کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مەسعود پەلاماری شەنگالیدا لەکاتێکدا هێشتا %٢٥ شەنگاڵ لەژێردەستی داعشدایە

Friday, 10/03/2017, 15:40


هێشتا هیچ گوللەیەک لەلوولەی تفەنگەکانەوە ڕووی لەسنگی شەنگالیەکان نەکردبوو، کەسیش شەهید نەکرابوو، ناوچەکە خامۆش خامۆش، هێشتا مەسعودی کوڕی مەلامستەفا لەگەڵ کوێخاکەی لەئەنقەرە سەرگەمی پیلانە گڵاوەکەیاندابوون، کە ویژدان زیندووەکان، پڕ بدەم هاواریان دەکرد،کە مەسعود بۆپیلان گێڕێ لە تورکییایە. هەمووشمان بە پارتیە دەم زێرابە قورمیشکراوەکانیشەوە، ئەوانەی کە هەروەکوو (بەنزینخانە ئۆتۆماتیکیەکان هەتا لەپێشدا پارە نەدەی بە ئامێرەکە یەک دڵۆپ بەنزینت ناداتێ) ئەو ڕاستەیەمان دەزانی کە مەسعود بۆ پیلان و دروستکردنی شەڕی کورد بەکورد لەئەنقەرەیە. کەسمان فاڵگەرەوە نەبووین،بەڵام ئەوە دەزانین کە هەرکاتێک ئەم کابرا بەناو سەرۆکە ڕووی لە قەتەرو سعودیەو ئوردون کردبێت،ئەوا کارەساتێک رووی لە نیشتیمانەکامان کردووە. چونکە دەزانین، بە پارتیەکانی کە زۆرینەی هەرە زۆریان جاش سیخوڕیان بۆ هەر چوار دوژمنەکەی نیشتیمان کردووە، ئەو ڕاستیە دەزانین کە مەسعود لەماڵی سەرۆک جاش مەحمود ئاغای زێباری باوکی ووشیاری زێباری گەورەبووە.بۆیە دەمانزانی کەبە گەیشتنی مەسعود بە ئەنقەرە، شەڕێکی ناوخۆ ڕودەدات، بەڵام کەسمان نەماندەزانی لەکوێ لەکەیدا، چونکە هەموومان دەزانینن بە پارتیەکانیشەوە، بەوانەشەوە کە کاسبی دەکەن ڕاگەیندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییەوە،هەر جارێک کە مەسعود و چڵكاوخۆرەکانی ئەو باسەیان هیناوەتە پێشەوە، ئەوا کارەساتیک ڕوی لەگەلەکەمان کردووە
ئەوەی کە هەموومان دەیزانین و لێی ئاگادارین، تورکیا فاشی خۆی ئاگادارە کە ئیتر ووردە ووردە ڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات لەناو کۆڕ وکۆمەڵی جیهانی و تەنانەت لە ناتۆشدا، چوونکە بۆ چەندەمین جار باس لە دەرکردنی تورکیا دەکرێت لەناتۆدا، قێزەون بووه و لەدەوورووبەری خۆی جگە لە بنەماڵەی بارزانی دۆستێکی نەماوە، تەنانەت بەزترین دەسەڵاتی یەکێتی ئەوروپا تورکییا وەک ئەندامێکی چاودێری یەکێتیەکە لە نەخشەی خۆی تورکیای دەرهێنا
هەروەها هەتا ٧ ئازاریش تورکییا فاشی دەیگوت دەچمە مەنبج، ئەها وا هاتم،،،ئەها وادێم، بەڵام ٦ئازار کە ڕوسیاو ئەمەریکا پێکەوە چوونە مەنبج، ئیتر مەسعود درۆغان، بە دڵشکاویەوە ووتی: بەداخەوە ئەمەریکا کوردەکانی هەڵبژراد بۆ دژە تیرۆر و ڕزگارکردنی ڕەقە.
هەروەها، تورکییا فاشی دوومانگ زیاترە کە گازەندە کات کە "باب" ی ئازاد کردووە، بەڵام بە ئیستاشەوە هێشتا باب بەتەواوی ئازاد نەکراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە لەشکری تورکییا فاشی بە چوارەم بەهیزی لەشکری جیهان دەژمێردرێت.
گوومانی تێدا نیە کە داعش دەستکردی خودی ڕۆژئاوایە،ئەمەش نەک بە قسەی "ویکیلیکس" بەڵکوو وەکوو دەیان جار ووتوومانە و دوگووترێت بەبەڵگەوە و بە قسەی خودی هیلاری کلینتۆن،بە قسەی خوودی سەرۆکی تازە هەڵبێردراوی ئەمریکا "ترامپ" . هەروەها تورکیاش کارگێڕی سەرەکی دروستکردنی داعشە، ئێستا کە تورکییای فاشی کەنارگیر دەکرێت، لەکۆتایی داعشدا، چونکە:
یەکەم تورکیا ڕەگەزپەرستی و فاشیەتی خۆی بەکار دەهێنیت، لەپەنای جێبەجێکردنی قەبەکردنی داعشدا دوور لە ئامانجە سەرەکیانی دروستکردنی داعشدا، هەتا فیشەکێک دەنێ بەداعشەوە ئەوەش بۆ چاوبەسکردن، ١٠٠ فیشەک دەنێت بەکوردەوە، بەڵگەنەیستە جەربەزیی کوردیش کە سەرجەم جیهانی سەرسام کردوە، بۆتە هۆکاری کە ناڕاستەخۆی هاوپەیمانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتیشە، جەنگاوەری ڕاستەقینەی پرۆسەکەن، هەردو لا ڕوسیا و ئەمەریکا ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە دوو تەقینەوەکەی ناو تورکیا، بە تەقیەنەوەکەی ئامدەی ڕۆژی هەڵبژرادنەکانی ٢٠١٤شەوە، کە زۆربەی هەرە زۆری قوربانیەکان کوردبوون،ئاگادارن کە تورکیا خۆی ئەنجامیدا بە دەستی داعش.
دوەم هۆ هەردوولا ئاگادارن کە سوریا تالانکرا،لەهەرچی ئامێری گرانبەهاو گرنگە و ئاودیوی تورکیا کرا،ئەمەیان لەبەرنامەی ڕۆژئاوادا نەبوو، کە تورکیاکردی.
سێهەم وەکو نووسیمان دوومانگ تورکیا هیچی بۆ نەکرا کە تەنها ڕزگارکردنی"باب" بوو، واتا لەشکەرەکەی تورکییا فاشی ئەوەنەیە وەک باس دەکرا،بەڵکوو لەشکرێکی فشۆڵە، تەنها بۆکوردی بێچەک وەک شێر خۆی پێشان دەدات.
چوارەم بەکارهێنای ئاوارەکانی سوریا و دروست کردنی کێشە بۆ هەموو ئەوروپاوجیهان، ئەمەیان بە ئاشکرا خودی تورکییا فاشی بەهەڕەشە ئاوارەکانی بەکاردەهێنا بەفەرمی.
بۆیە تورکییافاشی کارتەکانی دەستی کۆتایی هات، ئێستا بۆ دژایەتی کردنی گەلەکەمان، ئەوەی بەدەستی ماوەتەوە تەنها بنەماڵەی مەسعود بارزانییە، بۆ دژایەتی کردنی ئاواتی و ئامانی گەلەکەمان.
لەبیرمان نەچێت کە ناوەندی بڕیاردەرە دەسەڵاتدارەکانی شەڕی دژی داعش ئاگادارن کە کەی و لەکوێدا شەڕ کۆتایی دێت، بۆ زیاتر ئاشنابوونمان بە بۆ چوونەکان باشترە سەرنجێکێ نووسینەکان ڤیدێۆ وەرگێڕردراوەکانی : جۆن پرکەنس بدەین،( لێرەدا کەمێن لەناوەڕۆک مەبەستە سەرەکیەکەمان دوور دەکەوینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونکردنەوە پێویستە کە پرۆسەکە چۆن بەڕێوە دەڕوات).
کەنەک تەنها گورپی بچووکی تیرۆریستی، بەڵکوو دەسەلات بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتانیش، لەسەر چۆنێتی کات و مان و نەمانیان وهەڕەشە وگوڕەشەی ئاشکرا. بۆ ئەو کارانەش جگە ئیمپریالیزمی ئەمەریکا بەڵکوو ئەوروپای مافی مرۆڤ و تڕوتەشقەڵەش هاوبەشی ئەو کارە قێزەونەیان کردوە کە دژ بەگەلانی ناوچەکەبوون. هەرکاتێکیش کە ئیمپریالیزم زانیویەتی کەبە نانەوەی ئاژاوە و دروستکردنی کوودەتا بۆی ناچێتە سەر ئەوا ڕاستەو خۆ بەلەشکرەوە پەلاری ووڵاتەکەی داوەو سیستێمەکەی گۆڕیوە، بۆ نموونە ٢٠ی ١٢ ساڵی ١٩٨٩، ئەمەریکا بەلەشکروە پەلاماری "پەنەما" داو سەرۆکی ووڵاتەکەی "نۆرێگا"قۆڵ بەستکرد وکۆتایی بەدەسەڵاتی ئەو سیستێمە هێنا بەناوی قاچاخچێتی نەرکۆتیکا. ئەمەش لەکاتێکدا خودی "سی، ئای، ئەی" نەرکۆتیکای دەفرۆشت.
هەروەها ئەوەی لە سەدەمی دەسەڵاتی شەهید عبدوکەریم قاسمدا بەرهەم هاتووە بۆعێراق و عێراقیەکان، مەگەر تەنها لەسەردەمی ستالیندا (بەپێی هەمو پێوەرەکان، دۆست و دوژمنانی ستالین، ستالین سۆڤێتی لە ووڵاتێکی کشتوکالیەوە گەیاندە ووڵاێکی پێشەسازی بەهێز وئاستی جیهانی پێشکەوتوو،بەرزترین بەرهەمی بۆ سۆڤیتیەکان و جیهان ئافاراند، بەرهەمی ٧٠ساڵەی مەلایی جەلالی چی بەو هەموو سامانە بەهێزەوە، هەموو دەزانینن کە کەسانیان خانە نیشین کردووە کە گوایە زیندانی سیاسی بووە کەچی لە ڕاپەڕیندا لەدایک بووە) بەرهەمی هێندرابێت، بڕوانە کارەکانی شەهید عبدوکەریم قاسم ئەوسا لە جانەوەری و دڕنندەی ئیمپریالیزم تێدەگەیت، چوونکە عبدولکەریم قاسمیس هەر بە پیلانی ئیمپریالیزم تیرۆرکرا، مەلامستەفای باوکی ئەم مەسعودەی ئێستا، ئەویش بەڕێگای ئاغاکانەوە دژایەتی سەختی شەهید عبدوکەریم قاسمی کرد، ڕێک وەکوو مەسعود کە چۆن دژی هەموو دەستکەوتێکی نەتەکەی خۆیەتی
نمونەیەکی دیکە کە هەمیشە گووتوومەکە بە باوەڕی من، ڕەنگە ٥٠٠ ساڵی دیکەش لیبیەکان نەتوان کە قەزافیەکی دیکە دروست بکەنەوە،کە بەپیلانی ئیمپریالیزم و ئەوروپا لەناویان بردرا. چوونکە ئەوەی کە قەزافی بۆ گەلی لیبی کرد باوەڕنەکەرەدەنی بوو، چەند نموونەیەک 
لە سەردەمی سەرۆکایەتی معمر قەزافی لە لیبیا
لەماوەی ٤۲ ساڵ حوکمڕانی قەزافی ژیانی لیبیا بەم شێوەیە بوو، 
کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر بەخۆڕایی
.ئاو بەخۆڕایی لە کاتێک لیبیا بیابان بوو بەڵام تا قوڵای ٤۰۰۰کم لە بیابان ئاوی بۆ چوو بوو
.نرخی یەک لتر بەنزین 0.08 یۆرۆ واتا ٨سەنت
.بانکەکانی لیبیا قەرزیان بەهەموو کەسێک دەداو هەر چەندی بیسوتبا و بێ زیادە خستنە سەر
.هاوڵاتی لیبی هیچ زەریبەیەکی لەسەر نەبوو
.ووڵاتی لیبیا قەرزداری هیچ وڵاتێک نەبووە
.نرخی کڕینی ئۆتۆمبێڵ لە لیبیا هەمان نرخی کڕین بووە لە کۆمپانیاکان
.هەر قوتابیەک خوێندن لەدەرەوە تەواو بکات حکومەت مانگانە ۱٦۲۷ یۆرۆی دەدایێ
.هەر کەسێک بڕوانامەی زانکۆی هەبێت مانگانە ۲۰۰۰ یۆرۆی وەردەگرت ئەگەر کاری نەبوایە
.هەر کەسێک ژیانی هاوسەری پێک بهێنابایە ۱٥۰ مەتر زەوی یان خانوەکی وەردەگرت بە خۆڕای
هەموو خێزانێک ناوی خۆی بنوسیبا مانگانە ٤٥۰ یۆرۆی وەردەگرت
حکومەتی لیبیا ۳ ملیۆن ڤێلای دوو قاتی بەخۆڕایی بەسەر هاوڵاتیانی لیبی دابەش کرد
هاوڵاتی لیبی بۆ کارکردن قەدەغەبوو بچێتە دەرەوەی وڵات بەڵکو مافی خوێندنی بۆ دابین دەکرا لە دەرەوە.
تاکە وڵات بوو کە کرێچی نەبوو
بۆڕی ئاو لە لیبیا نیکل بوو
کۆمپانیا بیانیەکان بە قازانجی %۱۰ کاریان دەکرد
سەرچاوە سەرچنارنێت
لەو لینکەشدا ببینە کە چۆن ئامێرێکی گرانبەهای لیبی کە بەهاکەی٤٧ ملیارد دۆلارە، قەتەرەیەکان بە ساختەچێتی بە ٥٠ملێۆن دۆلار لە لیبیە خۆفرۆشەکانیان کڕیوە..
ئەوانە، تەنها چەند ڕونکردنەوەیەکە کەچۆن دەسەلاتدارانی ئەمەریکی و ئەوروپی، دەسەڵاتەکان دەهینن و دەبەن، لەم قۆناغەی ئێستادا کە بە قۆناغی بنیاد نەوەی وێرانکاراییەکانی دەستی داعشە. سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ بە ئاشکرا ئەڵێ عێراق بنیاد دەنێینەوە بەرانبەر بە نەوت. ئێستا سەرجەم دەرگاکان داخراون لەبەردەم فاشیەتی تورکدا، بۆیە تەنها کارتێک کە مابێتی بەدەستیەوە کارتی کۆمپانیای پارتیە کە خاوەنەکەی مەسعودی کوڕی مەلامستەفایە. ئەفسووس کە ئاوات ئامانجی هەرە سەرەکەی فاشیەتی تورک، وەستاندنی ڕەوڕەوەی بەرەوپێشچونی پرۆسەکەی گەلەکەمانە، ئەمەش هەر لەدوای هەڵبژرادنەکانی ساڵی ٢٠١٥ وە دەستی بە وەرجەرخانێکی ترسناکتر دەستپێ کرد،ئەوکاتەی کە هەدەپ سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنا، کە ڕێژەی دەنگەکانی لە ١٣ی تێپەڕاند. دەسەلاتدارانی تورکیا دەیاتوانی بڵێن بەڵێ لەبەر ڕیزی ئەو ١٣ لەسەدەی دانشتووانی تورکیا وەرن با پێکەوە تورکیای نوێ بنیاد بێنن، نەخیر دەستیان دایە پڕوپاگەندەی نابەجێ وهاواریا دەکرد کورد لە دەریاپەڕینەوە، بەپیی پسۆڕانی ئەورپیش(کە خۆم دەیان جار بابەتەم ئەوەم بڵاوکردۆتەوە) کە پسپۆپران نووسیان کە ئەو شەڕەی تورکیا هیچ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی تورکیاوە نیە،بەڵکوو هۆکاری سەرەکی سەرکەووتنەکانی "هەدەپە"یە و ئیتر فاشستەکانی تورک ماش و برنجیان تێکەلاوکرد، قۆناغیان گەاڕاندەوە بۆ ٨٠کان و خراپتریش،کاتی ئێستا وەکو گوتمان کاتی بنیاد نانەوەی عێراو و سوریایە پاش وێرانکردنیان لەلایەن داعشە و دۆستەکانیان،بە ئاشکراش تورکیا پشت گوێ خراوەو ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەماوە،دەتوانین کە بڵێین کە خەریکە تورکیا بە تەواوی بێبەش دەکریت، تورکیا ئەو ڕاستیە دەبینێت، ئەوەی کە ماویەتی تەنها کارتی مەسعود بارزانییە،کە ڕق کینەی خۆی پێدەربڕیت دژ بەگەلەکەمان.
ئەمانە نەک کورد بەتەنها خۆی وا بڵێ بەڵکوو ڕۆژنامەکانی بیانیش ئەو راستیە پشتڕاست دەکەنەوە،کە شەڕی٣ێی سی٢٠١٧ پیلانێکە بە ڕێکەوتنی مەسعودی مەلامستەفا و تورکیایە،
بۆ نموونە ڕۆژنامەی مۆنیتۆری ئەمەریی هەمان هۆکار پشت ڕاست دەکاتەوە، کە شەڕی ٣ی سێی٢٠١٧، ڕێکەووتنی مەسعود و تورکیایە.
ئەمەو جگەلەوەی کە هێشتالە %٢٥ ناوچەکانی شەنگال بەدەستی داعشەوەیە، ئەی ئەوە خێرە داعش پشتگوێ دەخرێت و پەلاماری شەنگالیەکان دەدرێت؟
زۆربەکورتی بنەماڵە هیچ دەسەلاتێکیان بەسەر کۆمپانی الپارتیدا نەماوە،ئەوەی بەڕیوەبەرە خودی میتی تورکە.
مەسعود و ئەنەکەسە کوون بەکوون دەگەڕان کە ڕۆڵی یەپەژەکم بکەنەوە، ئەوەتا نوێنەری ئەنەکەسەی ئوتێل نشینەکانی هەولێر، بەزمانی خۆی ئەڵێ: دەچین بۆئەستانەی پایتەختی کازاخستان بۆ ئەوەی پەیەدە بخەینە لیستی تیرپرەوە، ئەوەی لەبیر چووە کە ئەگەر پەیەدە هەرچی بێت ئێستا ئەوان لەوێن بۆ چارەسەری کێشەی سوریا، نەک تاوانبار کردنی لایەنێکی کورد، کوردەکان یەک دەنگ داوای مافی کوردیان بکردایە، نەک دژایەتی یەکتری.
بەددان پیانای خۆیان کە کەتیبەی ئازادی کە بەشداری گوورپەکەی سوڵتان مرادیان کردووە لە بۆماران کردنی شێز مەقسوودی حەڵەب، هەروەها بە فەرمیش بەشدار پالاماری لەشکری تورکییا فاشیان کردووە لەپەلاماری سەرشاری مەنبج.
بۆ پاتاڵەکانی کاسەلێسەکانی بنەماڵەی ال بارزانی، بنەماڵەی بارزانی هیچ دەسەلاتێکیان بەسەر باشووری نیشتیماندا نەماوە،ببینە کە چۆن هاوڵاتیان پسولەی هاتوچۆ لەتورکەکان وەردەگرن.
بەکورتی ئێستا تورکییا فاشی دەسەلاتدارە و بڕیاری شەڕ لەدەست تورکەکاندایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە