کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمان وکۆمیسێۆن ئاسنی سارد دەکووتن

Friday, 19/06/2015, 12:30


بوونی زۆرێک لە ئەندام پەرلەمانەکان، کە لە مافیا و داعش نووستوو زیاتر هیچی دیکە نین، خوودی بوونیان جێگەی پرسیار و گوومانە، مەگەر نەماندیت کەئەرسەلان فرسەت، گوووتی تا دیار نین، با بوودجەکە بە تێی پەڕێنن، واتا تاکەس دیار نیە، با چەتەییەکەی خۆمان بکەین. جگە لەوەش دڵنیاین کە سەراپای ئەندام پەرلەمانەکان نە نابینان، نە کەڕ وڵاڵیش، ئەوان وەکوو هەمو کەسێک دەبینن و دەبیستن هەستیش بەئازاری دروستکراوی گەلەکەیان دەکەن. دەبا وایدابنێن کە کۆمپانیای الپارتی، کە خاوەنەکەی بنەماڵەی بەرزانییە، خاوەن زۆرینەی دەنەگەکانی دوا هەڵبژرادن بوون، بەهەموو ساختەکاری سەرپێچیکردنەکانیشەوە،جا ئایا ئەو کۆدەنیگیەی کۆمپانیای الپارتی، خۆیان هێنانی پۆستاڵی دوژمنیان بەدیدی خۆیان نەدیت؟ ئایا پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی ١٧ شوباتی بەعس ئاسیان نەدیت؟ ئایا تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حمەو دوکتۆر عبدولستارو سەردەشت و کاوە گەرمیانین نەدیت؟ ئایا برسیکردنی گەل و ئاودیووکردنی سەدان هەزار تۆن نەوت گاز بەرهەمی ژێر زەی نەبینی؟ ئایا نازانن کە لە بەغداد مووچەی پۆلیس و چەکدار٩٠٠ دۆلار بوو، لەوەش ٦٠٠ دۆلاریان لە پاسەوانەکانی خۆیان دەدزی؟ ئایا وئایاو ئایا، ئەو ئەندام پەرلەمانانە کوێرن، ئان ویژدانیان کوێرە؟
ئایا پشگیری کردنی دوژمنێکی سەرسەختی وەک فاشستی تورکیا، هەست ناکەن کە چ مەترسییەکە بۆ ئێستاو ئایندەی نەتەوەکەی خۆیان؟ ئایا ئەندامانی کۆمپانیای پارتی ئاگادارنین کە خاوەن کۆمپانیاکەیان مەسعود بارزانی داعشی هێنایە سەر نیشتیمانەکەی؟ خۆکوێراییان دانەهاتووە، خۆ کەڕ نەبوون کە مەسعود هەڕەشەی لە نوری مالیکی کرد، کە کارێکیان بەسەردا دەهێنن، کە خۆشیان باوەڕ نەکەن؟ ئایا بیریان چوو، ئەوکاتەی کە داعش مانگی٧ی سای٢٠١٣ کاتێک داعش٥٠٠ گەنج پیرو منداڵی ڕۆژ ئاوای سەربڕی مەسعود ووتی: بەداچوونمان کردووە، کە داعش کەسی سەرنەبڕیوە؟ ئایا ئەندام پەرلەمانەکانی سەر بە بنەماڵی بەرزانی بە یەکێتی و گۆڕان ئیسلامیە گیولەکانیشەوە، ئاگادار نین کاتێک لە کۆڕەوی گەورەکەی١٩٩١دا کۆمەڵێک شیوعی و چەپی ئەوروپی و ئەمەریکی، هەستان بە گێڕانی کۆنسەرتێک و ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان بۆ ئاوارەکان کۆکردەوە، تا ئەو بڕە پارە بگەیەندرێتە دەستی ئاوارەکانی کە تەنها ئاسمانیان بە خۆیدا دەدا، لەباوەشی بەفروو زووقوومو زەقیتەدا، کەچی ئەو ١٢٠ ملێۆن دۆلارە بزربوو لە نێوان جێفری ئاچەری ئەندام پەرلەمانی سەر بە لابوور، ئەمە لەکاتێکدایە کە جێفری ئارچەری نووسەر ١٢٠ ملێۆن دانەی کتێبی لە تەنها ڕۆمانێکی فرۆشتووە، با بڵێین جێفری ئارچەر کەسێکی بیانیەو گوێێ لەوە نیە یان ئاگادار نیە، کە گەلەکەمان بەدەست چ جۆرە ئازارێکەوە دەناڵێنێت و چ جۆرە دوژمنێکی دڕنندە دەووری تەنییەوە. هەرچەند بۆ جێفری ئارچەر نەچووە سەر، دادگای بەریتانی سسزای١٠ساڵی زیندانی بەسەردادا لەسەر ئەو تاوانەی. جگەلەوەش کاتی خۆی دوای ئەوەی کە جێفری ئارچەر ماوەی زیندانی تەواوکرد، جێفری ئارچەر هاتە میوانی مەسعود بەرزانی، کۆڵانەو کۆڵان جێفریان دەگێڕا، ئیتر لەهەر لە ڕۆژنامە ڕووزەردەکەیانەوە تا تێڤێکانیان، گوایە دۆستی هەرە نزیکی کورد جێفری ئارچەر، سەردانی کوردستان دەکات.
خوێنەری هێژا، لەکاتی کردنەوەی ئەو لینکەدا، بۆچەپ یان ڕاست کلیک بکە، تا بەڵگەکانی دیکە بە زمانی عەرەبی و ئیگلیزی بخوێنیتەوە. ئیتر کەسێک هێندە بێوژدان و بێهەست نەست بێت، کە چاو ببڕێتە قووتی ئاوارەگەلێک لەو شێوە، ئیتر نازانم ئێوە بە چ بیرکردنەوەیەکەوە، کۆبونەوە لەدوای کۆبوونەوە، سەری ئەو گەلە نەگەبەتتان دەێشێنن!
ئایا ئەبووبەکر هەڵەدنی ئاگادار نیە، کە فاشستی تورک بە دڕنندانەترین شێوە گەلەکەمان لەباکور دەچەوسێنێتەوە؟ تۆ بڵێێ کە ئەبوو بەکر هەڵەدنی بێئاگا بێت، کەلە تورکیا چەتەی دزینی ملێۆنەها دۆلار بێبەری دەکەن لە دادگاو ئەو دادوەرەکانی کە چەتەی ئەردۆغان ئاشکرا دەکەن، لەکارەکەی دەریان دەکات و لەهەمان کاتیشدا، نەگەبەتێکی مێرمنداڵ ٤،٥ ساڵ زیندانی دەکات، لەسەر دزینی تەنها دوو چکلێت؟ لەسەدا٤٠ گەلانی تورکییا بەدەست هەژای و نەدارییەوە دەناڵێنن، کەچی جانەوەرێکی وەک ئەردۆغان ترومبێلی بەبەهای ملێۆن دۆلار بۆ مەلا قورمیش کراوەکانی دەکڕێت.
شیوعیەکانی دانیمارک ئاشکرایان کرد، کە بە تانکەر خۆڵ لە کوردستانەوە هاوردەی دانیمارک دەکرێت، کە بەرزترین ڕێژەی زێڕ وتووخمە گران بەهاکانی دیکەی تێدایە وەکوو یۆرانێۆم، بەڵام دانیماریکییەکان بە تاڵانی دەبەن، بەناوی کۆمپانییای (میسک)، دوای لێگەڕان،ناسیاوێکی نزیکم ووتی کە باوکی لە پێش ڕووخاندنی سەدامەوە، لە دوو جێگەی نزیک شارۆچکەی پێنجوێن، بەناوەکانی "کانی خان" و "بێستانە" لە دەووربەری پێجوێنی کۆن، هەموو ڕۆژێک دەیان تانکەر لە خۆڵەیان بارکردووە بۆ زاخۆ، هەروەها ناسیاوەکەم گووتی: ئێمە پێکەنیمان بە خۆڵبارکردن دەهات ولە نیوان خۆماندا دەمانگووت، ماشاالله خۆڵەکەشمان بەبەرەکەتە! پاشان ناسیاوەکەم گووتی: بەرەدەکان مەیلەو ڕەنگی سەوز یان سپی وەکوو شووشە دەبریساکانەوە، بەڵام بەداخەوە نەمازانی کەچی جۆرە خۆڵێک بوو، بەڵام کاتی تەقاندنەوەی کانەکان،گڕی تەقینەوەکان لەجیاتی سوور سەوز بوون.
دووبارە ئەڵێم کە ئەو گەجەرووگووجەرە، جێگەی متمانە نین، خۆیان بورهانیان کردووە، کەلە چەتەو مافیا زیاتر هیچی دیکە نین، درۆ شاخدارەکانیان بە ڕۆژی نیوەڕۆ هاوار دەکات، ووردوو درشتمان ئاگادری درۆ شاخدارەکانیانینن، دەبینن و دەبییستین هەموو بەهارانێک، دەنگی سەربەخۆییمان بەگوێدادەدەن، دوای ئەڵێن هیچ نەبوو خشەی هات. تەنها چاڕە راپەڕینێکی سەرتاسەریە، کە گەل و نیشتیمان لەدەست ئەو چەتو مافییانە ڕزگار دەکات.
نموونەیەک لەکۆمەڵ کوژی خۆرئاوای نیشتیمان، بەدەستی داعش، ئەو وێنەی کە مەسعود بەرزانی ووتی: بەدوا چونمان کردووە،کە داعش 
.کۆمەڵ کوژی ئەنجام نەداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە