کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی کەپوو شکاندنی مەسعود و ئەردۆغان

Sunday, 19/03/2017, 21:47


پێشەکی دەمەوێت بڵێم کە ئەگەر لەگەورەی و بێکۆتایی گەردوون تێنەگەیت،کە نەک مرۆڤ بەڵکوو سەرزەمینەکەی کە مرۆڤایەتی تێدا دەژی، لەچاوی گەورەی گەردوونی بێکۆتایی هەروەکوو ژمارە بێکۆتاییەکان، هەروەکوو دەنکە زەنگیانەیەکە لە ئاسماندا، ئاساییە. چوونکە سەرزەمینەکەمان لەچاو بۆشایی گەردوون وەک دەنکە زیخێکە لەناو ئۆقایانووسەکاندا، چوونکە گەردوون زۆر زۆر لەوە گەورەترە، وەکوو ناوکی ئەتۆمی خانەی دیناسۆر لەچاو زەبەلاحی داینەسۆرێکدا، گرنگیەکی ئەوتۆی نیە. بەڵام خۆگێلکرنە و خیانەت لەخەڵک و خاک کردنە کەلە خیانەتەکانی مەسعود بارزانی دژ بەگەلەکەی ئەنجامی دەدات تێنەگەیت. چوونکە بنەماڵەی ال بارزانی دەستی دوژمنەکانی گەلەکەمانیان گرتووە لەهەر چوار پارچەی نیشتیمان، بۆ سەرسەنگەرەکانی کورد و نیشتیمان پەروەرەکان. چوونکە باسی جەنگیزخان ناکەین کە ١٢٠٠ ساڵ پێشتر بوونی هەبووە، چوونکە باسی ڤایکینگەکان ناکەین ١٢٠٠ ساڵی ڕابردوو بەتایبەت دانیماریکەکان نزیکەی سەدەیەک بەریتانیای عوزمایان بەگیرهێنابوو(دانیماریەکان بەدرێژای سەدەی ٨ سەدان جار پەلاماری بەریتانیانداوەو بەرتانیایەکان کۆمەڵکوژ کردووە ووشک و تەڕای بەریتانیان سووتاندووە، مێژووی ڤایکینگەکان بەزمانی سویدی)، تا بڵێێ مێژوو سەرکەوتوەکان نوسیویەتیەوە و دوورە لە ڕاستیەوە. باسی ئێمە باسی دوێنێە کە خودی مەلا مستەفای بارزان سەرکردەی حدکا  شەهید "سڵێمانی موعینی" گرت بەشا ئێرانی فرۆشت،لەگەڵ سەدان خەباتگێڕی دیکەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، باسمان باسی شەهید دوکتۆر شڤان وسەعید ئاڵچەیەکە بۆ خامۆشکردنی شۆڕشی باکوری نیشتیمان، بەدەستی بنەماڵە بۆ بەرژەوەندی تورکییای فاشی شەهید کران، باسمان باسی شەهید کردنی دەیان سەدان کەسایەتی دڵسۆزی نیشتیمان وەکوو شەهید "فاخیر مێرگەسوری" و دەیان و سەدان فاخیر مێرگەسسوری دیکەیە، کە هێشتا بکوژەکانیان ماون و زۆرێکیش لەوانە هێشتا لەژیاندان. باسمان باسی شەهیدانی شەنگالە کە هێشتا خوێنی ووشک نەبۆتەوە، باس باسی ئێستایە کە کوڕەکەی مستەفا بارزانی باشووری نیشتیمانی تژی کردووە لە دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی خاک و خەڵک، باس باسی ئەو دەریا خەڵکەیە کە لەناچاری و برسێتیدا چەک بۆ هەموو کەس لەشان دەکەن، باس باسی تێکشکاندنی کەسایەتی کوردی باشوورە.
هۆکاری لووت شکاندنی مەسعود ئەردۆغا
یەکەم ئەمەریکاو ئەوروپا وەکو جاری جاران بە شێوەی کۆن گەلان نادۆشن، بەڵکوو وەکوو هەموومان دەزانین،ئێستا هەروەکوو "جۆن پیرکنس" کۆنە سیخوڕی "سی ،ئای،ئەی" ئەڵی: بەدروست کردنی ئاژاوەو پشێوی، ئەوەشمان دیت لە سوریاو عێراق، لیبیا، ئێستا هەروەکوو ترامپیش بەدەمی خۆی گووتی عێراق سەر لەنوێ عێراق بنیاد دەنێنیەوە، بەرانبەر بە نەووت، هەروەکوو دەشزانین ئەو سی وولاتە خاپوورکراوە، دروستکردنەوەشی گیرفانێکی قورس دەوێت، بۆیە ئیتر کات کاتی بنیاد نانەوەیەی کاولکارییەکانی داعشە، هەر وەکوو مستەفا بارزانی ووتی: کار من تمام شد. کاری داعشیش تمام شد.ئیتر ئەوروپا و ئەمەریکا پێویستیان بە شەڕی زیاتر لە عێڕاق و سووریاو لیبیا نیە، ئێستا تەواوی شۆفڵەکان، گرێدەرەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا ئامادەی کارکردن کراون. کاتی ئێستا ئەمەریکاو ئەوروپا پێویستیان بە تورکیا وسعودیە وقەتەریش نەماوە، بەشێکی ئەو کێشەی ئێستای تورکیاو ئەوروپا پەیوەندی بەهەمان کێشيوەیە کەئیتر تورکیا ڕۆڵی تەواو دەبێت، ئێستا کاتی دروێنەی بەرهەمی شەڕەکەی داعشە.
دوەم هۆکار گەریلای یەپەگە و یەپەژە پەروەردەیەکی باشیان دیووە لە ڕوی جەنگ هەروەها ئەخلاقی وورە بەرزیشەوە، بە باوەڕێکی بێوێنەو پۆڵاینەوە دەجەنگن، شکستیان لە ئەستەم ئەستەمترە. لەو لاشەوە چ تورکیا چ چەکدارەکانی بنەماڵە، لەشکرەکەی تورکییا فاشیمان دیت، کە دوومانگە "باب" ی بە ئێستاشەوە بەتەواوی بۆ ڕزگار نەکراوە، جەربەزەیی گەریلاشمان لە پێشچاوە، هەربۆیەش هاوپەیمانان یەپەگەیان هەڵبژارد، تا تورکیا. هەروەها چەکدارەکانی بنەمالە سەراپا کەسانی ترسنۆک و بیمۆراڵن، خوودی مەلامستەفا هەمیشە خەریکی ڕاکردن بوو، ڕێک وەک سیروان راکەڤانی، جارێک ڕایکرد بۆ ئێران دوای ڕایکرد بۆ ڕوسیا دواجاریش ڕایکرد بۆ ئەمەریکا. سەرجەمیان دەزانن کە حزبەکەیان و بنەماڵەی ال بارزانیی پەروەردەی دەستی دوژمنە و بێباوەڕ و بێئامانجن، سەراپایان کەسانی سەر سەری نەخوێندەوار و بێئاگان تەنانەت لەمۆراڵی کۆمەڵایەتیش، چوونکە خۆیان ئاگادارن کە کاریان تەنها دژایەتی کردنی کورد و شۆڕشکەیەتی، سەرکردایەتیەکەشیان تەنها سەرگەرمی قومار و ناوگەڵ سکن.
هەروەها لە ڕووی بنیاد نانیشەوە، پەروەردەی "یەپەگە" و فەلسەفەی ئاپۆیزمیشمان دیت، دیتمان کە وەحشيکانی داعش بەردیان بەسەر بەردی کوبانێەوە نەهێڵا، بەڵام بەبێ هاوکاری، کە بنەماڵە ڕێگری لەگەیاندنی هاوکاریشیانی دەگرت، ئێستا بە ماوەیەکی کورت کارەبا ٢٤ کاتژمێر هەیە، بەڵام لەباشوور بەو بوودجە زەبەلاحەوە کارەبا نیە، ئاو، نیە، نان نیە.
مایەوە سەر ئەگەری لێدانی ئێران، بەباوەڕی من لێدانی ئێران گوومانی تێدا نیە، هەرچەند لەگەڵ مەنتالیتێتی ترامپدا ناگووجێت، چوونکە ئێرانیەکان کارکەرن و ماندوونابن، هەروەها بێدەنگ بونی ڕوسیاش لەکاتی لێدانی ئێران بەدوور ناگیردرێت، چونکە ڕوسیای ئێستا ڕوسیای بەرژەوەندیە، بۆیە ئەوکاتەش ترامپ دەتوانێت سەرمایەی سعودییە بەکار بهێنێت و پێویستی بەهیچی دیکە نەبێت. هەرچەند لەئەمڕۆوە ١٦ ی ٣ێی٢٠١٧ هانی هانی لەسەر بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا زیادی کردووە، ئەگەر زۆرە کە ئەمەریکاو ڕوسیا ڕێک بکەون لەسەر کەناگیرکردنی بەشار ئەسەد،کاتێک ئەمە ڕوویدا ئیتر تورکیا نەک هەر پێویست نیە بەڵکوو پێوست دەبێت کەبە تەواوی کەناگیر بخرێت، چوونکە دوو زل هێزەکە ڕیک دەکەوون، لەسەر دابەش کردنی ئایندەی سووریا. هەروەها ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە تورکیا دژ بە بەرژەوەندی ئەروپا و ئەمەریکا هەنگاو دەنێت و زۆرجاریش بەرژەوەندی ئەمەریکاو ئەوروپای خستۆتە مەترسیەوە، بۆ نموونە دەرگا کردنەوەی پەنابەران بەڕووی ئەوروپادا،بۆ چاوبەست کردنی پەلامارەکەی داعش بۆ موسڵ و شەنگال،کە ئەوروپا سەرگەرمی ئەو شەپۆلە پەنابەرەبکات و نەیپەرژێتە ئاڵۆزیەکانی کە داعش بەرپای کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە