کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕیفڕاندۆمدا ئەگەرە هەرە بەهیزەکە (قوبروس)ساندنی کوردستانە

Sunday, 24/09/2017, 13:19


ئەگەرەکانی ڕیفڕاندم ئایا مەسعود ئەو هێزەی هەیە کە دژ بە هەموو جیهان یان دوژمنە هەرە نزیکەکانی عێراق، ئێران، تورکیا بوەستێتەوە؟
نەخێر، هیچ گوومانێکی تێدانیە، چوونکە مێژووی ئەم بنەماڵە تەنها ئاشبەڵ دۆڵ گرتن ڕاکردن لەمەیدانی جەنگدا بووە، وەک هەموو جار باسم کردووە،کەباسی سەرەمی هارونە ڕەشید ناکەین، بەڵكوو باسی سەردەمێک دەکەین کە زۆربەمان ئاگادارین، هەروەها زۆربەی ڕووداوەکان تەمەنێکی دووروو درێژیان نیە، زۆربەمان ئاگاداری مێژووی ٤٠ ساڵەی ئەم بنەماڵەین کە سەراپایان  وهەرهەمووی شکست بووە. بەڵگەشمان هەیە کەهەمیشە بەکار هێندراون بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دوژمن و پاشانیش سووکایەتیەکی مل شکێنیان پێکردووە، نموونەشمان هەڵبژارانەکانی ٢٠١٣ تورکیایە، کەئەردۆغان بردی وەک بووکەسەماکەرە کاری خۆی پێکردوو، دوایش سوکایەتی پێکرد، بەبەرچاوی کامێراوە سووکیەتی بە جامەنەکەی کرد، کەچی نقەی لێوە نەهات. ئاشبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی ١٩٧٥یش یەکێک لە ترژیدییانەی کەبەسەر گەلەکەمانیاندا هێن. ئەوەش ڕێک وەکوو ئەمڕۆ کەسەرجەم ئازادی خواهانی جیهان بە مەلامستەفایان گووت مەکە، کاکە مەکە ئاشبەتاڵ مەکە هاوکاریت دەکەین،بەڵم چوونکە ئەوخۆی خاوەن بڕیار نەبوو، گەلەکەمانی بەگورگان خوارد دا. ئەمەلەکاتێکدا گووناجاوتر دەبوو، ئەگەر وەک کۆرییای باشوور بە قاچاخ تەکنەلۆجیای سەربازی ئۆکرانیای بکڕیایە،یان ئەگەر وەکوو ئێران کە کۆڵان بەکۆڵانی ووڵاتانی سۆڤێتی پێشوود بگەڕایەو سواڵی تەکنەلۆجیای سەربازی بکردایە، دەمانتوانی بە ئەگەرێکی ببینن. کەواتە پێوسیتە کە ئەم ئەگەر بەهیچ شێوەیەک بەهەند وەرنەگرین، کەبەهێز بتوانێت بەرەنگاری لە کوردستانی سەربەخۆ بکات.
ئەگەری دیکە، ئەگەر هەیە کە ئەمەریکا و ووڵاتانی دیکە گەرەنتیان دابێتە مەسعود،هەروەکوو چۆن فەڕانساو ئەوروپا گەرنێتیان دابە "ساکەشفیلی" سەرۆکی هەڵبژێردراوی جۆرجیا،کە لەو بەڵێنەی فەڕەنساو ئەوروپا کۆماری جۆرجیا " ئەبخازایاو سورچی" دۆڕاند،تەننانەت ڕوسیا ٦ کەسی لەبەردەم پەرلەمانی جۆرجیا کوشت، کەچی هەموو ناتۆ چرکەیان لێوە نەهات، ئەمە تەنها نموونیەکە دەیان سەدان لەمجۆرە نموونەمان لەبەردەستدایە.
ئەگەری هەرە بەهێز ئەوەیە کە پیلان پیلانی تورکیا بێت، بۆ داگیرکردن یان بە قیبرسکردنی باشووری کوردستان،ئەم ئەگەرەیان بەهێزترینیانە، چوونکە مەسعود گەردنی خۆی ڕزگار دەکات لە لێپێچینەوەی هێنانی داعش هەروەها بەربەستێک لەدروستکردنی کوردستانی گەورە، بۆڕێگرتن لە دروستبوونی هیلالی شیعی دوورخستنەوەی ئێران لەنەوتی سعودییە، چوونکە ئیران خەریکە دەگاتە ئەنجامی ئەو پیلانەی دایڕشتووە بۆ دروستکردنی هیلالی شیعی کە بەتەواوی خەریکە دەگاتە ئەنجام، لەبەر ئەوەی لە سەرەوە واتا باکور و ناوەڕاستی ئیسرائیل، ئێران بەڕێگای سووریاوە گەیشتۆتە ئەنجام، هەروەها لە ڕێگای خوارەوەش ئیران دەووری سعودیەی داوەو بۆتە هەڕەشەی جدی لە چاڵە نەوتەکانی سعودییە،کە بڕبڕەی پشتی ووزەی جیهانە. دەتوانیت زیاتر لەم بارەوە بخوێنیتەوە لەو لینەکەی خوارەوەدا.
 http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&authorid=247
ئەگەر کۆتایی کە لەهەمووی بەهێزترە کە بە قیبرسکردنی کوردستانە چوونکە، ئەمەریکا بە فەرمی لەگەڵ لکاندنی کەرکووکە بە کوردستانەوە، لەگەڵ ئەوناوچانەی  کە لەدەستی داعش ڕزگارکراوون، کەواتە
https://www.facebook.com/naliatv/videos/1641421962570532/?autoplay_reason=all_page_organic_allowed&video_container_type=0&video_creator_product_type=2&app_id=2392950137&live_video_guests=0
سەرسەخترین دوژمنی ئەم پرۆسە کە کەرکووک و ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش بخرێتە سەر کوردستان پێش عێڕاق تورکیایە، چوونکە ئێستا عێراق و سیاسیەکانی عێراق هەرلەیەکەلە ئاوازێک دەخوێنێت و فرییای ئەوە ناکەون کە بیر لە کارێک بکەنەوە کە باوەڕیان هەیە کەدەبێت وابێت،واتا کەرکووک کوردستانیەو پەلەقاژەی گەڕادنەوەی لەئەستە ،ئەستەمترە. کەواتە ئەگەری هەرە بەهێز ئەویە کە پیلانی تورکایە و قیبرساندنی باشووری کوردستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە