نهێنیەکانی کەڵەگایەکەی مەسعود بارزانی
Friday, 11/12/2015, 14:29
قەیران دوای قەیران نۆرە بڕە لەیەکتری دەکەن و ئەمیان بە ئەویان ئەڵی نۆرەمە و لەسەر یەک کەڵەبوون، هێشتا قەیرانێک یەکەم تەواو نەبووە، قەیرانێکی دیکە بۆ گەلەکەمان بەڕیدەکەن، تا بۆ ئەوەی هەرگیز بیر لەسووکە ئۆخیەکیش نەکاتەوە و هەمیشە کۆڵەکەی بەکۆڵەوە بێت و زێدی خۆی بەجێبهێڵێت تەنانەت قێز لەکوردبوونی خۆیشی بکاتەوە.ئەگەر ئەمە دەست کرد نییە بۆ؟ لێرە و لەوێ ئەڵێن ئاشتی هەورامی...سەرباز هەورامی کەسێکی نەزانە و پسپۆڕ نیە و کەسێکی سەرسەریی و قومار چیە، ئەمەیان دروستە کە پارتییەکان هەر بە سروشت زۆرینەیان داوێنپیس و قومارچین، ئەم قومارچییانە ڕۆژگار فێری هەستانەوەی کردووەن، ئەی بۆ هەمیشە ئاشتی حەرامی دەبێت دۆڕاوبێت و بیدۆڕێنیت، مادام کورد بنەماڵەیەکی وەکو حەرامزادەی وەکو بارزانیی هەیە؟ نەخێر ئەم ماستە تەنیا مووی تێدا نییە، گوریسی تێدایە، گرێیەکیان بەندە بەو ئامۆژگارییە ئەفسانەییەی کە ئەڵێ: قووتووی پەنەدۆرەکە کراوەتەوەوە، (لەئەفسانەی گرێکی کۆندا کۆمەڵە خوا هەبووە، گوایە خوای هەرە گەورەی ئەفسانەی گرێکی ڕقی لە مرۆڤەکان هەڵدەستێت، چونکە مرۆڤەکان فێری ئاگر کردنەوە بوون و ئیتر پێویستیان بەخوا نەماوە، بۆیە خوای هەرە گەورە "زیۆس" لای باشترین ئاسنگەر "هێفەیستۆس" کە ژنێکی جوانی لە قوڕ و ئاو بۆ بئافەرێنێت، ژنەکەیان ناونا"پەندۆر" پەندۆر قووتویەکی دراوەتە دەست کە پڕە لە میکرۆب و کێم و جەراعەت، پەندۆر تووشی مرۆڤێک دەبێت، ئەو مرۆڤە پەندرۆ مارە دەکات، قووتووەکەش دەکاتەوە، ئیتر هەرچی کێم بەکتریاو نەخۆشیەکانە بەناوخەڵکەکەدا بڵاودەبنەوە و سەرجەم خەڵکەکە بەنەخۆشی لەناو دەچن و تەنها شتێک لەناو قووتووەکەدا دەمێنێتەوە ئەویش هیوایە.
لەدوای ڕووخاندنی سەدام ساڵێ ٢٠٠٣ گەلانی عێراق و کورد بەتایبەتی تاویک بوژانەوە.ئیتر پێویستی بە خوای هەرەگەورەی ئالبارزان نەما، خەڵک ناچار نەبوو دوای هەزاران سووکایەتی لەلایەن تورکە فاشایەکانەوە، بەو دەڤەرەدا تێپەڕێت، چونکە فڕۆکەخانە لە خودی سلێمانیدا کرایەوە، خەڵک تڕ و منەتی فاشستی تورکی پێویست نەبوو، بۆیە خوای هەرە گەورەی فاشیەکان ئەردۆغان، قتوویەکی پڕ لەنەخۆشی و کارەساتی دایە دەست مەسعود بارزانی، ئەوەی کردی کردی، نیوەڕۆیان لەگەل کردە شەوەزەنگ، ئاوی بە چراکاندا کرد، ئیتر شیعر و شانۆی پێکەوە لە سێدرەدا.
کاتێک سەرۆکێکی ئابڕوو بەسەرچوو، ڕێگری دەکات لە سەرۆک پەرلەمان کە بچێتە نووسینەگەکەی خۆی، بێگوومان کۆمەڵێک پەیام دەگەیەنێت، پێش ئەوەش کە بچینە سەرباسی ناردنەوە ماڵەوەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ماڵەوە، دەمەوێت کە بزانین، یەکەم جارە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا، کە بەفەرمانی کەسێکی خێڵەکی، دوور لەهەموو عورف و عادەتێکی شارستانی، ئەو جۆرە ڕەفتارە، تەنانەت دیکتاتۆرەکانیش کاری لەو شێوەیان ئەنجام نەداوە، چونکە هیچ نەبێت شەرمیان لە کۆڕکۆمەڵێ نێو دەوڵەتی کردووە، لە سعودییەش کە وەحشیترین سیستێمی ئەمڕۆی جیهانە، کاری لەو شێوەیەی تێایدا ڕوونەداوە، بەڵکوو لەژێر پەردەوە، ئەو کارانە و لەوەش قێزەونتر دەکەن.مەسعودی کوڕی مەلامستەفا یەکەمە.دوای مەسعود باشوری ئەفەریقایە، بڕوانە لینکی یەکەم.هەر زۆر بەکورتی ناردنە ماڵەوەی سەرۆکی پەرمان، کارێکی بێسنوور و قێزەون و وەحشیگەریی و کەڵەگایی، چونکە هەر نەبێت، دکتۆر محمەد یوسف بەدەنگی زۆرینەی خەڵک لە سەر ئەو کورسییە دانیشتوە، نەک لە ڕای خوا و خاتر و خوتوور.مەسعود بارزانی ئاگادارە، کە ناردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ماڵەوە، جگە لەوەی کارێکی نەشیاو و ناشارستانی و کەڵەگاییە، دەیزانی کە کارێکی ئێجگار قورسیشە، جێگای قبولێش نییە، بەڵکوو شیمانە و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناخۆی تێدایە و بەو شێوەش باشووری نیشتیمان، ڕادەکێشێتە شەڕێکی لاوەکی ناوچەکە سەرگەرم دەکرێت، کە نەی پەرژێتە سەر کارە هەرە گرنگ و پێویسیتەکان.
هەر هەمان چرکەساتی کە تورکیا فڕۆکە جەنگەیەکی ڕوسیای خستەخوارەوە، دەست بەجێ فلادیمیری سەرۆکی ڕوسیا زۆر ووشیارانە، ووتی ئێمە شەڕ لەگەڵ تورکیا ناکەین، بەڵام لە خوێنی لاوەکانیشمان خۆش نابین و تۆڵەی دەکەیەنەوە، بە شێوازی خۆمان، ئەگەر زانیبێتیشمان کە لە سەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەمان، تەواوی مرۆڤایەتی لەناو دەچێت، ئەوا دەست لە تۆڵەی خۆمان هەڵناگرین.بەش بەحاڵی خۆم هەر لە دوای ووتەکانی سەرۆکی ڕوسیا فلادیمیر پۆتین لە فەیسبووک نووسیم ڕوسیا چرکەی کوونیە، بە من بوایە دەبوو ڕوسیا دەستبەجێ بەبی دواکەوتن، دەیان ڕاکێتی سەدام واتەنی (گاع گاع) زەمەین بە زەمینی بگرتایە کۆشکەکەی ئەردۆغان.بە کورتی ئەوەش پیلانێک بوو کە تورکیا بۆ باشووری داڕشتبوو، کە مەسعود بارزانی ئەنجامی بدات، دیارە سەرانی ڕەقیبی کوردی باشوور، لە پیلانەکە تێگەیشتن و پۆتین ئاسا شەرەکەیان نەکرد.واتا تورکیا مەبەستی بوو ئەو کارە بە مەسعود بکات و شەڕی ناخۆ هەڵ بگیرسێنێت.
دووەم: دەمێکە هەر دوای ئاشبەتاڵ، دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، کە واتای دەستەواژەی شۆڕش، لە دەستەواژەی سەورەی عەربیەوەیە، واتا شۆڕش لەئەنجامی هەڵچوونەوەیە و شٶڕش روداوێکی کۆنەوە دەرئەنجامی نابێت، مادام وەک دەستەواژەی سەورە لەهەڵچونەوەیە، دامرکانەوەشی بەداوەیە، هەر وەکوو ئاشبەتاڵەکەی مەلامستەفا، کەواتە شۆڕش ڕێگا نیە، بۆ گەیشتن بە ئازادیی، ئەو بۆچوونە زیاتر بەعسییەکان و پارتییەکان، لە پشتی ئەو پڕوپاگەندەوە بوون، کە کەسە شۆڕشگێڕەکان چەواشە بکەن و بێ هیوا و بڕاویان بکەن لەهەڵگیرساندنی شۆڕش، هەروەها دەمێکیشە ئەو دەستەواژەیەیان کردۆتە وێردی سەرزمان گوایە کورد نەتەوە نییە و کۆمەڵیک تورکی چییاین، پاشماوەی دێوەکانن، سەرجەمیان دز و چەتەن، زۆرینەیان عەرەب و فارس و تورکەو قەرەجەکانن، نەزانن، ئێجگار دواکەوتوون، شایستەی هیچ نین، تەنانەت ئەو هەوڵەش کاریگەی هەبوو، سەدەمێک تەنانەت خودی زازاییەکان، هەورامییەکان، لوڕیەکان ئێستاش خۆیان ساغ نەکردۆتەوە کە کوردن یان خێر، تەنانەت ئێستا زۆرینەی هەولێرییەکان عەرەب و تورکیان لە کوردی باشترە، هەر ئێستاش هێندەی هەولێری سۆزی هەیە بۆ گۆرانی تورکی، ئەو سۆزەی نییە بۆ فۆلکلۆری کوردی.تەنانەت هێشتا هەڕەشەی لەناوچوون لەناو ئیلامی و کرماشانیەکاندا هەیە، دەبێت هەموومان سوپاسگوزاری پەکەکە بین کە توانیان، کرماشانی لەو دوو دڵییە دوور بخەنەوە، تەنانەت مەهاباد و سنە، پەیڤینیان بە فارسی لە لا شیاوتر بوو، تا کوردی.
زۆر بە کورتی مسعود بارزانی بە فەرمانی ئەردۆغان، ویستی بە جیهانیان بسەلمێنێت، کە کورد شایسیەتی دەوڵەت نییە و ناتوانن خۆیان بەڕیوەبەرن، دەبینن کە بە چ کەڵەگاییەک مەسعودبارزانی سەرۆکی پەرلەمانی لە شار وەدەر نا، ئیتر ئەوانە کەی شاسیەتی دەوڵەتەن؟
مەلاکانی ئێران دوای ڕاپەڕینەکەی گەلانی ئێران، وەک سوڵکەر، کۆڵان بەکۆڵانی بەدوای پاشماوەی چەک و کەلوپەلی سۆڤێتدا دەگڕان، بەدوای زانا و پسپۆڕاندا رایان دەکرد، دەیان گەیاندنە ئێران تا لەوێ کار بکەن١، ئەو هەموو پێشکەوتنەی ئەمڕۆی ئێران بەرهەمی گەڕۆکی مەلاکانە بە کۆڵان کووچەکانی شارەکانی سۆڤێتدا، بەداخەوە ئەوانەی لەمەڕ خۆشمان نموونەی سەرسەری وەک فازڵ میرانی و سەرۆ قادری، شێخ جەعفەر، کە ڕێک وەک شێخەکانی عەرەبستان، لەناوگەڵ و وورگە بۆگەنەکەیان شتێکی دیکەلە هزریاندا نییە.
ئیسرائیلییەکان دوای ١٠ ساڵ توانیان بۆمبی ئەتۆم دروست بکەن، گەجەر و گووجەرەکەی جەلالی و مەلاییش دوای ٢٤ ساڵ، نیشتمنیان پڕ کرد لە قەحبەخانە، ئەڵێن تەیری گول عاشق بە داری ژەقنەبووتە، تازە باتەزە سەرسەرییەکی وەک فازڵ میرانی لەبەردەم چاوی کامێراکان دەست بۆناوگەڵی ئافرەت دەبات، ئیتر چۆن بە بەرد پەنجەرە و گڵٶپەکانی، ماڵی خوا نەشکێنین! ئیتر چۆن هەموو توشی جەڵەتی دڵ و مێشک نەبین؟
١ دوای ئاشبەتاڵی سۆڤێت، لەمۆسکۆی جوان خانوویەکی بچکۆلەم بەکرێ گرتبوو، لە فڕۆکەوانێکی بەئەزموون دڵیر، ئێوارەیەکیان، خاوەن ماڵەکەم تەلەفۆنی بۆکردم و تکای لێکردم کە بچم بۆ لای، منیش دەمزانی خاوەن ماڵەکەم مەشروبخۆرێکی پیسە (ئەلکۆلیست)، یەکەمجار گوێم نەدایە، دوای تەلەفۆنکردنی دووبارە و سێبارە، ناچار چوومە ماڵەکەی دیتم ئاخوندێکی ئێرانی لەوێیە خاوەن مالەکەم لێم پاڕایەوە کە تێیبگەیەنم ئەگەر لە گەڵی بڕوات بۆ ئێران لەوێ وەک فڕۆکەوان کارباکات، ئایا ڕاستە ئەگەر بخواتەوە ١٠٠ جەڵدەی لێدەدەن، ئاخوندەکە ووتی: بابە پێی بڵێ مانگانەکەمان دوو قات بۆ زیاد کردوە، ئەمە چییە هەر جارە و بەهانەیەک دەهێنێتەوە، نەخێر پەیمانی دەدەینێ کە ئەوان لە دووری شار کاردەکەن و لە خەڵکەوە دوورن، بەڵام نابێت بە مەستی بچنە شار، خۆمان مەشروبیان بۆ دابین دەکەین، خاوەن ماڵەکەم یەکێک لەو فڕۆکەوانە بوو، کە سەرپەرشتی پۆلە فڕۆکە سۆڤێتیەکان بوو، کە بە مووشەکی ئەمەریکی دەپێکرین، یەکێکیان دەکوژرێت، یەکێ دیکەشیان بەهۆی پەڕەشووتەکەیەوە لە بەرزی چیایەک لە ئەفغانستان دەگیرسێتەوە، خاوەن ماڵەکەم هەر هەموو فڕۆکەوانەکانی کە پێکران ڕزگاردەکات، تەنانەت تەرمی فڕۆکەوانەکەش قووتار دەکات.فڕۆکەوانە کوژراوەکە هاوڕێی منداڵی خاوەن ماڵەکەم بوو لە مۆسکۆ، پێکەوە لەیەک خەستەخانە لە دایکبوون، هەرپێکیشەوە چوونە پەیمانگای فڕۆکەوانی لە مۆسکۆ." کاتیا" کچی خاوەن ماڵەکەم، فلیمی مەدالیا بەخشینی باوکی پێشاندام، کەبەڕاستی یەکێتی سۆڤێتی ڕێزیان لەگۆرکی گرتووە، بەڵام بەهۆی کوژرانی هاوڕی خۆشەویستەکەیەوە، تووشی ئەلکهۆلیستی بووە و چارەسەری خۆی پێ ندەکرا، یەکێکە لە هەرە شارەزاکانی بواری فڕۆکەوانی سۆڤێت، بەپێی ڕوداوەکانیش قارەمان بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست