زانا ئیسلامییەکان درۆ بەدەم زانستەوە دەکەن
Friday, 25/12/2015, 18:07
سەیر نەبێت لەلاتانەوە کە ئیسلامیەکان بە ڕٶژی نیوەڕۆ درۆی شاخدار دەکەن بەناوی زانستەوە، چوونکەپیشەی هەمیشەییان بووە. بێگوومان مەبەستمان ئیسلامی سیاسیە وکارمان بە کەسە دەست و دەم پاکانەوە نیە، کەنوێژو ڕۆژوی خۆیان دەکات و کاری دیکەی بە سیاسەتەوە نیەو، نە بە پارەی سعودیەکان و ئێرانیەکان هەڵدەپەڕیت و نە دوژمن دەهێنێتە سەرخاکی نیشتیمان. دەبا واز لەوەش بهێننن کە جانەوەرێکی وەک یوسف قەرەزاوی بۆتە هۆی کوشتینی ملێۆنەها لەکەسانی ساویلکەو گەمژێندراو،بە پێچەوانەوەشەوە،دەیان جانەوەری دیکەی وەک خومەینی و خومەینیەکان کە تینووی کاسەی مرۆڤن و عەباس واتەنی ئەگەر خوێن هەتا ئەژنۆی نەیەت دڵی تێر نابێت. سەرچاوەی ئەو جەنگە خوێناویەی کەبە مۆدێرنترین چەک بەربوونەتە گیانی یەکتری لەیەمەن، تەنها جیاوازکەیان شیعە و سنیە. ئەگەریش بەڕاستی و بەویژدانەوە، بەدوای ڕچکەی هۆکارەکانیادا بگەڕیین تەنها مەلاجانەوەرکان دەدۆزینەوە. زۆربەمان ئاگادارین ئەوکاتەی کەبۆ یەکەم جار شەکریان هێنایە ئێران،بە خاوەن کارەکانیان ووت، ناتوانن، کە شەکرەکەتان بفرۆشین هەتا،دەستخۆشیانەی مەلاکانی تێدا نەبێت، بۆیە کاتێک خاوەن کارەکان چوونەلای مەلاکان ، لەگەڵ مەلاکان ڕێک نەکووتن، چونکەمەلاکان بۆ حەڵالکردنی شەکر، داوای پارەی زۆریان کرد،هەروەکوو چۆن ئێستا بەشە پشک نەدەی بە جەلالی و مالایی، ئەستەمە کە بتوانی تەنانەت کە پڕۆژەی خێرخوازیش لە باشووردابمەزرێنیت، بەهەمان شێوە مەلاکانیش،خواردنی شەکریان تابووکرد. ناچار خاوەن کارەکان چونەوە لای مەلاکان ووتیان ئەوەی ئێمەکردمان، تکایە ئێوە مەیکەن وەرن با ڕێک بکەین، مەلاکان داوای زیاتریان کرد،لەجاری پێشوو، خاوەن کارەکان چونکەزانیان کەچارەیان نیە،ڕێککەوتن کە شەکرەکەیان بۆ بفرۆشن، ئەڵێن یەکیک لەخاوەن کارەکان وووتوویەتی: تو زاتی خوا بەس پێمبڵین ئێوە شەکر خواردنتان حەرام کرد، ئێستا چۆن دەتوانن، کەجارێکی دیکە حەڵاڵی بکەنەوە؟ ئەڵێن گوایە کەمەلاکان گووتوویانە تۆ بێنە پارەکەمان کارت بە ئەوانی دیکە وە نەبێت. بەکورتی واباوە گوایە کەمەلاکان گووتوویانە، ڕاستە ئەم شەکرە حەرامەو جوولەکەدروستی دەکات،لەگەڵ ئەوەشدا خواردنێکی باشەو بۆگیانی مرۆڤیش پێویستە، بۆیە پێش ئەوەی شەکرەکەی بخۆیت سووچیکی شەکرەکەبژنە ناو چاکەوتەوە،بەو شێوەی حەڵاڵ دەبێت،لەشپیسی شەکرتەکەدەردەچیت،ئیتر لێرەوە گەلانی ئێران کردویانەتە دەستووری خۆیان،پێش خواردنی شەکرەکەسووچیکی دەژەننە ناو چاکە،پاشان چاکەیان دەخۆنەوە. ئەوەشیان کە ئیسلامیەکانکردویانەبە پێشەی هەمیشەیی خۆیان درۆکردنە،درۆی شاخدار بە ڕۆژی نیوەڕۆ،بەناوی زانستیشەوە، گوایە زاناکان سەلماندیانە کەخواردنی گۆشتی بەراز مەترسیدارە بۆ سەر مرۆڤ و مرۆڤایەتی، بۆیە ئیسلامیەکان گۆشتی بەراز ناخۆن. بەڵام ڕاستیەکەی پێچەوانەی لێداوانی ئیسلامیەکانە،ئیسلامیەکان لەخۆیانەوە درۆ دەبەخشنەوە،ئەوەش لەسەر ڕۆشانیی بابەتێکی سەلمێندراوی نێو تاقیگەکانی سویدەوەیە،کەگۆشتی بەراز بێویترین گۆشتە، لەچاو گۆشتی گاو ومانگا و بزن و تەنانەت کەڵەکێویش.
تانانەت بەپێی ئەو توێژینەوە زانکۆکانی سویدی، پەنیری سروشتی ڕێژەی زیانی لەگۆشتی بەراز زیاترە.
ئیتر خۆتان سەرپشک بن لە جیازایەکانی زیانی گۆشتی بەراز و گۆشتی گاو ،مانگا بزن و مەڕ،دڵنیتان دەکەم کەهەرگیز نەقەساب بووم، نە گۆشتم فرۆشتووە، دوو سێ ساڵێشە کە گۆشتی سوور بە گشتی ناخۆم، مەگەر بەدەگمەن. سەرجەم دانیشتوانی گۆی زەوی،خۆردەدات لە ٧ ملیارد مرۆڤ، ٥ لەسەر شەشی دانیشتوانی گۆی زەوی بەراز دەخۆن و، زامنترتین ژاینانی دانیشتوانی ئەوروپاو ئەمریکاو کەنەدا،ئیسترالیا ،ژاپۆنە و بەرزخۆرن و هیچ کەسێک لە ئێمەنەیبیستووە،کەبەراز ناتەندروستە بەوشێوەی ئیسلامیەکانباسی دەکەن. وەکووگوتمان زانست بەگشتی دژی گۆشتی سوورە، نەک بە جیاکردنەوەی و تەنها خستنی گۆشتی بەراز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست