بە زیندووی هێندە بەسە کەلەگۆگلە بنوسیت "حرق بشر" ئەوسا دەریایەک لەبەڵگە ئیسلامیەکانت دەست دەکەوێت، هەموو دەزانین تەنانەت تا سەردەمێکی نزیک خوێندنی ئاساییان بە دەرسی شەیتان ناو دەبرد،لەوەگەڕی کە لەبلەبانێک لێت پەیدا دەبێتو ئەڵی ئیسلام گووتوویە "داوای زانست بکە ئەگەر لە چینیش بووبێت"، چوونکە بەرچاوی هەموومانەوە لە دوومانگی ڕابردوودا گەورە مفتی سعودییە فەتوانی کە ئافرەت دەتوانێت ترومبێل لێبخوڕێت، کەچی هەمان فەتوچیەکانی سعودیە لە سەرەتای سەدەی ڕابردووە کە ترومبێل هاتە بازاڕەوە،لێخوڕینی ترومبێل لەلایەن ئافرەتەوە تابووکرا. هەرسێ دینەکەی جوولەکە،کریستیان، ئیسلام مێژووی سەرەتای مرۆڤ دەگەڕێننەوە بۆ ٨٩٠ ساڵ، واتا پێش ٩٠٠ ساڵ لە سەر زەوی مرۆڤ نەبووە، ئێستا دەزانن بە پێی بەڵگە جیۆلۆجیەکان بەتەواوی تێگەیشتوون کە ئەو مێژووە دروست نیە وناتوانن نەوەی نوێ پێبخەڵەتێنن، دێن ووتاری"حەدیس" محمەد دروست دەکەن ویەکسەر دەیلکێنن بە قوونی وتاری "سەحیح"ەوە، هەموومان دەزانین کە ئاینەکان هاتنی مرۆڤیان بۆ سەر زەوی کەوەک جاران دەیان گووت لەدایە حەواوەبووە. هەرلە سەرەتای دۆزینەوەی نەوتیشەوە دیسان لە سەرەتای سەدەی ڕابردوەوە، دەسەڵادارانی کەنداو و شێخەکانی بوونە خاوەنی سەرمایە، شێخەکانی کەنداو سەرجەم پاشاکانی ناوچەکە بە نەوەی محمەدی کوڕی عبدوڵا دەژمێردرێن، ئەم شێخ و مێخانە بەرەی دوو تیری جیاوازن سنیەکان و شیعەکان،لەبەر ئەوەی کە خۆمان لەو ناوەندا گەورەبووین پێوسیت بە نموونە هێنانەوە ناکات چوونکە سەراپامان دەزانین کە پیاوە ئاینەکان چۆن ئەو بەهەشتەی خۆرهەلاتی ناوینیان لێکردووین بەدۆزەخ،هەموو دەزانینن کە چۆن سەراپای گەلانی ناوچەکەیان کردووە بە جەلادی ئەهەریمەنی سەرپایان بوونەتە زالویەک بۆ خوێنمژینی ئەوانی دیکە، هەموو دیتمان وەحشەکانی داعش و تالیبان، زەرقاوی، بن لادن چ وەحشیگەریەکان لەم سەردەمە نوێیەماند بەرپاکرد، هەرهەموومان مەلاعەلی قەرەداخی دەناسین کە نوێنەری سەراپای ئیسلامیەکانی جیهانی سنیەکانە، هەموومان دەزانین کە سەسەریتین و شەلاتیترین مرۆڤی سەرزەوییە، ئەو جانەورە دڕنندە لەهەموونمان باشتر ئاگاداری جەوروستەمی بەربەریەتی دەسەلاتدارانی تورکییای فاشیە کەچی مەلا عەلی قەرەداخی ئەردۆغانی فاشی وەک فریشتە بۆجیهان وێنا دەکات، ئەمە لەکاتێکیشدا کە زۆرینەی هەرە زۆری وەحشیەتی ئەردۆغان دژبە هاوزمانەکەی عەلی قەرەداخیە، ئیتر واز لەگەجەرەەوگووجەر و شيلاتیەتی دیکەی وەک مەلا کرێکار مێکار بهێنە و شایەنی باسکردن نین، کە سەراپایان لە خزمەت "سی، ئای، ئەی"دا کار دەکەن، چوونکە خودی مەلاکرێکار دان بەوەدا دەنێت کە لە ئەفغانستان لە خزمەت وەحشیەکی وەک "بنلادن"دا جیهادی کردووە، چوونکە هیلاری کلینتۆن خۆی بەزمانی ئەڵی جیهادیەکانی بنلادن خۆمان دروستمان کردن بۆ دژایەتی سۆڤێت،
بەکورتی لە ساڵەکانی ٦٣٠ دەسەڵات بەدەستی سنیەکانەوە بووە،هەرچەند جاروبار کەسانی مرۆڤ دۆستی وەک "حەلاج" لەسەر ڕۆشنای بیردۆزەکانی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ویستوویەتی کە ژیانی خەڵکی باشتر بکات و ژیانێکی ئاسوودە بۆ خەڵکی دابین بکات، بەڵام ئەفسوس سەرکەتوونەبوو و لەکۆاتایدا تێک شکێندراوە، هەتا ساڵەکانی کۆتایی ٧٠، لەسەرەتای کۆتایی ٧٠ کانیشەوە بە ڕابەری خومەینی لە ئێران دەسەڵات کەوتە دەستی شیعەکان، لە ٢٠٠٣ وە لە عێراقیش بە ڕێنمای و هاوکاری ئیمپریالیزمی جیهانی شیعەکان دەسڵاتیان گرتە دەست، ئێستاش ئەو دەسەڵاتە دەبینن کەبە پێی بەڵگەکان سەراپای عەمامە ڕەشەکان ملێۆنێر و ملیاردێرن و خەڵکیش بە سکێک برسی وبەسکێک تێرن، منداڵانی گەل برسی و ڕووت ڕيجاڵ مندالەکانی خۆشیان بە ترمبێلی لە زێڕ دروستکراوەوە دەسووڕێنەوە، 

ئەوەی شایەنی باسە، ئەمانە سەرجەمیان پیاوە ئاینەیەکانن هەروەکوو باسمان کرد لە ساڵەکانی٦٣٠ میلادیەوە،لەسەر درۆو دزی چەپاو وتاڵانی ژیانیان تێپەڕ کردووە، جا ئایا ئاین خۆی هەر ئەمەیە،ئاین هەر خوودی پیاوە ئاینەیەکان خۆشیان باوەڕیان بە ئاینەکان و دەقەکانی نیەوە بەدەستی کردی خۆیانی دەزانن، ئەگینا بۆ پابەندی دەقەکانی کتێبەکناین ناکەن، یان هەر ئەوەیە کە دەقەکانی کتێبە پیرۆزکراوەکانیشیان هەر ئەوەیە کە ئەنجامی دەدەن و پەیڕەوی دەکەن، ئیتر چ سنیەکان و چ شیعەکانیش، مێژووی هەردوولایان تەنها دزی و تاڵانی چەتەگەرییە، ئەم ڤیدۆیەش یەکێکە لە بەڵگە زیندوەکان کەبەر چاوی هەمومانەوە ڕوودەدەن و دەیان بینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە