مەسعود و جەلال ژمارە شکێنی جیهانین لە چەتەیدا
Wednesday, 21/10/2015, 12:23
بەپێی ڕۆژنامەی هەرە بەربڵاو و سەرتاسەری وولاتی سوید، ئافتۆنبلادت، ١٠ لە هەرە سەرۆکە دزەکانی جیهان، گەورەترین دزیان لەگەلە ڕەش و ڕووتەکەی خۆیان کردووەو و گەلەکەیان خۆیان گەیاندۆتە ئاستی، سەرەمەرگ و بۆخۆشیان های لایڤ ژیاون و ژمارە و چەندێتی پارە دزراوەکەیانی ئاشکراکردووە.
یەکەم: محەمەد سوهارتۆ، سەرۆکی ئەندەنوسیا سالانی ١٩٦٧ بۆ سالانی ١٩٩٩، لە نێوان ١٥ بۆ ٣٥ ملیارد دۆلاری، دزیووە.
دووەم: فیرناندۆ مارکۆس، لە ساڵەکانی ١٩٦٥ بۆ ساڵەکانی ١٩٨٦ سەرۆک بووە، لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ملیارد دۆلاری دزیووە.
سێهەم: مۆبۆتۆ سێ سێ سێکۆ، لە زائیر کۆنگۆ کینشاسا سەرۆک بووە ساڵەکانی ١٩٦٥ بۆ ساڵەکانی ١٩٩٧، نزیکەی ٥ ملیارد دۆلاری دزیووە.
چوارەم: سانی ئەباچە لە نێجیرییا سەرۆک بوو، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ساڵانی ١٩٨٨، ئەویش لە نیوان دوو ملیارد بۆ پێنج ملیارد دۆلاری لەگەلەکەی دزیووە.
پێنجەم: سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ، سەرۆکی یوگسلاڤیا، سربیا، لە ساڵەکانی ١٩٨٩ بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٠، یەک ملیارد دۆلاری گەلەکەی دزیووە.
شەشەم: جەین کلاودیا دوڤالێر، سەرۆکی هایتی بوو لە ساڵەکانی ١٩٧١ بۆ ساڵەکانی ١٩٨٦، لە ٣٠٠ ملێۆنەوە بۆ ٨٠٠ ملێۆن دۆلاری قووتی گەلەکەی دزیووە.
حەفتەم: ئەلبێرتۆ فۆجی مۆری، لە ساڵەکانی ١٩٩٠ وە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ سەرۆکی پیرۆ بووە، ٦٠٠ ملێۆن دۆلاری ڕەش و ڕووتەکانی پیرۆی دزیووە.
هەشتەم: پاڤلۆ لەزەرانیکۆ، سەرۆکی ئۆکرانیا بوو، ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ساڵی١٩٩٧ سەرۆک بوو، لە نیوان ١١٤بۆ ٢٠٠ ملێۆن دۆلاری لە ئۆکرانیەکان دزیووە.
نۆهەم: ئارناڵدۆ ئالیمان: سەرۆکی نیکەراگوا، ساڵەکانی ١٩٩٧ بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٠ سەرۆکی نیکەراگوابوو،١٠٠ ملێۆن دۆلاری لە نەتەوەکەی خۆی دزیووە.
جۆزێڤ ئیسترادا: سەرۆکی فیلیپین، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٨ بۆ ساڵەکانی ٢٠٠١، ئەمیش٧٨ بۆ ٨٠ ملێۆن دۆلاری، لەگەلە برسیەکەی خۆی دزیووە.
سەرچاوە ئافتۆن بلادتی سویدی.
بە پێی زەئیکۆنۆمست ی ئەمەریکیش، بەتەنها مەسعود ١٠٠ ملیارد دۆلاری دزیووە، جگەلەوەش کە پشت ببەستین بە زە ئیکۆنۆمست ی ئەمەریکی، هەموومان دەزانین کە لە ساڵی ١٩٩١ هەموو ڕۆژێک لە دوو ملێۆنەوە بۆ ٥ ملێۆن داهاتی بازرگانی ئیبراهیم خەلیل بووە، ئەمەیان بە پیی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها سندووقە رەشەکەش(بروک ێڵدرم) کە ١٥ ساڵ جێگەی بڕوای تورکیا بووە، کە سیخوڕی باوەڕ پێکراوی تورکە فاشیەکان بووە، هەمان نهێنی دەدرکێنیت، کە هەموو ڕۆژێک لە نیوان دوو بۆ پێنج ملێۆن دۆلار لە ئیبراهیم خەلیلەوە، بە ماشینی تایبەتی رەوانەی بانکەکانی تورکیا کراوە.
هەروەها لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە هەموو ساڵیک، لە نێوان ١٢ ملیاردەوە بۆ ١٣ ملیارد دۆلار لە بەغدادوە، هاتۆتە هەرێمی کوردستان وەک بەشە پشکی داهاتی عێراق، ئەمەش بێجگە لە چەپاو قاچاخچێتی نەوت دزینی سامانی سروشتی نیشتیمان. بەتانکەر و لوولە نەوتی قاجاخ. کە نەوتی کوردستان گەیشتە کەنداوی مەکسیک، دوایش ووتیان کەشتیە نەوتەکە گووم بووە، دەنکە زەنگیانیە ههههه، ڕاستی هەواڵەکەشی وەک دەنکە زەنگیانە گووم بوو. کەواتە بێگوومان جەلال تالەبانی، ئاگاداری هەموو نهێنیەکی بنەماڵەی ال بارزانەو، ئەگەر هێندەی مەسعود بارزانی نەدزیبێت، ئەوا نزیک بەو ژمارەی ئەوی دزیووە، بە بۆچوون دەتوانین بلێین کەلە دوای ساڵی ١٩٩١، نزیکەی٥٠٠ ملیارد دۆلار هاتۆتە کوردستانی باشوورەوە، بەدڵنیایشەوە دەتوانین بلێن کە نەک ملیاردبەڵکوو ١٠٠ ملێۆنیشی بۆ خاک و گەل بەکار نەهێندراوە. کەواتە بە پێی ئەو ئامارەی ڕۆژنامەی ئافتۆن بلادتی سویدی، سەرۆکە فەلەکانی خۆمان ژمارە شکێنی جیهانن لە دزیدا. هەرچەند ئامارەکەی ڕۆژنامەی ئافتۆن بلادتی سویدی گوومانی تێدایە نیە و ڕاستیەکی بەڵگر نەوسیتە، چونکە سەرجەم ئەو سەرۆکانە درانە دادگا یان هەندێکیان رایان کرد، بۆ ئەمەریکا یان خۆیان شاردەوە، بۆ نموونە کاتی خۆی خوێندەمەوە، کە ئەلبێرتۆ فۆجیمۆری، کەبە ڕەسەن جاپانیە، پێش دادگاکەی رایکرد بۆ جاپان، بەڵام جونکە پارە گێژو بیمێشکی کرد، گەڕاوەیەوە پیرۆ و ئێستا زیندانە، لە پیرۆ. ئەوەی بەلای منەوە سەیرە، ڕۆژنامەی ناوبراو بەهیچ شیوەیەک باسی دزین وتالانی ئال سعود و وەحشیەکانی کەنداو ناکات، ئەو دەسەلاتە بەربەریانەی کەنداو، هەر لەبنەڕەتدا سیستێمی بودەجەیان، نیە هەر هەمووی دەچێتە ژمارە بانکی پاشاو ئەمیرەکانەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست